نه‌وت به‌رانبه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى
ئارام قادر*
نه‌وت بویه ئه‌و چه‌كه‌ى زۆرێك له وڵاتانء هه‌رێمه‌كان له جیهاندا سه‌ربه‌خۆیى خۆیانیان پىَ به‌ده‌ستهێنا له ئه‌نجامى باشبه‌كارهێنان و پلانى ستراتیجى بۆ ئه‌و سامانه گرنگه، ده‌رهێنانء وه‌به‌رهێنانء ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت مافێكى نه‌ته‌وه‌یىء یاسایى میلله‌تى كورده، كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافه زه‌وت بكات له كوردء كوردیش ده‌توانێت به چاكترین شێوه ئه‌و سامانه به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستخستنى سه‌ربه‌خۆیى له داهاتوودا، ده‌روازه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كورد نه‌وت بكاته چه‌كێكى سیاسى بۆ شه‌رِى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌وه‌یه كه پێوسته سه‌ره‌تا بیكاته كلیكى ئاشتبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یىء نیشتیمانى ناو كوردستان، چونكه رِێگاى سه‌ربه‌خۆیى یه‌كرِیزى و یه‌كخستنى ماڵى كوردى پێویسته، سامانى نه‌وت گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى چاك به‌كارنه‌هێنرێت سه‌رى ساحیبى ده‌خواتء ده‌بێته به‌لاَ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، نه‌وت چه‌كى سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام ئاگر خۆشكه‌ریشه كه چه‌ندین شه‌رِء ئاژاوه‌ء ناكۆكى له‌جیهاندا له پێناو نه‌وتدا به‌رپابووه، بۆیه ئه‌ركێكى مێژووى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره كه‌وتوه‌ته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمء به تایبه‌ت هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵات كه حكومه‌تیان پێكهێناوه، چونكه دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و وه‌به‌رهینانى ده‌ستكه‌وته به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیى و ئاشتبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتیمانى به نه‌وت بۆ كوردستان گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌م حكومه‌ته ، بۆیه حكومه‌ت پێوسته به‌شێوه‌یه‌كى جیدی‌تر و وه به پلانێكى سیاسى و ستراتیجى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكات، چونكه كێشه‌كه ته‌نها ئه‌وه نیه كه له رۆژنامه وپێگه و گۆڤاره‌كاندا باس له بردنى نه‌وت به‌قاچاخ ده‌كرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌ء دینه‌كان له كوردستان هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان خاوه‌نى ئه‌و نه‌وته‌ن، هه‌موو حزب وقه‌واره سیاسیه‌كان هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تى بكه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و سامانه گرنگه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت یاساى نه‌وت وغازى هه‌رێم جێبه‌جىَ بكریت، شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له ده‌رهێنانء وه‌به‌رهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتدا، به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ویته سه‌رحكومه‌ت،و حكومه‌ت له‌و پرسه‌دا پێویسته گفتوگۆى كراوه له‌گه‌ل كه‌مینه دینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و قه‌واره سیاسى و حزبیه‌كاندا زیاتر و زۆرتر بكات، حكومه‌ت له رِێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه هاوده‌نگى دروست بكات و ئۆپۆزسیۆن و لیستى ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت بۆ ئه‌م پرسه گرنگه، چونكه ئه‌مه‌ش پرسێكى نه‌ته‌وه‌ییه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا بن به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى نایانه‌وێت كورد قه‌واره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسى هه‌بێت، كورد ده‌توانێت نه‌وتى هه‌رێم به‌كاربهێنێت بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى ناوچه جێگه‌ناكۆكه‌كان به‌ئاشتكردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى نیگه‌رانن به مامه‌ڵه‌ى كورد له‌و ناوچانه‌دا، جا ئایا ئه‌و نیگه‌رانیه هیزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دروستیان كردبێت یان شێوه‌ى به‌ریوه‌بردنى ئه‌و ناوچانه، نمونه‌ش بۆ ئه‌مه كورد هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى ناوه له پێكهینانى لیستى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ به‌غداد، به‌ڵام بۆ نه‌وت له ناوخۆى كوردستان پیوسته هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ مه‌سه‌له‌كانیتر پێویستیه‌كى سیاسى و یاساییه بۆ كوردستان به‌ڵام له پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا پیویسته هه‌موولایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگ ویه‌كهه‌ڵوێست بن ، پرسى نه‌وت كه په‌یوه‌سته به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، به‌ڵام پێكهێنانى ئه‌م یه‌كده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستییه حكومه‌ت لێى به‌رپرسیاره به تایبه‌ت هه‌ر دووحزبى ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش به چه‌سپاندنى بنه‌ماى شه‌فافیه‌ت له چۆنیه‌تى ده‌رهێنان و وه‌به‌رهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت ، مه‌به‌ستم به شه‌فافیه‌ت ته‌نها سازدانى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى نیه، به‌ڵكو شه‌فافیه‌ت بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ومیدیا هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى خۆى.
په‌رله‌مان پێویسته چاودێرى هه‌بێت بۆ گرێبه‌ستء داهات و چۆنیه‌تى سه‌رف كردنى ئه‌و داهاته و ئه‌و پرۆژانه‌ى به داهاتى نه‌وت جێبه‌جىَ ده‌كرێت، میدیا و خه‌ڵكیش ئاشنا بكرێت به‌وه‌ى كه داهاتى نه‌وت به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كوردستان، بۆ خزمه‌تگوزارى خه‌ڵك ، خه‌ڵكى كوردستان نیگه‌ران نیه له‌وه‌ى نه‌وت ده‌رواته ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كان، ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان دژى ده‌رهێنان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت نیه، به‌ڵكو خه‌ڵك وئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌و نه‌وته كه سامانێكى میللیه و مافى هه‌موو هاوڵاتیانى كوردى تێدایه به پێى یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ببرێت و به جۆرێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت كه هه‌موو لایه‌ك خۆى به‌خاوه‌نى بزانێت، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك زانیارى هه‌بێت به چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى پرۆسه‌كه و به‌شدارى پێبكرێت له برِیاره‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا.
* سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان

