میلله‌تانی ژێرده‌ست به فه‌توا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكرێت
ئارام قادر
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنج و تێبینیه وه‌له‌هه‌مان كاتدا جیگه‌ی خه‌فت وداخه كه هه‌ندیك له‌زانایانی به‌ریزی ئیسلامی كه هه‌ندیك جار فه‌تواده‌رده‌كه‌ن سه باره‌ت به سه‌ربه‌خۆی هه‌ندێك نه‌ته‌وه ودروست كردنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ، بۆنمونه فه‌توادانی كۆمه‌لیك زانایانی جیهانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی جیابونه‌وه‌ی باشوری سودان له‌سودان كه به‌حرام وه‌سفیان كردبوو یان جیابونه‌وه‌ی كوردستان له‌عیراق وداواكردنی فیدرالیه‌ت بۆ كوردستان به نا دروست وه‌سفیان كردوه وه‌ك له‌فه‌توای به‌ریزان عه‌بدالكریم زه‌یدان وشیخ حارس زاریداهاتووه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه رون بكه‌ینه‌وه كه فه‌توادان به‌تایبه‌ت بۆهه‌ندیك بابه‌تی سیاسی گرنگ وهه‌ستیار نابیت ته‌نها له‌سه‌ر هاتنه‌پیشه‌وه‌ی روداویك یان ده‌قی نوسراویك راسته‌وخۆ فه‌تواكه بدرێت به‌لكو ده‌بیت ئه‌وكه‌سه خۆی یان له‌وواقعه‌دا ژیا بێت یان بۆماوه‌یه‌ك بژیێت وله‌هه‌مان كاتدا هه‌مووبواره‌كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ومیژووی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان لیك بداته‌وه،و
ه هه‌موورووه‌كانی مه‌سه‌له‌كه هه‌لسه‌نیگینێت ئه‌وكات فه‌توا بدات، گه‌لانی باشوری سودان یان كورد گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانیانه‌وه وه له‌لایه‌ن گه‌لانی تره‌وه مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركرابایه‌ت له ئازادی راده‌برین ودادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی وئابوری ومافه سیاسه‌كانیان بۆفه‌راهه‌م بهینرێت هیچ كات داوای جیابونه‌وه‌ییان نه‌ده‌كرد، به‌لام له‌كاتیكدا هه‌مووجۆره سته‌میكی سیاسی وئابوری وكۆمه‌لاتیان ده‌رهه‌ق كراوه وده‌كریت مافی خۆیه‌تی داوای جیابونه‌وه و دروست كردنی ده‌وله‌تی سه‌ربه خۆ بكه‌ن ،پاشان ئه‌م سنوره‌دروست كراوانه كی خولقاندونی، بیگۆمان به‌رجه‌سته كردنی ریكه‌وتنه كانی نیو وولاته زلهیزه‌كانه له‌وانه‌ش ریك كه‌وتنی سایكس بیكۆ وسیڤه‌ر،وه ئیستا خیلافه‌تی ئیسلامی نه‌ماوه تا بڵیین جیابونه‌وه بریتیه له‌په‌رت په‌رت كردنی نیشتمانی ئیسلامی، یان ئه‌م فه‌توایانه‌بۆ به‌رگری كردنه له سه‌روه‌ری نیشتمانی ئیسلامی ، جگه له‌وه‌ش گه‌ر سه‌رنجیك بده‌ینه ئیسلام وه‌ك دین و به‌رنامه‌ی ژیان چ ده‌قیك هه‌یه دژ بوه‌ستیته‌وه به‌وه‌ی گه‌لیك داوای سه‌ربه‌خۆی خۆی بكات وخۆی حوكمی خۆی بكات وخۆیان خاوه‌نی خۆیان بن، ئه‌وه‌ی به‌لگه‌نه‌ویسته ئه‌م جۆره فه‌توایانه جگه له‌خزمه‌ت كردن به دكتاتۆره‌كانی جیهانی ئیسلامی هیچ خزمه‌تیك به میلله‌تانی ئیسلامی ناكات، وه له‌جیاتی ئه‌و فه‌توایانه زانایانی ئیسلامی با فه‌توا بده‌ن بۆ سه‌رۆكه‌كانی جیهانی ئیسلامی باكۆتای بێت به بیست ساڵ وسی ساڵ له‌سه‌ر كورسی حوكم، باواز له‌ده‌سه‌لات وپۆسته‌كانیان بهینن وبه هه‌لبژاردنێكی ئازاد وبێ ده‌ست تێوه‌ردان سه‌رۆك وسیسته‌م بۆخۆیان دیاری بكه‌ن، بافه‌توا بده‌ن كه ده‌سه‌لاته‌كان دادگه‌ری بچه‌سپێنن ودوروبكه‌ونه‌وه له‌دكتاتۆریه‌ت وچه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی.بیگومان به‌م جۆره فه‌توایانه زانایان سه‌روه‌ری بۆخۆیان تۆمارده‌كه‌ن و حه‌قیقه‌تی ئیسلامیش ده‌سه‌لمێنن.
28-1-2011


