ده‌قی به‌لاغی كۆتایی هاوبه‌شی هه‌ر سێ لایه‌نى گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی: 9/10/2010
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/10/2010 له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر، هه‌رسێ لایه‌نی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی، به به‌شداری نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ر سێ لایه‌ن له به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك هاوبه‌ش رێكخرا، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. به تایبه‌تی پرسی پێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێم و چالاكیه‌كانی ئیئتلافی كوتله كوردستانیه‌كان له به‌غدا باسی لێوه‌كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر سێ لایه‌ن به نیگه‌رانیه‌وه روانیانه پرۆسه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان كه له‌به‌رده‌م ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیداردایه‌و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هاو هه‌ڵوێستی ته‌واو له‌سه‌ر هه‌مو پرسه چاره‌نوسسازه‌كان به تایبه‌تی له‌سه‌ر هاوته‌ریبی چونه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و هاو هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی هێزه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌كان له به‌غدا.
كۆبونه‌وه‌كه گه‌شته ئه‌و ئاكامه‌ی پێویسته له په‌رله‌مانی كوردستان رێز له بیروبۆچونه جیاوازه‌كان و نوێنه‌رانی به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ری كوردستان بگیرێت، دور له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر.
له ته‌وه‌رێكی تردا هه‌رسێ لایه‌ن جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی درێژه‌دان به‌و سیاسه‌ته ناچار ده‌بن هه‌ڵوێستی رۆشن و ئاشكرایان هه‌بێت سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان تا ئاستی كشانه‌وه.
هه‌رسی لایه‌ن ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیان گرت له كارانه‌كردنی پرۆژه‌ی چاكسازی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
له كۆتاییدا هه‌ر سێ لایان پێیانوایه، هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌مو پێكهاته‌و فراكسیۆنه‌كان كه نوێنه‌رانی به‌شێكی زۆری له خه‌ڵكانی كوردستانن، سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره له ئه‌زمونی سیاسی و پرۆسه‌ی دیموكراسی و فره‌یی و گه‌شه‌ی سیاسی له هه‌رێمدا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان


