وتار: ڕۆلی ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
ئارام قادر – ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان .
ئۆپۆزسیۆن یه‌كێكه له بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراسی زۆرینه، به‌بێ بونی ئۆپۆزسیۆن سیسته‌می دیموكراسی زۆرینه مانا‌و بونی نامینیت، ئۆپۆزسیۆن گه‌وره‌ترین رۆلی هه‌یه بۆچاودیری كردنی حكومه‌ت ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ چالاك بونی حكومه‌ت و جیدیه‌ت دروست كردن له‌ده‌سه‌لات ورزگاركردنی له كه‌مته‌رخه‌می ،
ئۆپۆزسیۆن ده‌توانیت به ووردی توانا‌و كاری حكومه‌ت هه‌لسه‌نگینیت، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ سه‌قامگیربونی ئاسایش و ئارامی له‌كوردستان چونكه میكانیزمیكی یاساییه بۆداواكرنی داخوازیه‌كانی میلله‌ت گه‌ر ئه‌و شیوازه پیاده‌نه‌كریت پیچه‌وانه‌كه‌ی فه‌وزاوكیشه وئالۆزی دروست ده‌بیت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی توند وتیژی و ململانی چه‌كداری لی ده‌كه‌ویته‌وه،
ئۆپۆزسیۆن بریتیه له‌چاوی گه‌ل و به‌رگری كاری ماف و خواسته‌كانی میلله‌ت به‌تایبه‌ت بۆكوردستان كه نه‌چه‌سپاندنی یاسا و فه‌وزای سیاسی ونه‌بونی پلان بوه‌ته بواریك بۆبه‌رپا كردنی گه‌نده‌لی ئیداری ومالی، وه باشترین نمونه‌ش مه‌سه‌له‌ی گفتوگۆكانی بوجه‌ی سالی 2010 بو له په‌رله‌مان كه زۆربه‌ی تاكه‌كانی هاوولاتیانی كوردستان به‌گشتی بۆیه‌كه‌م جار باست وخواستی بوجه و چۆنیه‌تی سه‌رف كردنی بۆ روون بویه‌وه ،
وه زۆریك له هاولاتیان هه‌ستیان به‌بونی مافی خۆیان كرد له‌وسامانه گشتیه‌ی كه‌تا ئیستا سه‌رف ده‌كریت به‌بی پرس وخواستی ئه‌و، وه ئۆپۆزسیۆن باشترین میكانیزمه بۆده‌ستا وده‌ست پیكردنی ده‌سه‌لات و بوارنه‌دان به‌پاوانخوازی ودكتاتۆریه‌تی گروپ وتاك، وه‌گه‌ر له سیسته‌می دیموكراسی زۆرینه‌دا ئالۆوگۆری ده‌سه‌لات نه‌كریت له‌نیوان ئۆپۆزسیۆن وهیزی ده‌سه‌لاتدا سیسته‌می دیموكراسی مانا و بونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌كوردستان وه‌سه‌باره‌ت به‌عیراق تا ئیستا له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراسی ته‌وافقی ده‌روات له‌وسیسته‌مه‌دا حكومه‌ت له هه‌موووپیكهاته‌كانی په‌رله‌مان دروست ده‌بیت و بوار بۆئۆپۆوسیۆن نامینت، به‌لام ئه‌مه‌مانای وانیه كه په‌رله‌مان كار وئه‌ركی خۆی له‌ده‌ست بدات به‌لكوپه‌رله‌مان نابیت ببیته‌به‌رگریكار له حكومه‌ت به‌لكوده‌بیت له‌بواری كاری خوی‌دا به‌رده‌وام بیت له چاودیری وبه‌داواچون وهه‌لسه‌نگاندنی كاره‌كانی حكومه‌ت، به‌لام له‌سیته‌می دیموكراسی ته‌وافقیدا په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تیدانیه به‌وراده‌یه چالاك نابیت كه له سیسته‌می دیموكراسی زۆرینه‌دا هه‌یه ، وه په‌رله‌مان زۆربه‌ی جار كاره‌كانی به ریكه‌وتن ده‌بیت له نیوان فراكسیۆنه جیاوازه‌كاندا،
به‌لام سه‌باره‌ت به‌هه‌لبژاردنی سالی 2010 بۆكوردستان ئۆپۆزسیۆن گه‌وره‌ترین رۆلی ده‌بیت ئه‌ویش بوارنه‌دانه به هه‌ردوو حزب كه به‌ته‌نها مامه‌له وگفتوگۆبكه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد وه له‌مه وپاش كورد به‌جیدی تر و به قورساییه‌كی تره‌وه داوا‌و خواسته‌كانی كورد بسه‌نریت، واته خواست وداواكانمان له‌بواری حزبیه‌وه رزگارده‌كریت بۆدره‌وازه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. وه داهاته داراییه‌كان شه‌فافیه‌تیان بۆدروست ده‌بیت وگفتوگۆكان بۆ پیكهینانی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌بی رای ئۆپۆزسیۆن ناكریت و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بواری گه‌نده‌لی وخه‌می وحزبایه‌تی كه‌مببیته‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر ببیت.

