هه‌نده‌رانییه‌كان له به‌هه‌شت نین
پاش ئه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خویندن رووم كرده به‌ریتانیاو ده‌ستبه‌كاربووم له‌پرۆسه‌ی خویندن هه‌ستام به سه‌ردانو كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كوردستان كه په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌وروپان
، به‌راستی عه‌وداڵی ئه‌وه بووم بگه‌مه حه‌قه‌یقه‌تی حاڵ‌و گوزه‌رانی ئه‌و رێژه به‌رفراوانه‌ی كورد كه ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساله به شێویه‌كی به‌رفراوان هاوڵاتیانی كوردستان‌و به تایبه‌ت لاوه‌كان كردویانه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو كه رِۆژانه سه‌دانو ده‌یان كوردستان جێده‌هێڵن و رِووده‌كه‌نه ئه‌م وڵاتانه ، چونكه منیش وه‌ك هه‌موو هاوولاتیانی كوردستان له‌وبروایه‌دا بووم ئه‌وانه‌ی بونه‌ته په‌ناهینده‌ی ئه‌روپا گه‌شتونه‌ته به‌هه‌شتی خۆیان وه‌له‌م ومه‌ینه‌تیه‌كانی نه‌بونی ئاو كاره‌باو وته‌پوتۆزی كوردستان رزگاریان بووه،وه‌خۆیان ده‌رباز كردوه له بی سه‌روبه‌ری سیاسی و نه‌بونی كار وهه‌ژاری كوردستان ، به‌لام له‌گه‌ل ووردبونه‌وه‌ی زیاتر و هاوزین بونم له‌گه‌ل ژیان وگوزه‌رانی په‌ناهینده‌كورده‌كان بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌وخه‌لكه له‌به‌هشتدانین وه‌ك خه‌لكی كوردستان وخاوخیزانه‌كانیان چاوه‌رین، به‌لكو قه‌یران وكاره‌ساتیكی مرۆیی په‌نهانی رووی داوه، به‌لام له‌به‌ر بی خاوه‌نی ئه‌م میلله‌ته و نه‌بونی هیچ دام وده‌زگایه‌ك له حكومه‌ت وپه‌رله‌مان له خه‌می هاولاتیانی كوردابیت كه‌س نیه لیكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بكات له‌سه‌ر ئه‌وریژه زۆره‌ی هاولاتیانی كورد كه ئاواره‌ی وولاتان بون وله‌پیناو ژین ومانه‌وه وژیانیكی كه‌م ئیش وئازار ریگای مان ونه‌مانیان گرتوه ، هه‌رله‌سه‌رگوزشته‌ی هاتنیان به ریگه‌ی قاچاخ وپه‌نهانیه‌كان، تا خۆناساندنیان به‌ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌و وولاتانه، تا جیگربوینان رۆشتنه سه‌ركار،وه مانه‌وه‌ی زۆربه‌یان بۆماوه‌ی 8-9 سال ده‌توانیت چه‌ندین رومان و شانۆ وچیرۆكی واقعی له سه‌ر بارودۆخی په‌ناهینده‌كانی كورد تۆمار بكه‌یت ،كه تیكه له له ئیش وئازا رو سته م وخۆشه‌ویستی وهاوكاری و سه‌فه‌ری مان ونه‌مان كه ره‌نگ دانه‌وه‌یكی واقعی میلله‌تی كورده ، نابیته زیده رۆیی گه‌ربلیم كۆره‌ویكی نهینی و په‌نهانی رویداوه وكه‌س نازانیت، بۆنمونه لاویك له به‌نده‌ر عه‌باس سواری كه‌شتیه‌ك ده‌بیت به‌په‌نهانی وپاش شه ش مانگ خۆی له ئه‌رجه‌نتین ده‌بینیته‌وه، هه‌ندیك له لاوه‌كانی كورد گه‌شتونه‌ته ێومال ومۆزه‌مبیق كه خۆیان سالانه له‌برساندا ده‌مرن، هه‌ندیك لاو له پیناو مسۆگه‌ر بونی مانه‌وه‌ی یاسایی له‌وولاتانه‌دا هه‌ستاوه به‌خواستنی ئافره‌تی ئه‌وولاتانه كه ته‌مه‌نی دایكی خۆی هه‌یه ، له‌و لاوانه هه‌یه كه ته‌مه‌نی كه‌مه به‌لام به‌هۆی غه‌م ودووری وته‌نهایی سه‌ر وریشی سپی كردوه، زۆریك له لاوه‌كان به‌ته‌نها ده‌ژین و ته‌مه‌نی سروشتیان تیپه‌ریوه بۆ‌ژن هینان به‌لام تا ئیستا ژیانی خیزانیان پیك نه‌هیناوه، زۆربه‌یان تا ئیستا مانه‌وه‌یان یاسای نیه وچاره‌نوسیشیان دیارنیه، زۆربه‌ی لاوه‌كان هه‌مووژیانیان له ئیش وكاسپیدا به‌سه‌ر ده‌بن بی ئه‌وه‌ی تام چیژیكی ئاسایی له ژیان وه‌ربگرن، هه‌ندیك له‌لاوه‌كان زیاتر له 9ساله دایك وباوك برا وكه‌س وكاری نه‌دیوه ، هه‌یانه كه‌هاتوه خیزانی سكی پربوه ئیستا منداله‌ی 8 ساله تا ئیستا نه‌ی دیوه، وه‌منداله‌كه‌ش باوكی خۆی ناناسیت ته‌نها له ریگه‌ی وینه‌و ڤیدیوه نه‌بیت ، هه‌ندیك له‌لاوه‌كان زیندانین به‌هۆ كاری جیاجیا ، وه له‌هه‌مووی مه‌ینه‌تی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م لاوانه هه‌رچه‌نده حیكایه‌ت وسه‌رگوزشته‌ی خۆیان ده‌گیرنه‌وه بۆ كه‌س وكار وده‌وروبه‌ری خۆیان به‌لام كۆچی لاوان هه‌ربه‌رده‌وامه‌و بی ئه‌وه‌ی كه‌س له‌وانه بپرسیت كه ئیستا به‌ریوه‌ن وه‌نه‌به‌دواداچونیش هه‌بیت بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساله گیرۆده‌ی كیشه وئازاربوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بی به‌رنامه‌یی و بی باكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ،چونكه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له وولاتانی دونیادا گه‌ر ته‌نها یه‌ك هاوولاتیان توشی كیشه وقه‌یرانیك ده‌بیت له‌ئاستی سه‌رۆكی وه‌زیران وسه‌رۆكی وولاته‌كه‌ی به‌دوادا چونینا هه‌یه بۆكیشه‌ی ئه‌و هاولاتیه كو وه قه‌سه وگوتاری خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كیشه‌یه، به‌لام تا به‌داخه‌وه تا ئیستا له‌به‌رله‌مان هیچ باس وخواستیك یان هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌كراوه نه‌كراوه بۆ ئه‌م ریژه زۆره‌ی هاوولاتیانی كورد وه له ئاستی حكومه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كاندا هیچ به‌دوادا چون نه‌كراوه بۆ پرسی په‌ناهینده‌كانی كورد له هه‌نده‌ران، ته‌نها ئه‌و ریكه‌وتننامانه نه‌بیت ئه‌نجام دراوه له نیوان حكومه‌ت و هه‌ندیك له وولاته ئه‌وروپیه‌كان بۆبه‌زۆرناردنه‌وه‌ی لاوان بۆكوردستان كه‌ئه‌وه‌ش سته‌میكی تره حكومه‌ت ده‌یكات به‌رانبه‌ر به په‌ناهیندنه‌كان وه چاره‌سه‌ری یاسایی ومرۆی كیشه‌كانیان نیه .بی گومانم ئه‌م واقعه خه‌میكی ترده‌داته خه‌لكی كوردستان چونكه ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان ده‌ژین ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌ده‌خۆن كه كیشه‌ی ئاو كاره‌باو سته‌می سیاسی ونادادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و گه‌نده‌لی ئابوری خه‌لكی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و دلییان به‌وه خۆش بوو كه رۆله‌كانیان گه‌شتوه‌ته ئه‌وروپا و چونه‌ته به‌هه‌شت و رزگارییان بووه له‌گه‌نده‌لی و بی به‌رنامه‌یی ده‌زگاكانی حكومه‌تی كودستان به‌لام پیویسته ئه‌و حه‌قه‌یقه‌ته بزانن كه كیشه‌كانی ده‌سه‌لاتی كوردی ته‌نها له سنوری كوردستان قه‌تیسی نه‌خواردوه به‌لكو هه‌موو هاوولاتیانی كوردستان ده‌گریته‌وه با له هه‌ر شوینیكی به‌رفراوانی ئه‌م جیهانه‌دا نیشته‌جی بن ده‌بیت به‌شی خه‌م وبی باكی حكومه‌ته‌كه‌یان به‌ربكه‌وێت.
ئارام قادر

