وتار: گۆڕین‌و گۆران له‌ناو ئیسلامیه‌كاندا
ئارام قادر:
بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان { یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵا ، بزوتنه‌وه ، رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان.....هتد} ببنه هیوا‌و ئومێدی جه‌ماوه‌ر وه به‌حه‌قیقه‌ت بتوانن گۆڕان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن پێویستیان به گۆڕین‌و گۆڕان له خۆیاندا هه‌یه ، وه زه‌رووره‌تێكی ئه‌م قۆناغه‌ی كاری ئیسلامیی پێویستی به گۆڕانێكی هه‌میشه‌یی كاروباری ناوخۆی حزبه‌كان هه‌یه تا بتوانن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانیانه به شێوه‌یه‌كی كرداری جێ‌به‌جێ‌ی بكه‌ن مه‌به‌ستیشم له گۆڕان له چه‌ند بوارێكه‌وه‌یه:
1. له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌كان : تا ئێستا له‌ناو حزبه ئیسلامیه‌كاندا ده‌سته‌ڵاته‌كان جیانه‌كراونه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی قه‌زائی ، حزب بچوك كراوه ده‌وڵه‌ته‌و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌كان كاری بڕوات تا هه‌موو كه‌سێك ئه‌رك‌و مافی خۆی بزانێت له‌م وه‌زعه‌ی ئێستاماندا سه‌ركردایه‌تی له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا بریاری یاسایی ده‌رده‌كات، به‌ڵام له حاڵه‌تێكیدیكه‌دا ئۆرگانێكی ته‌نفیزیه‌و دێته ناو كاره‌وه، له كاتێكی تردا سزدا ده‌رده‌كات و دێته جێگای ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی، له كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تی به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌مان رۆڵ ده‌بینێته‌وه، بریاری یاسایی‌و ته‌شریعی ده‌رده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون ده‌كات له‌هه‌ندێك كه‌س‌و ئاست، خۆیشی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیه‌و كاره رۆتینیه‌كان هه‌ندێكێان خۆی جێ‌به‌جێ‌ی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائیشیمان نییه كه هه‌مان بێت یه‌كسه‌ر كاره‌كه‌ی لێتێك ده‌چێت‌و خۆی لێ ده‌بیچته حكومه‌ت‌و ده‌یه‌وێت بریار ده‌ربكات بۆ جه‌ماوه‌ر‌و میلله‌ت وكێ به‌كافر بزانێت‌و كێ به موسڵمان‌و دیه‌وێت سنوره‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا جێ‌به‌جێ بكات، یان ده‌ست ده‌كرێت به‌فه‌تواده‌كردن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه كاری ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی نییه‌و كاری ده‌سه‌لاتی قه‌زائی بریتیه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئیداری‌و بوار نه‌دان به ده‌كردنی بریارێك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه یان ئۆرگانێكه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی صلاحیه‌تی ئه‌ودا نه‌بێت‌و چاودێری ده‌ستوریه‌تی یاسكان بكات‌و له‌كێشه‌و شه‌كه‌وای ئه‌ندامان بكۆڵێته‌وه به‌سه‌ربه‌ستی‌و ئازادیش بریاره‌كانی خۆی ده‌ربكات، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه بێ سه‌ربه‌ریه‌كی ته‌واوی دروست كردووه ، نه‌ك ئه‌مه‌ش به‌ڵكو هه‌ندێ جار دێن هه‌ندێك ئۆرگانی تری زیاده‌ی له‌و شێوه‌یه دروست ده‌كه‌ین، بۆ نمونه له‌هه‌ندێك حیزب سكرتاریه‌ت‌و له‌هه‌ندێك حزب ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و له‌هه‌ندێك حزب ئیداره كه ئه‌مانه به‌راستی هه‌موویان تێكه‌ڵا كردنه‌و نابێت شێوه‌و شێوازی كاری دامه‌زراوی به‌و شێوه‌یه بێت.
2. له‌سه‌ر ئاستی ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گرتن: بێگومان هه‌ر حزبێك ئالیه‌ت دانه‌نێت بۆ شێوازی ره‌خنه‌گرتن‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن پیاده‌نه‌كات‌و به‌دوای ره‌خنه‌كاندا نه‌چێت‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر نه‌دات‌و روون كردنه‌وه‌ی پێویست ئه‌داته ئه‌ندامان تووشی حاڵه‌تێكی كوشنده ده‌بێت كه بریتییه له غه‌یبه‌ت كردنی یه‌كتر‌و زوڵم كردن‌و سوكایه‌تی كردن به‌یه‌كتر‌و ناودهێنان‌و ناو زڕاندن، ره‌خنه‌گرتن‌و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن پێویستیه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڵام ده‌بێت بخرێته خزمه‌تی كار‌و ئامانجه پیرۆزه‌كان، تا گه‌نده‌ڵیش تووشی حزبه‌ئیسلامیه‌كان نه‌بووه و هه‌وڵی نه‌ته‌كاندوون پیچویسته ده‌رگای ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆ گرتن بكرێته‌وه له سه‌رۆكه‌وه تا ساده‌ترین ئه‌ندام، پاشان حزب به‌لایه‌وه ئاسایی بێت دان له هه‌ڵه‌ی خۆیدا بنێت ، ده‌زگای تایبه‌ت دابنێت بۆ به‌دواداچوون‌و ده‌ستنیشان كردنی كه‌م‌و كورتیه‌كان‌و دانانی چاره‌سه‌ر بۆیان گه‌ر چاره‌سه‌ریشنه‌كرا ده‌ست به‌جێ ده‌بێت هۆكانی رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دی ده‌كرێت یان هێرشی غه‌یبه‌ت كردن‌و ناوهێنان و چاودێری هه‌بێت ده‌زگای جاسوسی كردن كه‌سه‌ر یه‌كتر‌و هه‌وڵدان بۆ زانینی عه‌یب‌و ناته‌واویه‌كانی یه‌كتره، وه پشكنین بریتییه له یه‌كێك له بنه‌ماكانی كاری ئیداره كه 100 ساڵا پێش ئێستا له بواری ئیداری دراسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و شیرازی ته‌فتیش كردنی ئۆرگانه‌كان‌و شێوه‌ی كار‌و دامه‌زراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه به‌ڵام له راستیدا تا ئێستا له‌ناو حزبه ئیسلامیه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌و سیقه به‌ئیمان‌و ئه‌خلاق كار ده‌ڕوات وكاری ته‌فتیش بوونی هه‌ر نییه كه جۆرێكه له جۆره‌كانی ره‌خنه له خۆگرتن‌و بۆ به‌دواچوون كه‌م‌و كوریته‌كان خۆمان.
