گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو كۆده‌بنه‌وه""
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئارام قادر له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ده‌ستوور ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت‌و بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانه.
وتیشی ئێمه وه‌ك لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن داوامانكردووه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام لیستی كوردستانی ده‌یه‌وێت به‌ده‌نگی زۆرینه ده‌سته‌كه هه‌ڵبژێرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه ده‌بێت، ئاخۆ له‌ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌مێنینه‌وه یان نا.


