وتار: گه‌نده‌ڵی حزبی= گه‌نده‌ڵی كوردستان
ئارام قادر:
زۆرێك له نوسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و دڵسۆزان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی كوردستان ده‌دوێن و زۆریش له غه‌م خۆران چه‌ندین پرۆژه‌و به‌رنامه داده‌نێن بۆ چاكسازی‌و پاكسازی‌و رزگار بوون له‌و حاڵه‌ته، من لێره‌دا بۆ چاره‌سه‌ری لایه‌نێكی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وكه‌م كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد دارایی و بێ سه‌روبه‌ری‌و رۆتین، ئاماژه به‌لایه‌نێكی گرنگ ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش ژیانی حزبایه‌تی و حزبه‌كانی كوردستانه كه گاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌و بواره‌دا ، چونكه حكومه‌تی كوردستان حكومه‌تی حزبیه‌و حزب باڵا ده‌سته تیایدا‌و حزب حوكم ده‌كات به ناراسته‌وخۆ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه له‌سه‌رچاوه‌كه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت( هه‌ر شتێكیش له سه‌رچاوه لێڵا بوو پاك كردنه‌وه‌ی له‌م لاو لا سوودی نابێت.
ئه‌وه‌ی بێگومانه گه‌ر زۆربه‌ی زۆری حزبه‌كانی كوردستان سه‌ره‌تای دامه‌زراندیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاكان ، گه‌ر له‌و كاته‌شدا حزبه‌كان پێكهێنراون به ئالیه‌ت‌و شێوازێك دروست كراوه‌له‌سه‌ر میكانیزمی حزبه كۆنه‌كان له ئالیه‌ت‌و میكانیزمی لای په‌نجا‌و شه‌سته‌كان رۆشتووه ، بۆ نمونه ئیسلامیه‌كان زۆربه‌ی فه‌رهنگی حزبیان له ئیخوانی میسری یان حزبی عه‌لمانیه‌كان وه‌رگرتووه ، حزبه‌عه‌لمانیش زۆرتر له‌سه‌ر كه‌لتوری حزبی شیوعی میكانیزمی كاری حزبیان دامه‌زراندووه كه هه‌ردووكیان شێوازی به‌ربوومی حزب‌و په‌یكه‌ری رێكخستن‌و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان ئالیه‌تی ساڵانی چل‌و په‌نجاكانن ، كه‌به‌راستی پێویسته دان به‌وه دابنین كه دور له‌سه‌ره‌تا داهه‌ندێكی هه‌ڵه بووه و هه‌ندێكی تریشی كۆن بووه له‌گه‌ڵا ئه‌م سه‌رده‌م‌و عه‌قڵا‌و ژیاندا ناگونجێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر چۆن ته‌كنه‌لۆژیا و مه‌ده‌نیه‌ت گۆراوه‌و ژیان‌و گوزاری خه‌ڵك زۆر گۆڕان به‌سه‌ردا هاتووه‌و نمونه به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه وكاریگه‌ری هه‌یه به بێ ویستی ئیراده‌ی خۆیان ده‌بێت شێواز‌و په‌یكه‌ر‌و ئالیه‌تی كاری تریش گۆرانی به‌سه‌ردا بێت و نابێت له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌و به‌رنامه كۆنه‌كان برۆین كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كوردستان به‌شێكی سلبیاته‌كه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی كاروباری حزبی ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ نمونه شێوازی ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك‌و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌وماوه‌ی كاریان له‌و پۆسته‌دا‌و پێویستی به گۆرانێكی ریشه‌یی هه‌یه، په‌یكه‌ری رێكخستن‌و مه‌رجی ئه‌ندامێتی‌و به ئه‌ندام بوون پێویستی به‌سه‌ره‌تا گۆران هه‌یه‌و پێویسته به ئالیه‌ت‌و شێوزاێكی نوێ بهێنرێته ئارامی به زۆربه‌ی حبزه‌كان ئامانج له بوونیان له‌ده‌ست داوه كه بریتییه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر‌و پێگه‌یاندی كادیری هۆشیار كه‌به‌راستی كاری حزبه‌كان بووه كارێكی ئیداری‌و حزبیش پرۆژه ئیداره‌یه‌كی كۆمه‌ڵه