3. له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامان: پێویسته حزب بكرێته دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان ، حزب وه‌سیله‌یه بۆ راپه‌راندن، ئامانج نییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌لامانه‌وه گۆڕین له ئه‌نداماندا به‌لامانه‌وه ئاسایی بێت له ئاسته‌كانیسه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ، هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی سۆز و برایه‌تی له‌بابه‌تی وه‌فا‌و خوێندنه‌وه‌ی رابردوو‌و حورمه‌ت نواندان نابێته بكرێته ئامانج و حزب مه‌به‌سته ئیسلامیه‌كانی له پێناودا بكرێته قوربانی ، هه‌رگیز رێكخراوێكی ئیسلامیی له ئاستی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئه‌مریكادا نییه به گۆڕینی سه‌رۆك‌و ستافی حكومه‌ت دنیا ناروخێت و وڵاته‌كه‌ش رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌ڕواتن له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا ( ره‌زا‌و ره‌حه‌مه‌تی خوای لێ بێت) ده‌گه‌ڕا‌و ده‌یپرسی كه كێ به كه‌ڵكی به‌پرسیارێتی دێت، ئه‌وه‌ی لاواز بوایه لای ده‌دا‌و ئه‌وه‌ی نه‌یكردایه سه‌رزه‌نشتی ده‌كرد‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگاند پاشان دونیا و بۆ به‌رپرسیارێتی وڵاتێك مه‌به‌ستم له گۆڕین ته‌نها ئه‌وه نییه ئه‌ندامێكی خواره‌وه بهێنرێته سه‌ره‌وه، یان ئه‌ندامێك لابدرێت و كه‌سێكی تر بهێنرێته جێگه‌ی به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حزب نابێته موڵكی كه‌س ئه‌گه‌ر به‌شیاو زانرا كه‌سێكی تر له ده‌روه‌ی بازنه‌ی حزب‌و كاره‌كه‌ی پێ ده‌رۆشت به‌رێوه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش ئاماده‌بوو نابێت به‌لامانه‌وه شتێكی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره بێت، گرنگی كاره نه‌ك كه‌س وناو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا زۆربه‌ی جارله سه‌ر مه‌زاج‌و ناسراوی خه‌ڵك داده‌نرێت بۆ ده‌زگاكان، پاشان كه داماننا ده‌بێته تاپۆی به‌ش‌و زۆر ئه‌سته‌مه گۆڕینی، هه‌رگیز به‌رپرسێك خۆی نایه‌ته خواره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاره‌ی بۆ ناروات به‌رێوه یان كه هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه‌و ده‌ست له‌كابكێشێته‌وه هه‌میشه ده‌بێت پاڵه په‌ستۆیه‌ك دروست بێت و كێشمه كێشمی له‌سه‌ر بۆخڵقێنێت ئه‌و كات له‌سه‌ری حزب ئه‌و گۆڕینه به ئه‌نجام ده‌گات، به‌راستی پێویسته ئه‌وه‌مان له‌لا به‌ڵگه‌نه‌ویست بێت ئه‌وانه له ساڵه‌كانی (70/80) كان خه‌ریكی كاری بانگه‌واز‌و په‌روه‌رده‌بوون به‌ڵێ جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیرن یه‌ڵام مه‌رج نییه ئێستا بتوانن به ئه‌ركی به ئه‌ركی بانگه‌واز‌و په‌روه‌رده هه‌ڵبستن ئه‌وه‌ی كه 10 ساڵا پێشتر‌و به‌رپرسیار بووه مه‌رج نییه بۆ به‌رێوه‌بردنی كاری ئێست كه‌ڵك بخوات، ئالیه‌تی رێزلێنان و ته‌قدیری ماندووبوونی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌فا‌و خۆشه‌ویستی بۆ نواندنیان ده‌بیچت ئالیه‌تی تری بۆ دابنرێت نه‌ك له پێناو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا حزبه‌كه بكرێته قوربانی و چاره‌نوسی كاری ئیسلامیی به‌هه‌ده‌ر ده‌برێت وحورمه‌ت‌و رێز لێنان بكرێته ئامانج، پێویسته گۆڕینی ئه‌ندامان بكرێته سیسته‌مێك له‌گه‌وره‌ترین ئۆرگان تا ئۆرگانه ساده‌كان، چ له ده‌زگا ناوخۆیه‌كانی ناو حزب چ ئێستا كه كاروباری حكومی ومه‌ده‌نی به‌شداری تێداده‌كرێت، گۆڕینی له پێناو بكرێته دروسته نه‌ك گۆڕینی له پێناو مه‌زاج‌و كێشه‌ی نفسی‌و خزمایه‌تی‌و حزبایه‌تی.

