ریكخستن – گیانیكی په‌ككه‌وتوو- ئامانجیكی پیرۆز
به‌لگه نه‌وویسته كه‌زۆربه‌ی ئیسلامیه‌كان له جیهاندا و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی تریش له كوردستان دووكاریگه‌ری گه‌وره فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون له شیوه وشیوازی ریكخستنه‌كانیان،
له جۆری په‌یكه‌رو بیرۆكه‌ی ریكخستن، له پله به‌ندی ورینمای ریكخراوه‌یی، یه‌كه‌میان كاریگه‌ری حزبه چه په‌كان وبرایانی موسلمان، به‌تایبه‌ت حزبی شیوعی له وولاته عه‌ربیه‌كان و كۆمه‌له‌ی برایان له میسر، كاریگه‌ری شیوه و په‌یكه‌ری ئه‌م دوو ریكخستنه ئه‌وه‌نده زۆر بووه به‌سه‌ر هه‌موو ریكخسته‌نه ئیسلامیه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت ناو‌و شیوه‌ی پیكهاته‌كانیش دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌وو دوو ریكخستنه بووه یان زۆر نزیك بوه له ودوو جۆره ریكخستنه‌وه بۆنمونه ناوی ئاسته‌كانی ریكخستن _ شانه- خیزان- پۆل- ناوچه- لق- مه‌لبه‌ند- سه‌رچاوه‌ی له‌ودوو ریكخستنه‌وه وه‌رگرتوه، شیوه‌ی كۆبونه‌وه وگه‌یاندنی رینمای وژماره‌ی ئه‌ندامانی ریكخستنه‌كان گه‌ر هه‌مان شیوه وشیواز نه‌بوو بێت زۆر به‌ده‌گمه‌ن گۆرانی تیدا ئه‌نجام دراوه، كاریگه‌ری دووهه‌م كاریگه‌ری ده‌سه‌لاته داپلۆسینه‌رو دكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه بووه، كه كاریگه‌ری بوه له شیوه‌ی دارشتنی په‌یكه‌ری ریكخستن وشیوازی كاری ریكخستن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كان هه‌موو ریكخستنێكیان به‌دژی خۆیان ده‌زانی ودژایه‌تی هه‌موو شیوه ریكخستنه‌كانیان ده‌كردو له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا شیوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ریكخستنه‌كان وشیوازی پیكهاتنی ئه‌و ریكخستنانه هه‌میشه نهینی وژیر زه‌مینی بووه ، له سه‌ره‌تای دروست بونی شیوه‌ی كاری ریكخراوه‌ی و حزبی له زۆربه‌ی كات وشوینه‌كان په‌نابراوه‌ته به‌رنهینی كردن ونهینی بون و خۆشاردنه‌وه و خۆ حه‌شاردان، ئه‌م دوو كاریگره‌یه‌ش بۆ كاتی خۆی شوینی خۆی بوه وبۆكاتی رابردوو گونجا وبوه، به‌لام له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه زۆربه‌ی دیارده‌كانی ژیان به‌تیكرا وبه‌تایبه‌تی كاری سیاسی وریكخراوه‌یی جیهان گۆرانگاریان به سه‌ردا هاتوه‌پیوسته ریكخستنیش گۆران كاری‌به‌خۆیه وه‌ببینیت ، چونكه گه‌ر ریكخستن له‌قالبی خۆیدا بمینیته‌وه وچه‌ق ببه‌ستێت ناتوانێت بگاته ئامانجه‌كانی خۆی كه بریتییه له‌گه‌یشتن به ده‌سه‌لات یان به‌هیز كردنی ده‌سه‌لات.
