سته‌می ڕاگه‌یاندن ... خۆپیشاندانی میسر به نمونه
ئارام قادر *
سته‌م هه‌ر سته‌مه، دیكتاتۆرێك بیكات یان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌ڵكو زۆرجار سته‌می میدیا گه‌وره‌تره چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی زۆر هه‌ستیاردا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لان و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌خوازراو ده‌بات‌و زۆر پرسی گرنگ هه‌یه به هۆی سته‌می ڕاگه‌یاندن له بارده‌برێت به هۆی ده‌رنه‌خستنی ڕاستییه‌كان و به‌دوادانه‌چوون بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كه چۆنه وا بیخه‌نه ڕوو، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازاده، چونكه ده‌بێت جیاوازی هه‌بێت له نێوان ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات و ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ره‌به‌خۆدا، ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو دونیادا هه‌موو هۆكارێك به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رگری له مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئازاد ئه‌ركی ده‌رخستنی راستییه‌كانه بێ ده‌مارگیری و لایه‌نگری.
خۆپیشاندانه‌كانی میسر وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو، له ڕاپه‌رینه‌كانی جه‌ماوه‌ری میسریدا دژی دیكاتۆریه‌ت و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و چه‌قبه‌ستنی سیسته‌می سیاسی زۆربه‌ی میدیاكان سته‌مێكی گه‌وره‌یان كردووه و ده‌یكه‌ن له خۆپیشانده‌ران ، له‌دوو خاڵدا: ئه‌ویش به كارهێنانی زاراوه‌ی پێكدادان، و به‌كارهێنانی لایه‌نگرانی حوسنی موباره‌ك ، پیكدادان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان دوو هێزدا ڕووده‌دات كه نزیك بن له‌یه‌ك یان له‌یه‌ك ئاستدابن ، به‌ڵام له ڕاپه‌ینه‌كانی میسردا هێزیكیان خۆپیشانده‌رانن بێ چه‌ك و هه‌موو خه‌ڵكی سڤیلن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه دێنه سه‌ر شه‌قام و داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا پۆلیس و ئاسایش وبه‌كرێگیراوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ته‌قه‌كردن به‌رانبه‌ریان ده‌وه‌ستن و به ئوتومبێل ده‌یانكه‌ن به‌ژێره‌وه وده‌یانگرن و ڕاپێچی زیندانه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌مه ڕوبه‌روبونه‌وه‌یه یان چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و داپلۆسین و كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زِایی جه‌ماوه‌ره؟!!! ئه‌م دیاردانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێی ده‌وترێت سه‌ركوتكردن و داپلۆسینی سیاسی و سته‌می سیاسی وبێده‌نگ كردن نه‌ك ڕووبه‌رووبونه‌وه، بۆخاڵی دووه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك مافی خۆیه‌تی كه لایه‌نگرانی خۆی و حزبه‌كه‌ی بهێنێته سه‌رشه‌قام و پشتگیری و لایه‌نگری بۆ سیسته‌م وده‌سه‌ڵات و سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌رببرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوانه‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو كه له مه‌یدانی ته‌حریرو چه‌ند شوێنێكیتری میسردا ڕوویاندا ئه‌وانه لایه‌نگرانی سه‌رۆك نین كه له به‌ر خۆشه‌وسیتی و سه‌رسامبوون به‌و سه‌ركرده‌یه هاتبنه سه‌رشه‌قام و پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌وسه‌ركرده‌یه دوپات بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دونیا ده‌ریانخست ئه‌وانه كه به‌ناوی لایه‌نگرانه‌وه هاتبوون زۆربه‌یان ئاسایش و پۆلیسی نهێنی و به‌كرێگیراوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون، گه‌ر ئه‌وانه ته‌نها هاوڵاتی مه‌ده‌نین ئه‌م هه‌موو ئه‌سپ و وشتر و چه‌كانه‌یان له‌كوێ بوو؟!! چۆن ده‌توانن خه‌ڵك بگرن و ونی بكه‌ن، چۆن ده‌توانن نارنجۆك هه‌ڵبده‌نه ناو خۆپیشناده‌ران، به چ مافێك ده‌توانن خه‌ڵك بكوژن، و چه‌ندین كه‌سیان لێگیراوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن، پرسیارێكی تریش ده‌بێت بكرێت بۆ له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌موو باره‌گاكانی حزبی ده‌سه‌ڵات سوتێنران كه‌س نه‌بوو به‌رگریان لێ بكات ئه‌و كاته لایه‌نگر و هاوسۆزه‌كانیان له كوێ بوون، كه‌واته سته‌مێك ده‌كرێت له خستنه ڕووی حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان و خستنه ڕووی شه‌قامی میسری، ناكرێت هیزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی سیاسی به هاووڵاتی مه‌ده‌نی بناسێنرێت و ناوببرێت به لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات له شه‌قامی میسریدا ناوببریت چونكه ئه‌وانه بۆیه دژی خۆپیشانده‌رانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و خۆپیشنادانه كپ بكه‌نه‌وه چونكه له ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی نهێنی و به‌كرێگیراوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌دا كاریان كردووه و به‌شدارن له سته‌م و خراپه‌كاری به‌رانبه‌ر به هاوڵاتیان وهه‌وڵ ده‌ده‌ن له مه‌رگ ڕزگاری بكه‌ن چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و دیكتاتۆره‌دا ئه‌وانیش چاره‌نوس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ناچارن و بۆ به‌رگری له خۆشیان بێت ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه بده‌ن.
ئه‌م سه‌رنج وتێبنیه‌شم بۆ به‌هێزكردنی به‌های ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و بۆ زیاتر به‌هێزبوونیه‌تی له ڕه‌وتی گۆرانكاری وچاكسازیدا، چونكه به‌ڕاستی ڕاگه‌یاندن گه‌وره‌ترین رۆڵی بینی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی میسر وتونس و ڕاگه‌یاندنه‌كان سه‌لماندیان كه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌من وكاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن و میدیا به شێویه‌كی گشتی دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌ت میدیای ئه‌لیكترۆنی.
*ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
5-2-2011


