گڕی به‌ردایه جه‌سته‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی تونسی كڵپه بسه‌نێت وهه‌موو كۆشك و ته‌لاری ديكتاتۆری ئاگری تێبه‌ربێت
ئارام قادر
محه‌مه‌د بوعه‌زیزی ئه‌و لاوه تونسیه‌ی كۆشك و ته‌لاری زین العابدین بن عه‌لی گڕتێبه‌ردا و هه‌موو گه‌لی تونسی له گه‌ڵیدا كڵپه‌ی سه‌ند
لاوێكه له خێزانێكی هه‌ژار كه له7 كه‌س پێكهاتووه، ته‌مه‌نی 26 ساڵه و ده‌رچووی زانكۆیه له شاری سید بو زید ده‌ژیا له‌به‌ر هه‌ژاری و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان له سه‌ر جاده‌كانی شاره‌كه‌یدا له سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك سه‌وزه ومیوه‌ی ده‌فرۆشت، له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 دا دێته بازار بۆ دانانی ته‌خته‌ی میوه‌كه‌ی به‌ڵام پۆلیس ڕێگه‌ی لێ ده‌گرێت به پاساوی نایاسای بوونی شوێنی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌كان كاتێك ئه‌م لاوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌كات و داوا ده‌كات با له‌وێدا شته‌كانی بفرشێت و هیچ ده‌روازه‌یه‌كیتری نیه بۆ كاسبیكردنی خۆی و خیزانه‌كه‌ی پۆلیسه‌كه زله‌یه‌كی لێ ده‌دات ئه‌مه‌ش ئه‌م لاوه خوێن گه‌رمه تووڕه ده‌كات و ڕوو ده‌كاته باره‌گای پارێزگار بۆ سكاڵا ده‌ربڕین و چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه بۆ بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه و كه‌س گوێی لێ ناگرێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌م لاوه هه‌ژاره بڕواته ناو بازار و به ده‌نگی زوڵاڵی هاوار بكات كه ئه‌ی خه‌ڵكینه له تونس شوێنی هه‌ژارن نابێته‌وه وا من ده‌ڕۆم له‌م وڵاته‌ی بوار نادات بژێوی خۆم و خێزانه‌كه‌م په‌یدا بكه‌م، ده‌ستبه‌جێ ئاگر به‌ر ده‌داته خۆی و خۆی ده‌ستوێنێت و ئاگر به‌رده‌دات جه‌سته‌ی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تونس كڵپه بگرێت و كۆشك و ته‌لاره‌كانی دیكتاتۆرییه‌ت بستوێنێت