ریكخستن گیانه بۆ هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی حزبی و حكومی، به‌بی ریكخستن هیچ پارت وریكخراویكی سیاسی نا‌توانیت بگاته ئامانجی خۆی ،وه پیویستیه‌كی به‌رده‌وامی هه‌موو حكومه‌ت وده‌سه‌لاته‌كانه، ووزه وهیزی ئایدۆلۆجیا وره‌وته جیاجیاكانه، ته‌نها ریگه وریبازه بۆگه‌شتنه ئامانجه‌كان، به‌لام ئه‌و ریكخستنانه‌ی ئه‌مرۆی زۆربه‌ی حزبه‌كان وبه‌تایبه‌ت ئیسلامیه‌كان كاری له‌سه رده‌كه‌ن وه‌ك لاویكی نه‌خۆش یان گیانیكی په‌ككه‌وتوو وایه كه‌نه‌توانیت كاری سروشتی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت و نه‌توانیت رۆلی بنه‌ره‌تی بگیریت ، ناوی ریكخستن هه‌ر به گرنگی وگه‌وره‌یی ماوه‌ته‌وه به‌لام رۆلی بوه‌ته رۆلیكی لاوه‌كی و پاشكۆیی، ئه‌ویش نه‌ك به‌هۆی بوون و ناوه‌رۆكی ریكخستن، به‌لكو به‌هۆی چه‌ق به‌ستن و دواكه‌وتوویی شیوه وپیكهاته‌ی ریكخستن و مانه‌وه‌ی په‌یكه‌روناوو ئاست وپله‌به‌ندی له قالبیكدا و در‌و ست نه‌كردنی گۆرانكاری ونوی نه‌كردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی و سود نه‌بینین له پیشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م كاریگه‌ری ریكخستنی وون كردوه و تواناكانی پوكاندونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش كه حزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان بتوانن ریكخستنه‌كانیان بزوینه‌ر بن له‌ناو جه‌ماوره‌دا وكاریگه‌ری خۆیان هه‌بیت له‌ناو حزب وده‌ره‌وه‌ی حزب و بتوانن ببنه بزوێنه‌ری توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ر، پیوسته گۆرانكاری بنه‌ره‌تی بهینریت به‌سه‌ر ریكخستنه‌كان له‌وانه‌ش وه‌ك نمونه دامه‌زراندنی ریكخستن له‌سه‌ر بنه‌مای ریكخراوه‌یی مه‌ده‌نی، یان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه وكار، واته ریكخستنه‌كان بكرینه ریكخراوی مه‌ده‌نی و به‌شیوه‌یه‌كی ره‌سمی وراگه‌ینراو كاربكه‌ن ، وه‌بوار بدریت كه ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ وه‌ربگیریت له وریكخراوانه‌دا و سه‌ربه‌ستی بدرێته ئه‌وریكخراوانه ئازادانه كاربكه‌ن و كۆت كردنی ئیداری ومه‌ركه‌زییه‌ت لابدرێت ،نه‌هیشتنی نهینی بون وخۆحه‌شاردان له‌كاری ریكخراوه‌یدا، په‌له به‌ندی زۆر كورت بكریته‌وه ، نه‌هیشتنی كۆمه‌له دیارده‌یه‌كی كۆت كردن له ریكخستن وه‌ك په‌یمان وه‌رگرتن ، فۆرم پركردنه‌وه، لێپێچینه‌وه وبه‌وادچوون،پابه‌ند كردن له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، به‌لكو ده‌بیت ریكخستنه‌كان بوا ربدرێت كه راجیایی و ململانێ له خۆبگرێت ، واته شیوه‌ی له‌قالب دان و كۆپی كردن لابدریت وشیوه‌یه‌كی كراوه وئاسایی له‌خۆ بگرێت، شیوه‌ی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی بكریته شیوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی وكراوه و به سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بخوینریت وبگه‌ینریت به ئه‌ندامان _ ئه‌نترنیت و رادیۆ وته‌لفزیۆن_ ریكخسته‌نه‌كان رۆلی خزمه‌ت كردنیان بۆ حزب بگۆردریت بۆخزمه‌ت كردن به تویژه‌كانی جه‌ماوه‌ر وزیاتر رۆلی خزمه‌ت گوزرای پی بدریت له بواره جیاجیاكانی ژیاندا ، خاوه‌ن پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری و خۆبه‌خش بن بۆ خه‌لك وده‌وربه‌ریان، له په‌له به‌ندیدا خۆبه‌خشین وكار وتوانایی بكریته بنه‌ره‌ت نه‌ك ته‌مه‌ن وكۆنی له‌حزب ومانه‌وه له‌حزبدا ، ئه‌مانه چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كن بۆ نوی كردنه‌وه و پیشخستنی ریكخستن ،بی گومان بۆ هه‌ریه‌ك له‌م بیرۆكانه‌ش به‌رنامه‌ی جی به‌جی كردنی پیوسته وهه‌موو گۆراناكاریه‌كیش كاریگه‌ری ئایدۆلۆجیا وشوینه‌وار ده‌بیت ره‌چاو بكریت ولیكۆلینه‌وه‌ش پیش هه‌موو گۆرانكارییه‌ك سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتن وگه‌شتنه ئامانجه له‌و گۆرانكارییه‌دا( وقل اعلموا فسیری الله عملكم ورسوله والمؤمنون).
ئارام قادر

