كوده‌تاى سپى به سه‌ر دیموكراسی كوردستاندا
میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات هه‌میشه عه‌وداڵى ئه‌وه‌ن چ كاتێك بێت وه‌ك میلله‌تانى دونیا له سایه‌ى ئازادى و قه‌بووڵكردنى گۆرِینى ده‌سه‌ڵاتدا بژین و كۆتایى بێت به ژیانى تاكرِه‌وى و پاوانخوازى
، كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاى گۆرِین و گۆرانكاریه له بوارى خزمه‌تگوزارى و ژیانى تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م موژده‌یه‌ش له كۆتایى سه‌ده‌ى بیست دا درایه میلله‌تانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌رِاست و وڵاته ئیسلامییه‌كان ء خه‌ڵك هیواى بۆ دروستبوو كه وڵاته ئیسلامییه‌كانیش وه‌ك گه‌لانى دونیا ئاسوده ده‌بن و كۆتایى به دواكه‌وتن و پاشكۆیه‌تى دێت، ئه‌م كاروانه له سالى 1992 له جه‌زائیره‌وه ده‌ستى پێكرد كه بۆ یه‌كه‌مجار ویسترا هه‌ڵبژاردنى ئازادانه ئه‌نجام بدرێت و بىَ ده‌ست تێوه‌ردان به‌رِێوه‌بچێت، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه لیستى ئیسلامییه‌كان به شێویه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانیان به ده‌ستهێنا، به‌ڵام ده‌ستبه‌جىَ ده‌سه‌ڵاتى جه‌زائیر زۆر رِاشكاوانه كوده‌تاى سه‌ربازییان رِاگه‌یاند و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئیسلامیه‌كانیشیان به ناچارى خسته خانه‌ى تیرۆره‌وه.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك دا له فه‌له‌ستین و له هه‌ڵبژاردنێكى بێ ده‌ست تێوه‌رداندا بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ئیسلامى (حماس) ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ده‌ست هێنا و مافى ئه‌وه‌ى به ده‌ستهێنا كه حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌له‌ستین به هۆى ئه‌وه‌ى كه حه‌ماس خۆى چه‌كدارء خاوه‌ن هێزى چه‌كدارى بوو نه‌یانتوانى به‌رانبه‌ریان بوه‌ستنه‌وه یان كۆده‌تاى سه‌ربازى ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام هه‌ستان به چه‌ندین پیلان و رِاپۆرتى چه‌واشه‌كارانه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیایان هه‌ژاند كه ئابلۆقه‌ى ئابورى وسیاسى دروست بكه‌ن و حكومه‌تى حماس هه‌ره‌س پێبهێنن له‌وه‌ش ترسناكتر هه‌ستان به هاوكارى قه‌واره‌ى جوله‌كه بۆ داگیركردنه‌وه‌ى غه‌زه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌ى گوایه به دیموكراسى هاتوه‌ته كایه‌وه ، به‌ڵام ده‌سه‌لاتدارانى حكومه‌تى هه‌ریم كه به‌شێكن له‌كلتورى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتى رِۆژهه‌لات له ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌زائیر و فه‌له‌ستین زیره‌كترن په‌نایان برده به‌ر كوده‌تاى سپى بۆ له‌بار بردنى ئه‌و سیسته‌مه‌ى شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن و هه‌رله سه‌ره‌تاوه له‌مپه‌ر دروست ده‌كه‌ن له به‌رده‌م هه‌موو هێزیك كه زۆرینه به‌ده‌ستبهێنت بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌مترین باج ء به شاراوه‌ترین رِێگا پاوانخوازى و دیكتاتۆریه‌تى خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش بریتیه له كورتترین رِێباز، رِێگاى ساخته‌كارى و ته‌زویر چونكه گه‌ر ساده‌ترین هۆكارى ساخته‌كارى لیستى كوردستانى بخه‌ینه رِوو ئه‌م واقیعه‌ى ئیستاى ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان سه‌راو قووچ ده‌گۆرِێت ئه‌ویش به‌به كارهێنانى كارتى زه‌رد كه گه‌وره‌ترین كه‌لێن بوو بۆ ته‌زویر و مه‌ترسیدارترین كه‌موكورتى سیسته‌مى كارى كۆمسیۆنى باڵا بوو ئه‌ویش بریتیه له به‌كارهینانى فۆرمى زه‌رد گوایه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ناویان نه‌هاتوه‌ته‌وه یان بنكه‌كانى خۆیان نادۆزنه‌وه كه 600,000 شه‌ست سه‌د هه‌زار فۆرِم به‌كارهاتووه گه‌ر گریمانه‌یه‌ك دابنێین كه 200,000 دووسه‌دهه‌زار كه‌س شوێنى خۆیان نه‌زانیوه ئه‌وا ئه‌و ریژه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه بۆ به‌شى ساخته‌كارى و ته‌زویر بریتى ده‌بێت له 400,000 چوارسه‌د هه‌زار ده‌نگ ، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌رئه‌نجامه‌كان به شێویه‌كى زۆر فراوان گۆرِانى به‌سه‌ر بێت به جۆریك سیسته‌مى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى له كوردستان ده‌گۆردرا به‌ڵام كوده‌تاى لیستى كوردستانى به سه‌ر دیموكراسیدا له شێوه‌ى كوده‌تاكه‌ى جه‌زائیر و فه‌له‌ستین نه‌بوو به‌ڵكو شێوازێكى نوىَ بوو له كوده‌تا، كوده‌تا له رِێگاى ته‌زویر و فرت و فێڵه‌وه، به جۆرێك ئه‌وانه‌ش كه سیسته‌مى دیموكراسییان داهێناوه له رَۆژ ئاوا سیسته‌مه‌كه‌ى خۆیان ناناسنه‌وه ئایا ئه‌وه‌ى له كوردستان پیاده ده‌كرێت سیسته‌مى دیموكراسیه یان سیسته‌مى پاشاگه‌ردانی .
ئارام قادر، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان

