عه‌داله وته‌نمیه‌و ئیسلامیه‌كانی كوردستان.
سه ركه‌وتنی عه‌داله وته‌نمیه له توركیا له 22-7-2007 و به‌ده ست هینانی 340 كورسی له كۆی 550 كورسی وبه‌ده‌ست هینانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ناو به رله‌مان وتاك بونه‌وه بۆپیك هینانی حكومه‌ت هه‌ژاندنی كومه‌لیك راستیه بۆ ئیسلامیه كان وعه‌لمانیه كان له كوردستان
،وه ئه‌وه‌ی لیره‌دا ده یخه‌مه روو زیاتر په یوه سته به ئیسلامیه كانه‌وه،وه ئه‌وه‌ی لیره‌دا پیشكه شی ده‌كه‌م مانای وانییه كه تیبینی وسه رنجم نیه له سه رره‌وت وبه‌ر نامه‌ی عه‌داله وته‌نمیه،وه ئه‌م سه ركه‌وتنه‌ش به لگه نیه له سه رئه‌وه‌ی تا كۆتا قۆناغ ده سه لاتی عه سكه ربهیلیت عه‌داله وته‌نمیه له سه رده سه لات بیت ، به لام له روانكه‌ی ئه و سه ركه‌وتن و رابردووی عه‌داله وتنمیه و چۆنیه‌تی قۆناغه كانی گه وره‌بونی ئه‌و حزبه خو یندنه‌ویه‌ك پیشكه ش به خو ینه‌رانی كو رد ده‌كه‌م به وهیوایه‌ی ببیته ئه زم‌و نیكی باش بۆ هه‌موولایه ك، بۆچونه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه له عه‌لمانیه كاندا هه بیت وابزانیت ئیسلامیه كانی كوردستان یش ده بنه عه‌داله وته‌نمیه وده‌گه‌نه ده سه لات! یان له ئیسلامیه كانی كو ردستان هه بیت خۆی پیی وابیت كه عه‌داله وته‌نمیه ن!لیره‌دا من ده لیم له نیو حزبه ئسلامیه كانی كو ردستاندا عه‌داله وته‌نمیه نابینم و به‌وحاله‌ی ئیستایانه‌وه‌ناتوانن رۆلی عه‌داله وته‌نمیه ببین و ناگه‌نه ئه‌و ئاسته، به هۆی كۆمه لیك جیاوازی له نیو ان حزبه ئیسلامیه كانی كو ردستان وحزبی عه‌داله وته‌نمییه‌له‌وانه‌ش:
1-حزبی عه‌داله وته‌نمیه ده یه‌و یت له روانگه‌ی پیشكه‌ش كردنی پرۆژه و خزمه‌ت گوزاری وپیشخستنی توركیا له رووی ئابوری وسیاسی و به هیز كردنی توركیا چاكی وراستی پرۆژه‌وده سه لاتی ئیسلامی بسه لمینیت ،به لام ئیسلامیه كانی كو ردستان ده یانه‌ویت له سه ره‌تادا دیدگا و راستی بۆچونی ئیسلام بسه لمینن بۆ خه‌لك پاشان ده ست بكه‌نه خزمه‌ت كردن وپرۆژه كانیان بچه سپینن .
,br> 2 -له عه‌داله وته‌نمیه دا زیاتر به‌ر نامه و ستاف گرنگه نه‌ك ناو در‌و شم ، واته ناوه رۆكیان زال كردووه به سه رمه سه له روكه شیه كاندا كه تا ئیستا ئیسلامیه كانی كو ردستان زیاتر بایه‌خ به مه سه له‌ی ناو‌و در‌و شم و مه سه له رو كه شیه كان ده‌دریت تاگرنگی دان به ناوه‌رۆك وستاف ، مه به ست ئه‌وه یه ئه‌وان ده یانه‌و یت ئه‌و ستافه‌و به‌ر نامه‌یه‌ی كه پیانه بیچه سپینن و راستی وپاكی خۆیان و به‌رنامه‌كه‌بسه‌لمینن و كاره كه یان جی به‌جی بكه‌ن باله رواله تیشدا ناوی ئیسلام وئیسلامیه كانی پیوه نه بیت و در‌و شمه ئیسلامیه كان به رز نه‌كه‌نه‌وه،گرنگ له بنه ره‌تدا بریتیه له چه سپاندنی بنه‌ماكانی ئیسلام كه خۆی ده بینیته‌وه له نه‌زاهه و دادگه ری و پیشخستن وخزمه‌ت كردن .
