بانێكه و دوو گوزه‌ران ,قه‌یرانى هاوولاتیانى كورد له هه‌نده‌ران
به‌لگه نه‌ویسته كه پیشكه‌وتن وته‌كنه‌لۆژیا له ژیان وشارستانیه‌تى رۆژئاوا پیویسته ببیته سه‌رمه‌شق بۆحكومه‌تى هه‌ریم و پارته سیاسیه‌كانى كوردستان به‌تیبه‌ت و بۆهاولاتیانى كوردستان به‌گشتى چونكه ئه‌وولاتانه پاش دووجه‌نگى جیهانى
گه‌وره وویرانكه‌ر وكوژرانى ملیونه‌ها له‌هاولاتیانى ئه‌وكیشوه‌ره و وویران بونى ژیرخانى ئابورى و نه‌مانى هیچ بنه‌مایه‌كى ژیان به‌لام توانیان له‌ماوه‌ى چه‌ند سالیكى كه‌مدا بگه‌نه ئاستیكى به‌رزى ته‌كنه لۆژیا وپیشكه‌وتن وبه‌ریوه‌بردنى ولات ونیشتمان به‌شیوه‌یه‌ك كه‌خه‌لك ئه‌وكاره‌سات وناهه‌مواریانه‌یان له‌یاد بچیت و له‌جه‌نگ وخوینه‌وه‌ببنه ولاتى ئاوه‌دانى وئارامى، سه‌ركرده‌كانى ئه‌م ولاتانه ئه‌وه‌ى مرۆ ڤ پیوستى پیى بیت له ماف وژیان وبژیوى وحه‌وانه‌وه بۆهاوولاتیانى خویان دابین كردوه و له‌هه‌مانكاتدا بونه‌ته لانه وئاشیانى خه‌لكى دى وبه‌ملیونه‌ها له‌نه‌ته‌وه‌كانى كیشوه‌رى ئاسیا وئه‌فریقا له‌و وولاتانه‌دا ده‌حه‌وینه‌وه.
ئه‌مه دره‌وازه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌كه‌یه كه‌ده‌مه‌وێت بیخه‌مه روو بۆ هاولاتیانى كوردستان به‌گشتى وه‌به‌تایبه‌ت بۆلاوه خۆشه ویسته‌كان،به‌لام ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه بیلێم ئه‌ورپا داهۆله بۆ هاووتیانى كورد وخه‌وێكی مه‌حاڵه كه له كوردستان باس ده‌كریت وبه‌هه‌زاره‌ها لاوانى كورد له هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان روویان تى كردوه وبه‌لیشاو لاوان بۆى ئاواره ده‌بن ،ریگاى مان ونه‌مانى له‌پیناودا ده‌برن ، ئه‌وبه‌هه‌شته‌یه لاوه‌خوین گه‌رم وخۆشه‌ویسته‌كانمان خه‌وى پیوه ده‌بینین، به‌لام پیش ئه‌وه‌ى برۆمه ناو كاره‌ساتى ئاواره‌كانى كورد ده‌بیت ئه‌وه بسه‌له‌منیین كه ئه‌ولاوانه ناهه‌قیان ناگرێت وپاساوى خۆیانیان هه‌یه كه ئه‌و هه‌موو گرفت ونه‌هامه‌تى وناره‌حتیه ده‌گرنه به‌ر له‌پیناو گه‌شتن به‌ئه‌وروپا، چونكه گه‌نده‌لى سیاسى ونه‌بونى خزمه‌ت گوزارى وفه‌وزاى ئیدارى و نه‌بونى یه‌كسانى واى كردوه كه هاولاتیانى كوردستان لانه‌ى باوباپیر ونیشتمان وكه‌س وكاریان جى بهیلن وبى لانه‌یى وئاواره‌یى ونه‌هامه‌تى قبول بكه‌ن،به‌لام كه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا ده‌بینن ئه‌وشتانه‌ى باس كراوه له‌خۆشى وره‌فاهیه‌ت وبژیۆى