لێدوان

PostHeaderIcon سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: مه‌حكوم و ڕیسوای شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی باكوری كوردستان ده‌كه‌م

 


كۆمه‌ڵ نیوز : تایبه‌ت

ئارام قادر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی باكوری كوردستان و كوشتنی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت : کارەساتەکەی ئەمڕۆ ئه‌یسه‌لمێنیت كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا دیدگایه‌كی‌ هه‌ڵه‌‌ی‌ هه‌یه ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌توركیا، بۆردمانی‌ فرۆكه‌كانی‌ توركیا و شه‌هیدكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستانی‌ باكور مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌م، ئه‌ م كۆمه‌ڵ كۆژییه‌ دژی‌ به‌ها مرۆییه‌كان و سیسته‌مه‌ ئاینی‌ و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌، و ئه‌م تاوانه‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش ده‌سه‌لمێنت كه‌ تا ئیستا زۆریك له‌ ده‌وڵه‌‌ته‌ دراوسێكان رازی‌ نین و قایل نین به‌بوونی‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه،‌ چجای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بونیان هه‌بێت ،خوای‌ گه‌وره...‌ ده‌فه‌رمویت ( من قتل نفسا بغیر نفسا او فساد فی‌ الارض فكانما قتل الناس جمیعا) حكومه‌تی‌ توركیا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ده‌ری‌خست كه‌ ویستی‌ هه‌یه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی‌ له‌ناو ببات له‌ پیناو به‌رقه‌راركردنی‌ ئاسایش بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ چونكه‌ له‌ دیدگای‌ ئیسلامه‌وه‌ كوشتنی‌ یه‌ك كه‌س وه‌ك كوشتنی‌ هه‌موو جیهان وایه‌ ،
ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌سه‌ر كوردانی‌ باكوردا هاتووه‌ هیچ پاساویك هه‌ڵناگرێت و هه‌موو پاساوو بیانوه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ ئه‌یسه‌لمینیت كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا دیدگایه‌كی‌ هه‌ڵه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌توركیا .
لێره‌وه‌ ده‌ڵێم پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریم هه‌ڵویستێكی‌ دیار و ئاشكرای‌ هه‌بێت له‌پێناو پرۆژه‌ ئابوریه‌كان با كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتگوی‌ نه‌خات، چونكه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر هه‌ڵده‌گریت كه‌ به‌ده‌م كێشه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌رۆن و كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ ساز ده‌كه‌ن.