.
3-له توركیا كاری ئیسلامی قۆناغی ته قلید و چه ق به ستن وعورفی حزبی بریوه به لام له كو ردستاندا تا ئیستا ئیمه گیرۆده‌ی كۆمه له عورف و ته‌قلیدیكین كه لیمان بوته ده قی شه رعی و كردومانه‌ته بنه‌ما ی ئیسلامی نه‌گورو ناتوانین لیی رزگار ببین كه ئه‌ودیاردانه‌ش بونه‌ته هۆی سست كردن ولاواز كردنی جموجول وفراون نه بونی كاری ئیسلامی له كوردستان به لام به پیچه‌وانه‌وه عه‌داله وته‌نمیه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به جورئه‌وته‌وه بریوه هه‌رچه‌نده كۆمه لیك خه لك وزاناو كادری لی جیابوته‌وه و دوو ركه‌وتونه‌ته‌و تۆمه‌ت باریشیان ده‌كه‌ن به ئینحراف ولادان به لام هه‌نگاویان هه‌لگرتوه و ئه‌وخلكانه‌یان به جێهیشتوه وئیستا خزمه‌ت به ئه‌وانیش وخۆشیان ده‌كه‌ن
4-حزبی عه‌داله وته‌نمیه دا ته‌نها جیگه‌ی ئیسلامیه كانی تیدا نه‌بوه‌ته‌وه به مانا ته قلیدیه كه‌ی واته ته‌نها ئه وكه سانه نه بوونه‌ته ئه‌ندام كه له ناوره‌وتی ئیسلامی‌دا گه‌وره بون به لكو بوه‌ته چوار چیوه یه‌ك كه ئه‌وكه سانه‌ی دلسۆزی میلله‌تن وبه واقیعی خزمه‌ت به میلله‌ت ونیشتمانی توركیا ده‌كه‌ن ونایانه‌و یت توركیا له نه‌ریت و رابردوی خۆی ببچرینن بونه‌ته ئه ندام وكادری پیشكه توو، وه پۆست و پله‌ی به رزیشیان پی به خشراوه به پیی توانا و لیهاتوویان ، واته لیره‌دا زیاتر گرنگیان داوه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌وكه سانه تا چه ند پابه‌ندن به به رنامه و دیده كانی عه‌داله وته‌نمیه نه‌ك به‌مه رج گیرابیت كه ئه‌و كه سه ده بیت له ناو ره‌وتی ئیسلامی‌دا گه وره بو بیت یان وه‌ك سه ركرده ئیسلامیه كان وابن.
5-كاری سیاسی پیو یستی به سیاسه‌ت كردن ومامه‌له‌ی سیاسیه له‌گه‌ل ده‌وربه رو هیزه كانی ناو خۆ وده ره‌وه‌دا ، عه‌داله وته‌نمیه زۆر زیره كانه و لیهاتوانه توانیویه‌تی له ویاریه دا ململانی بكات و هیزه كانی ناو خۆ ودره‌وه‌ش قایل بكات به زه‌روره‌تی بون و توانا ودلسۆزی بۆنیشتمان ونه‌ته‌وه‌كه‌ی، به لام تا ئیستا له كو ردستان بونی حزبه ئیسلامیه كان خراوه‌ته ژیر پرسیاره و له‌گومان له دلسۆزی و لیهاتویان ده‌كریت و نه‌توانراوه دلنییایی ببه‌خشریته مه‌لبه‌نده‌كانی هیز له دره‌وه ناوه‌وه.
ئارام قادر