وده‌وله‌مه‌ندى خه ونه وحه‌قیقه‌ت نیه ودواى داهۆلیك كه‌وتوون، هه‌رچه‌نده به‌هه‌وال هه‌ندیك له حه‌قیقه‌ت وراستیه‌كان ده‌گاته لاى خزم وكه‌س وكار به‌لام لاوه‌كان قایل نابن به‌هه‌واله دروسته‌كان!! یان هه‌رده‌یانه‌ویت له‌و واقعه دووربكه‌نه‌وه جا وه‌ك هه‌ولێست نواندن بێت یان راكردن له‌واقع بیت، به‌رده‌وام لاوه‌كانمان ریگاى مردن ده‌گرنه به‌ر، وجۆره‌ها سوكایه‌تى وفشار ونه‌بونى وكیشه‌ى جۆراوجۆر یه‌خه‌یان ده‌گریت به‌لام زۆربه‌ى زۆریان سورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ئه‌ورپا و سه‌ختى وقه‌رزاى وترسى مردن قایلیان ناكات، هۆكه‌شى له گه‌ردنى حكومه‌ت وده‌سه‌لات وراگه‌یاندنى كوردیدایه، نه‌بونى خزمه‌ت گوزارى ئاو-كاره‌با- ریگا وبان-ئاوه‌دان كردنه‌وه پاشان بلاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌لى وپاشاگه‌ردانى له‌دام وده‌زگا كانى حكومه‌ت –نه‌بونى یاسا ونه‌چه‌ساپاندنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌به‌ندیخانه وشوینه گشتیه‌كاندا ئه‌مانه هه‌موو فاكته‌رن بۆ كۆچ كۆمه‌لى لاوانى كورد- به‌لى ئه‌ولاوانه زۆربه‌یان ده‌گه‌نه شوینى مه‌به‌ست وبه‌تایبه‌ت وولاتانى رۆژئاواى ئه‌وروپا به‌لام ئه‌وه‌ى كه ده‌یگه‌نى داهۆله بۆ لاوانى كورد وبۆ هاوتیانى كوردستان، به‌لگه‌نه‌وویسته وولاتانى ئه‌وروپا بۆخۆیان یان ئه‌وانه‌ى به‌یاسایى تیدانیشته‌جى بیت یان ریبوار بیت وماوه‌ى مانه‌وه‌ى كاتى بیت جیگه‌ى حه‌وانه‌وه وخۆشى و وتى رامانه!! به‌لام ئه‌ولاوانه‌ى ئیمه زۆربه‌ى زۆریان به‌ریگاى نایاسایى ده‌گه‌نه ئه‌وروپا،ئه‌مه‌ش شیوه‌ى ژیانیانى ئالۆز كردوه وه له‌كیشه‌یه‌كى به‌رده‌وام وترسناكدان، كه پیوسته له‌سه رده‌سه‌لات وراگه‌یاندن ومه‌له‌به‌نده بریاربه‌ده‌سته‌كان به‌جیدى له‌م بابه‌ته بكۆلنه‌وه – زۆربه‌ى لاوه‌كان ده‌بیت به‌نرخیكى كه‌م كاربكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شیوه‌ى مانه‌وه‌یان نایاساییه وده‌وله‌مه‌ند وخاوه‌ن كارگه‌كانیش ئه‌وبارودۆخه‌ده قۆزنه‌وه بۆنمونه گه‌نجیكى كورد له به‌یانى سه‌عات 9 تا 9 شه‌و به 30 پاوه‌ن كارده‌كات یان 7 سه‌عات كارییان پى ده‌كه‌ن به 20 پاوه‌ن له‌كاتیكدا یاساى كارى ئه‌وولاته ده‌بیت یه‌ك سه‌عات كار به7.75پاوه‌ن كه‌نزیكه‌ى 70 پاوه‌ن ده‌كات بۆ12 سه‌عات- یان هه‌میشه كارى شه‌وو رۆژه پشوه‌كان زیاتر ودووقاته له‌یاساى ئه‌وروپا به‌لام بۆلاوه‌كانى