ئۆپۆزسیۆن: ناچار ده‌بین هه‌ڵوێستی رۆشن و ئاشكرامان هه‌بێت سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان تا ئاستی كشانه‌وه
ئێواره‌ی شه‌ممه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌هه‌ولێر هه‌رسێ لایه‌نی (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان) به به‌شداریی نوێنه‌ری هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له‌به‌غدا و هه‌رێم كۆبووونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌مه‌ڕ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوا پرسه چاره‌نوسسازه‌كان و ره‌وشی سیاسیی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه گرێدا.
ئه‌مه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌پاش تاووتوێكردنی هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستای عیراق و هه‌رێم به‌تایبه‌تیش باس له پرسی پێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێم و كار‌و چالاكییه‌كانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا كرا.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش به‌وه‌كرا ده‌بێت له په‌رله‌مانی كوردستاندا رێز له بۆچوونه جیاكان بگیرێت و سیاسه‌تی په‌راوێزخستن نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ردوو لیستی ده‌سه‌ڵات به‌و سیاسه‌ته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌دوور نازانرێت هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌رسێ لایه‌ن ره‌خنه‌شیان له كارانه‌كردنی ئه‌و لیژنه‌یه گرت كه بۆ چاكسازیی و پێكهێنانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێندرابوو


