لیستی کۆمه‌ڵ له‌یاداشتنامه‌یه‌کدا داوا له‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان ئیمزا نه‌کات
هه‌ولێر:
له یاداشتنامه‌یه‌کدا که لیستی کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی کوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه داوا ده‌که‌ن یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی کوردستان ئیمزا نه‌کات.
له‌وباره‌یه‌وه مافناس بیلال سلێمان ئه‌ندامی لیستی کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی کوردستانبة كؤمةلَنيووزى رایگه‌یاند:
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌فته‌ی رابردوو یاسای رێکخستنی خۆپیشاندانه‌کانی له‌هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ندکرد له‌و یاسایه‌دا چه‌ندین خاڵ هه‌یه که به‌لای ئێمه‌وه به‌رته‌سککه‌ره‌وه‌ی ئازادیه‌کانه.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به یاداشته‌که‌یان وتی:
له یاژاشته‌که‌ماندا که ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان کردووه داوا ده‌که‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و یاسایه ئیمزا نه‌کات و بیگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان تا چاکسازی وگۆڕانکاری تێدا ئه‌نجام بدرێت.


