ئارام قادر، سیناریۆی كه‌س دووباره ناكاته‌وه
ئارام قادر
له ژماره‌ی ڕابردووی گۆڤاریِ ـ ڕێگا ـ و سایتی ـ ده‌ریای نوورـ دا، نوسینێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له ئاماده‌كاری بابه‌ته‌كه (ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم)ه، به ناونیشانی (كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ‌و مه‌رگێكی ئارام ) پاشان چه‌ندین تۆمه‌تی زه‌ق و هه‌والی نادروستی كردۆته‌وه واقعیی كۆمه‌لی ئیسلامی كه هه‌موو كاروباریكی كۆمه‌ل ئاشكرا و روون وشه‌فافه و هه‌موو رۆژنامه نوس و كه‌سیكی ئه‌كادیمی ده‌توانیت بیت وبپرسیت سه‌باره‌ت به كاروبار‌و بارودۆخی كۆمه‌ل ، به‌و پێیه‌و دوور له هه‌موو واقیعبیننیه‌ك‌و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ره‌تی زانیارییه‌كان وبێ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی رۆژنامه‌وانی وبێ هه‌ستان به ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نوس له رووی پیشیه‌یه‌وه بابه‌ته‌كه ی هۆنیوه‌ته‌وه، بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه به پێویستی ده‌زانم چه‌ند ڕاستییه‌ك بخه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م- ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ی ته‌واو پراو پر پیچه‌وانه‌ی راستیه نوسه‌ر كۆمه‌ل واویناده‌كات كه‌به‌ره‌و مه‌رگ ده‌روات كه هه‌موو كه‌سیك ده‌زانیت كۆمه‌ل به‌ره‌و ئاسۆ ده‌روات ،كۆمه‌ل به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاو ده‌نیت، كۆمه‌ل هیشتا لاوه و نه‌گه‌شتوه‌ته قۆناغی پیری تا به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاوهه‌لبگریت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌لدا هات به‌سه رهه‌رحزبیكی تردا بهاته‌یه په‌رت په‌رت ده‌بوو، له موشه‌كبارن وگواستنه‌وه‌ی بنكه وباره‌گا وسه‌ركردایه‌تی و گیرانی ئه‌میر وسه‌ركردایه‌تیه‌كانی و ئابلۆقه‌ی ئابوری و سیاسی و گیران وراوه‌دونانی ئه‌ندامان و تۆمه‌تباركردنمان به تیرۆر وتوندره‌وی له‌لاه‌ین ده‌زگا ئه‌منیه جهانیه‌كانه‌وه و ...هتد به‌لام كۆمه‌ل نه‌ك له‌مه‌رگ نزیك نه‌بویه‌وه به‌لكو توشی گلانیش نه‌بوو به‌لكو توانی له جوله وبه‌ره‌و پیش رۆشتن به‌رده‌وام بیت به‌لگه‌شمان چالاكی و جوله وفروان بونی كۆمه‌له له‌رووی جه‌ماوه‌ری و به‌لگه‌مان ناو ناوبانگی كۆمه‌له له ناوه‌نده ئقلیمی ونیو ده‌وله‌تیه‌كاندا.