كوردگه‌ر وه‌ك رۆژانى تر وانه‌بیت جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆى نیه،زۆربه‌ى لاوه‌كان زوو زوو له‌سه‌ر كارده‌ریان ده‌كه‌ن یان خۆیان واز له‌كاردینن، چونكه به‌ر شالاوى گرتن وده‌ركردن ده‌كه‌ون ، گه‌وره‌ترین كیشه‌ى لاوه كورده‌كانى ئه‌وروپا تا ئیستا زۆربه‌یان نه‌یانتوانیوه ژیانى خیزانى پیك بهینن، چونكه ریژه‌ى كچى كورد له‌ئه‌وروپا زۆر كه‌مه و پاشان جیاوازى كه‌لتورى كورد و نه‌ته‌وه‌كانى تر بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌نه‌توانن ژیانى خیزانى پیكه‌وه‌بنین ، له‌ئه‌وروپا كیشه‌ى به‌سالاچونى لاوه‌كانمان سه‌رى هه‌لداوه كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌كاتى ئاسایى خۆى تى په‌ریوه له‌كاتیكدا له‌كوردستان كیشه‌ى قه‌یره كچ سه‌رى هه‌لداوه وبوه‌ته كیشه‌یه‌كى ترسناك ، یان به‌هه‌زاره‌ها لاو هه‌یه كه چه‌ندین ساله ژن ومالى به‌جى هیشوه وله‌چاوره‌وانى وه‌رگرتنى وه‌لامدا ماوه‌ته‌وه تابتوانێت خیزان ومنداله‌كانى بباته لاى خۆى وبه‌یك بگه‌نه‌وه به‌لام له‌چاوه‌روانیدا مندالى شه‌ش یان حه‌وت مانگى ئیستا بوه‌ته حه‌وت سال وتا ئیستا ئه‌ومنداله باوكی به حه‌قیقه‌ت نه‌بنیوه وه‌ك خه‌و خه‌یال وایه له‌لایان، یان به‌چه‌ندین مال جیابونه‌وه وكیشه‌ى ته‌لاق وكیشه‌ى تر‌ى كۆمه‌لایه‌تى دروست بوه له‌نیوان خیزانه‌كاندا به‌هۆى به‌یاسایى نه‌بونى مانه‌وه وجیگربونیان له‌ئه‌وروپا،جگه له‌وه‌ش كیشه‌ى ده‌رونى وبى هیوایى زۆربوه له نیو لاوه‌كانمان ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى وه‌لامیكى جیدى ویاسایى حكومه‌ته‌كانى ئه‌وروپا بۆلاوه‌كورده‌كان كه زۆریان كاتى مانه‌وه‌یان له‌نیوان 3-9سال ماونه‌ته‌وه له‌ووولاتانه بى ئه‌وه‌ى تا ئیستا هیچ بنه‌مایه‌كى یاساییان هه‌بیت ئه‌مه‌ش وایان لى ده‌كات نه‌توانن بینه‌وه كوردستان وسه‌ردانى خزم وكه‌س وكاریان بكه‌ن و له چاوره‌وانیه‌كى به‌رده‌وامدا بژین ته‌نانه‌ت هه‌ندیك به‌بۆنه‌ى چاوره‌وانى توشى نه‌خۆشى ده‌رونى بوون، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ندیك له ولاوانه دوورن له‌رینماى كردنى خیزانى و هیچ مه‌لبه‌ند وریكخراویكى كوردیش نیه بایه‌خ بدات به‌وبواره ورینماى پیوست ناكرین به‌ناچارى وله‌به‌ربونى كیشه رووده‌كه‌نه جۆره‌ها كارى ترسناك له‌وانه‌ش كاركردن له‌بانده‌كانى مافیا وخواردنى تلیاك وكاركردنى نایاسایى ئه‌مه‌ش واى