كه‌سێك له‌ناو حزبدا مانای خۆبه‌خش و كاری خزمه‌ت گوزاری‌ومه‌بدئیه‌ت نه‌ماوه، پێویسته ئیعتراف به‌وه بكه‌ین گه‌ر ناتوانرێت ئه‌وه دروست بكرێته‌وه پێویسته له‌ناوخودی حزبه‌كاندا یاسا سه‌روه‌ر بێت و یاسا حوكم بكات و به پێ‌ی ده‌ستور‌و به‌رنامه‌یه‌ك كاره‌كان بڕوات ،نه‌ك مه‌زاج‌و سۆز‌و بریاری سه‌ر پێ‌ی كاره‌كان ئه‌نجام بدرێت ، زۆربه‌ی حزبه‌كان پرۆگرامی فیكری وپه‌روه‌رده‌یان نه‌ماوه‌و رێنمایی‌و راسپارده‌یان بۆ ئه‌ندامان، ئه‌ندامه‌كانیان له‌سه‌ر سه‌ته‌لایه‌ت‌و رۆژنامه گۆشه‌گیر ده‌كرێن‌و رۆشنبیری حزبی باری كردووه له رێكخراوه حزبه‌كاندا، په‌یوه‌ندی تاك له حزبدا به‌سه‌ركردایه‌تیه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه چه‌رخه‌كانی كۆن بوه‌ته شێخ‌و ده‌رویشی‌و ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆگرتن و بواری ده‌ستنیشانیكردنی هه‌ڵه نه‌هێڵراوه‌ته‌وه ، پاشان له‌هه‌مووی ترسناكتر دیارده‌ی ته‌كتول‌و خه‌ت‌و كه‌س په‌رست بووه‌ته دیارده‌ی زه‌ق له حزبه‌كاندا‌و كه ئه‌وه‌ش هه‌موو هێز‌و ئه‌ندامانی حبزه‌كان به فێرۆ ده‌بات و چاوپۆشی له‌هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كیش ده‌كات‌و سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی حزبه‌كانیش له‌و هه‌موو سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، بێگومان ئالیه‌ت زۆرن بۆ نه‌هێشتنی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی شێوازی كار له‌ناوحزبدا كه‌له رێگه‌ی له ته‌كتول و خه‌ت‌و كه‌س په‌رستی بهێنرێت و حزبه‌كانی كوردستانبه‌ره‌و دامه‌زاروه‌ی‌و ده‌زگایی له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی پسپۆری، به‌ڵام زۆرجار كه رێگه ده‌گیرێـت بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌ه‌و گه‌نده‌ڵیه هه‌ر بێپَزبێت‌و گه‌نده‌ڵی حزبیش سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی كوردستن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت چونكه زۆرجار هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكی له گۆرانكاری ده‌ترسن‌و رقیان لێ ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه حاڵه‌تی خۆیان تێك نه‌چێت و حزب له‌ده‌ست نه‌روات، تا ئێستا من له‌لای ئێمه‌و ده‌زانن حزب له ده‌ست كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك نه‌ما ئه‌و حزبه فت ده‌بێت نامێنێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ساتێكی كۆنه‌و كاتی به‌سه‌رچووه كه به‌راستی ده‌بێت عه‌قڵه‌یتیان ، شێوازی كار‌و ئالیه‌ته‌كان بگونجێنن به هیوای شێوازێكی نوێ‌ی كاری حزب ، وه باشترین شێوازی بۆ ئێستا كوردستان بریتییه له سیسته‌می حزبی داخراوه كه ئه‌ویش ئه‌وسیسته‌مه‌یه هه‌ر حزبێك ریّژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌ندامیان هه‌بێت و كادر رێژه‌یه زیاتر نه‌كات و جه‌ماوه‌ر نه‌خرێته منافسه‌ی حزبیه‌وه ، ئه‌و حزبانه‌ش به‌رنامه پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌وڵا بده‌ن به رێگاكانی خۆیان ئه‌و به‌رنامانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ساحه‌كه ده‌ربكه‌وێت به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك دوور ده‌خرێته‌وه له منافه‌سه‌ی حزبی و ده‌بێته سه‌نگی مه‌حك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كان كه به‌زایه سه‌رف ده‌كرێت له‌ناو حزبه‌كاندا و سه‌رتایه بۆ نه‌هێشتنی ته‌كتول‌و خه‌ت خه‌تێن.