دووه‌م: له به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌یدا ناوبراو نوسیویه‌تی " ئێستا كۆمه‌ڵی ئسلامی هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و قه‌یرانانه‌یه كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پاشان له‌ناو بزووتنه‌وی یه‌كبوونی ئیسلامی كوردستاندا هه‌بوون " ، لێره‌وه ته‌واوی نوسینه‌كه‌ی گۆڤاری ڕێگات بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه له چ ڕوانگه‌یه‌كه‌وه ئه ونوسینه هۆنراوه‌ته‌وه ئه‌ویش گره‌و كردنه له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ل له‌داهاتودا كه هه‌مان سیناریۆی یه‌كبون وبزوتنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا دوباره‌ده‌بیته‌وه، من ده‌لیم ئه‌م گره وكردن وبیروبۆچونه پیش راگه‌یاندنی كۆمه‌ل ده‌م بیست به‌لام وا ئیستا نزیكه‌ی 10 ساله كۆمه‌ل راگه‌ینراوه كۆمه‌ل ئه‌و قه‌یرانانه‌ی یه‌كبون وبزوتنه‌وه‌ی تیدادوباره نه‌بوویه‌وه، پاشان كۆمه‌ل بۆیه راگه‌یه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئیسلامی له قه‌یرانه‌كان رزگار بكات وه كۆمه‌ل ده‌یه‌ویت برواته قۆناغی گه‌وره بوون وخۆفراونكردن ، ئیمه ده‌مانه‌ویت كۆنگره بكه‌ینه وویستگه‌ی به‌هیز بوون و بینكه خاڵی وه‌رچه‌رخان وپیشكه‌وتن نه‌ك ئه‌وه‌ی نوسه‌ر خه‌یالی كردوه چونكه پیچه‌وانه‌ی واقعی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان وبارودۆخی سیاسی كوردستانه .
سێیه‌م: له په‌ره‌گرافێكیتری بابه‌ته‌كه‌دا باس له بال وخۆكاندنه‌كردنی من ده‌كات سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه ڕاست بكه‌مه‌وه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بال ونه‌خه‌ت ونه ته‌كوتولی تیدا ماوه، ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چووه وكۆتای هاتووه، كۆمه‌ل حزبیكه وه‌ك هه‌موو لایه‌ن وره‌وته كانی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستان كه له‌سه‌ركردایه‌تی و بنه‌كه‌كایدا راو بیربۆچون وتیروانینی جیاوازهه‌یه به‌لام هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند ده‌بیت به رای زۆرینه‌وه، نه پێویستمان به باڵی نه‌هزه ماوه‌و نه به‌باڵی بزووتنه‌وه، پاشان خۆ كاندینه‌كردنی من خالیكی به‌هیزه بۆكۆمه‌ل نه‌ك به‌پیچه‌وانه‌وه به‌و هه‌نگاوه ئیمه ده‌یسه‌لمینین سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ل پاوانخواز نیه و پۆسته‌كان مولكی كه‌س نین و مولكی هه‌موو تاكیكی كۆمه‌لی ئیسلامیه ، پاشان ده‌مانه‌ویت ئه‌وه بسه‌لمینین كه كاركردن په‌یوه‌ست نیه به پۆسته‌وه وپیوسته كار له‌پۆست و پله‌كان فروانتر وبه‌هیزتر بیت وه هه‌ر له‌ونوسینه‌دا ده‌لیت واگومان ده‌كریت ئارام قادر هه‌ولی هه‌لته‌كاندنی ئه‌وپایانه بیت كه كۆمه‌لی له‌سه‌ر بنیات نراوه منیش ده‌لیم ( ان بعچ الڤن اپم". وه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ل هه‌موو خۆمان به خاوه‌ن كۆشكی كۆمه‌ل ده‌زانین كه‌سیش نه‌بووه ته‌لاری خۆی كاول بكات.
چواره‌م- ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی من بۆ خۆنه‌پالاوتن بریتیه له‌باشترین به‌لگه كه كۆمه‌لی ئیسلامی هه‌موو كاروباریكی شه‌فا ف و ئاشكرا ودیاره چ له‌رووی سیاسیه‌وه یان له‌رووی كاروباری ناوخۆمانه ن ئیمه هه‌ر هه‌نگاویك هه‌لبگرین پیویست به ته‌فسیركردن وخویندنه‌وه‌ی جۆراوجۆرناكات ، هه‌موورۆژنامه‌نوس و هه‌مووهاولاتیه‌ك ده‌توانیت له‌ریگه‌ی ئیمه‌یل وته‌لفۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان پیوه بكات ووه‌لامی هه‌موو پرسیاریكی ده‌دریته‌وه به ئه‌وپه‌ری ئازادی ودوور له‌هه‌موو سانسۆر و كۆنترۆلیك ، له پاشان من سیناریۆی كه‌س دوباره‌ناكه‌مه‌وه له هیچ حزب ولایه‌نیكی تردا وه بۆیه ئه‌وه ته‌صریحه‌شم داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌لی ئیسلامی ودلسۆوزانی رابون دلخۆش بكه‌م كه ئیمه به‌نیازی خۆسازكردنین بۆگۆرانكاری له‌ناوكۆمه‌ل وه گۆرانكاریه‌كه‌شكمان له‌پیناو به‌هیزكردن وبه‌ره‌وپیشبردنی كۆمه‌لی ئیسلامیه یه‌كیك له وگۆرانكاریه‌كانه بریتیه له خۆ نه‌پالاوتنی سه‌ركردایته‌كانمان ئه‌مه‌ش خالیكی به‌هیزه بۆكۆمه‌ل نه‌ك به پیچه‌وانه‌وه وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فسیری جۆراوجۆری بۆنه‌كریت له‌پاش كۆنگره پیویست بوو له ئیستاوه ئه‌وه رابگه‌ینین.
