كۆمه‌ڵ له پاش ره‌نگ گۆرین چی ده‌گۆرێت؟
ئارام قادر
كۆمه‌لی ئیسلامی له كۆنگره‌ی دووهه‌می خۆیدا وله‌هه‌نگاویكی بویرانه‌و كه‌م وینه‌دا ره‌نگی پرته‌قالی بۆخۆی هه‌لبژارد وره‌نگی ئالای خۆی گۆری كه ئه‌مه‌ش مانا ومه‌به‌ست ومه‌غزای گه‌وره‌ی هه‌یه یه‌كه‌م شتیك كۆمه‌ل به‌م هه‌نگاوه بریاری دا كه ببیته هیزیكی ریفۆرم خواز و ببیته ئۆپۆزسیۆنیكی هیمنانه وبه‌گژ گه‌نده‌لی و فه‌وزای سیاسی وكه‌م خزمه‌تگوزاری خه‌لك و پاوانخوازی سیاسی‌دا بوه‌ستیته‌وه.
هه‌روه‌هاكۆمه‌لی ئیسلامی له‌م كۆنگره‌یه‌دا سه‌لماندی كه ئیسلامیه‌كان ده‌توانن به‌پێی پیشكه‌وتن وگۆرانكاری بارودۆخی سیاسی وئابوری ئه‌وانیش شیوه و میكانیزم وكاری خۆیان بگۆرن كه ئه‌وه‌ش مه‌رجی سه‌ركه‌وتن وگه‌شتنه ئامانجه‌كانه له‌ململانێی سیاسی‌دا، به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویت بیر سه‌ركردایه‌تی داهاتوو وه‌هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ل بهێنمه‌وه ئه‌وه‌یه ته‌نها ره‌نگ گۆرین مه‌رج نیه وپێوسته ناخ وگوتار وهه‌نگاو شیوه‌ی كار وبه‌رنامه‌كانمان بگۆرین، چونكه ئه‌و ئالا گۆرینه په‌یوه‌سته به‌ناخ گۆرین وگوتارگۆرین به‌وه‌ی كه كۆمه‌ل راگه‌یاندنی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر بكات وخۆی رزگاربكات له راگه‌یاندنی حزبی وچوارچیوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، وراگه‌یاندنێكی گشتگیری هه‌بیت.
گوتاری سیاسی بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ر بیت و ته‌نها سنوردارنه‌بیت بۆ ئیسلامیه‌كان، گوتارمان بگۆرین له وه‌ی ته‌نها ئه‌وه نه‌خه‌ینه روو بۆخه‌لك كه خۆمان قه‌ناعه‌تمان پیه‌تی به‌لكو ئه‌وه بكه‌ینه گوتاری سیاسیمان كه‌جه‌ماوه‌ر خواست وپێوستیه‌تی، گوتارمان ته‌نها سنوردارنه‌بیت له چوارچیوه‌ی ئامۆژگاری و ووتارداندا به‌لكو گوتاره‌كانمان چربكریته‌وه له چوار چیوه‌ی پرۆژه و پلان بۆ خه‌لك وحكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردن به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه پیویسته گوتارمان زیاتر داكۆكی بیت له‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وله‌هه‌مانكاتدا شیوه‌و شیوازی كاری ریكخستن و جه‌ماوه‌ریه‌كان و په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی و شیوه‌ی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌لاته‌كان گۆرانكاری تیدابكریت و ئه‌ودروشمانه‌ی به‌رزمان كردوه‌ته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی حزب له شه‌فافیه‌ت و ئازادی راده‌برین و قه‌بولكردنی یه‌كتر و گوی‌گرتن بۆ ره‌خنه ئیمه له‌ناوخۆشمان پیاده‌ی بكه‌ین وبه‌كرداری هه‌نگاوی بۆ هه‌لبگرین و ببینه پیشه‌نگی گۆرانكاری ره‌وته ئیسلامیه‌كان و ببینه‌هه‌وێن بۆ چاكسازی له‌ره‌وتی سیاسی و ئابوری ورۆشنبیری له‌هه‌ریمی كوردستان.
هه‌ولیر
18-7-2010