كردوه كه‌هه‌ندیك له‌لاوه‌كانمان له‌زیندانه‌كانى ئه‌وولاتانه به‌ندبكرین وله‌برى كۆچكردن بۆولاتیكى ئاوه‌دان وبه‌ده‌ست هینانى به‌خته‌وه‌رى كۆچى كردوه بۆبه‌ندیخانه‌ى رۆژژئاوا ،دیارده‌ى كۆچكردن و رووكردنه ئه‌وروپا ونه‌بونى وه‌لام بۆ ئه‌ولاوانه و زۆربونى كیشه یاسایى وكۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان لیكۆلینه‌وه یه‌كى جیدى ده‌ویت وه قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌ولاوانه بابه‌تیكى هه‌نوكه‌ییه وپیوسته ناوه‌نده‌كانى راگه‌یاندن بایه‌خى پى بده‌ن وئه‌وانیش وه‌ك خه‌لكى گشتى تى نه‌كه‌ون وابزانن لاوه كۆچ كردوه‌كان له‌سه‌رپیخه‌فى دۆلار ده‌خه‌ون وخه‌ونى به‌هه‌شتى ده‌بنین وته‌نها له‌كوردستان لاوه‌كانمان كیشه‌یان هه‌یه ،هه‌ندیك له لاوه‌كانمان ده‌كه‌ونه به‌خته‌وه‌رى به‌لام ریژه‌ى ئه‌وانه زۆركه‌مه له‌چاو زۆرینه‌ى خاوه‌ن كیشه وقه‌یرانه‌كان، لاوه‌كانمان له ئه‌وروپا رۆله‌ى ئیمه‌ن ونه‌وه‌ى داهاتون وپیویسته به‌جیدى ئاگامان له‌پاشه رۆژیان بیت ،چونكه نابیت ته‌نها له‌وروانگه‌یه‌وه بۆیان بروانین كه كارده‌كه‌ن وپاره بۆكه‌س وكاریان ده‌نیرنه‌وه و له سایه‌ى كاره‌با وئه‌نترنیتدا حه‌واونه‌ته‌وه ، هه‌ندیك هۆكاریان بۆره‌خساوه به‌لام وه‌ك مرۆڤیكى ئاسایى ناژین وهه‌ریه‌كه‌یان مۆلگایه‌ك كیشه‌ى له‌گه‌ل خۆى هه‌لگرتوه ،وه‌گه رپرسیاریشیان لى بكه‌ین بۆ ناگه‌رینه‌وه گه‌رحالتان وایه؟! بى گومان پیش هاتنیان بۆئه‌وروپا زۆر گله‌یى وره‌خنه‌یان هه‌بوه له‌حزب وده‌سه‌لات وحكومه‌تى هه‌ریم ئیستا كه ئه‌وروپاشیان بینیوه ئه‌وه‌نده‌ى تر بیزارى وره‌خنه‌یان بۆدروست بوه له حكومه‌تى خۆیان و له‌سیاسه‌ت مه‌دارانى كورد ، چونكه لاوه‌كان وابیرده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و وه‌زعه‌خراپه‌ى ئه‌وانى تى كه‌وتوه ده‌رئه‌نجامى راكردن بوه وله‌ناچاریدا په‌نایان بۆ ئه‌ورپا بردوه ئیستاش توشى هه‌ركێشه‌یه‌ك ببن ده‌یده‌نه‌وه به‌سه رحكومه‌ت وحزبه كوردیه‌كاندا، ،چاره‌سه‌ر له‌وه‌دانیه به‌زۆربگه‌رینرینه‌وه به‌لكوچاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ریگاچاره بدۆزریته‌وه بۆئه‌ولاوانه‌ى كه بیرده‌كه‌نه‌وه له‌كۆچ كردن ودووركه‌وتنه‌وه له‌كوردستان وه چاره‌سه‌رى یاسایش بۆ ئه‌وانه‌ى كه چه‌ندین ساله هاتووه وته‌مه‌نى لاوى له‌ویدا سه‌رف كردووه له‌وانه‌شه له هه‌ردو جه‌ژنه‌كه بوبیت.
ئارام قادر