پێنجه‌م: له به‌شیكی تری بابه‌ته‌كه‌یدا باس له په‌یوه‌ندی من ومامۆستا عه‌لی باپیرده‌كات ، كه ئه‌و تیروانینه‌ش به‌راستی زۆر دووره له‌واقعی ناوخۆی كۆمه‌ل چونكه من مامۆستا عه‌لی باپیر به ئه‌میری خۆمی ده‌زانم وبه‌یعه‌تم پیداوه و ئیستاش كه ده‌روات بۆ به‌غداد هه‌ر ئه‌و ده‌پالیۆمه‌وه بۆ ئه‌میرایه‌تی حزب وسه‌ركردایه‌تی كردنی كۆمه‌لی ئیسلامی، چونكه نوسه‌ر له سۆنگه‌ی حزبه كانی پیشوو خویندنه‌وه ی بۆ بارودۆخه‌كان كردووه، مامۆستا عه‌لی باپیر خالی به‌هیزی كۆمه‌لی ئیسلامیه، واده‌زانیت كۆمه‌ل باس له گۆرانكاری ده‌كات ته‌نها مه‌به‌ست گۆرانكاریه له‌ده‌م وچاوكاندا یه نه‌خیر گرنگ گۆرانكاریه له به‌رنامه وپه‌یره‌و وسیاسه‌ت وكار وتیروانیه‌كاندا ، چونكه ده‌بیت كار‌و كاروانی ئیسلامی ئه‌و قۆناغه ببوریت كه كیشمان ئیمه زیاتر مه‌نهه‌جی وبیربۆچونه نه‌ك كه‌سایته‌یه‌كان.
له كۆتاییدا ده‌لیم به داخه‌وه یه‌كێك له دیارده ناشایسته‌كانی رۆژنامه‌وانی كوردی ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كان له سه‌ر چاوه‌ی دروست‌و ڕاسته‌وخۆ وه‌رناگرن‌و زۆرجار خه‌یاڵ ده‌كه‌نه هه‌واڵ و بیركردنه‌وه‌و تێروانینه‌كان ده‌كه‌نه واقیع‌و شیكاری هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌نه ڕووداوه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ڕه‌وتی رۆژنامه‌وانی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی خراپ بڕوات له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ فه‌راهه‌م هاتووه به كاربهێنرێت وسودی لێوه‌بگیریت بۆ به‌هێز كردنی كۆمه‌ڵگای كوردواری له فێركردنی له سه‌ر شێوه‌ی گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات‌و ڕاهێنانی له سه‌ر ئالۆگۆڕ له سیستمی ده‌سه‌ڵات و ڕاگه‌یاندن بكرێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بۆ ده‌سه‌ڵات گۆڕاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ته‌شهیركردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناڕاستییه‌كان.
هیوادارم كه ڕۆژنامه‌نوسان به‌ئه‌ركی خۆی له چاودێریكردنی ڕووداوه‌كان باشتر ببینێت‌و ڕۆژنامه‌نوسی كوردیش هه‌وڵی خۆ پێگه‌یاندن‌و واقیعبینی بدات، له پێناو ده‌رباز بوونی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌م قه‌یرانه.

