ئارام قادر: پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه بڕوات ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی سیاسی
كۆمه‌ڵنیووز:
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای پێكهێنانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌په‌رله‌مان گفتووگۆی له‌سه‌ركراو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش له‌باوه‌ره‌دابوون ئه‌گه‌ربێت و پرۆژه یاساكه به‌وشێوه‌یه‌ی هه‌یه بروات ده‌بێته هۆی كێشه‌و ئاڵۆزی سیاسی.
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه به‌كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه ربێت و پرۆژه یاسای پێكهێنانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و شێوه‌یه بروات مه‌ترسی درووستده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كورد هه‌یه‌تی له‌به‌غدادو ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به پرۆسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد .
نابراو وتیشی: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن له‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ولێش ئه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه سازبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت به‌جۆرێك ئه‌و یاسایه په‌سه‌ندبكرێت هه‌موولایه‌ك تیایدا به‌شداربن و نه‌بێته هۆی په‌راوێزخستی هیچ لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا هه‌موولایه‌نه‌كان دڵنیابن له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پاك به‌رێوه‌بچن.


