فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ داوای دانیشتنێکی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان ده‌کات
له نوسراوێکیدا فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ که ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه داوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان ده‌کات.
فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان به‌نوسراوی ژماره 134 ی رۆژی 8/11/2010 که ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کردووه سازدانی دانیشتنێکی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی کوردستان تایبه‌ت به ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان به‌پێویست ده‌زانێت.
له‌وباره‌یه‌وه مافناس بیلال سلێمان جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ رایگه‌یاند: بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان جێگای مه‌ترسیه بۆیه ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌و نوسراوه‌ماندا داوامان کردووه که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له ساز بدرێت تایبه‌ت به‌پرسی ئه‌و ناوچانه‌ی که تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ وتی: مه‌به‌ست له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه بۆ رێگرتن له ده‌رکردن و(ته‌عریب)کردنی ئه‌و ناوچانه‌و لابردنی ئه‌و زوڵم وسته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد ده‌کرێت له‌و ناوچانه‌دا.


