كه‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و هه‌ڵهاتنی ئاسۆیه‌كی نوێ
ئارام قادر
له‌رابردوودا كۆمه‌ڵیك پاساوی سیاسی ورۆشنبیری وفیكری هه‌بوو بۆدروست بونی چه‌ند گروپ ولایه‌نیكی ئیسلامی له كوردستان كه‌هه‌ر یه‌كیكیان به‌جۆریك وبه‌میكانیزمیكی دیاری كرا‌و كاریان كردوه وخۆیان په‌یوه‌ست كردووه به‌قوتابخانه‌یه‌كی فكریه‌وه به‌لام ئه‌مرۆ له سایه‌ی پیشكه‌وتنه سیاسی ورۆشنبیری و ته‌كنه‌لۆجی و فكریه‌كان كه له‌ئاست جیهان وله ره‌وتی كاری ئیسلامی‌دا دروست بووه وه‌هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی گۆرانكاریه سیاسی وبارودۆخه‌ناوخۆیه‌كانی ناوعیراق وكوردستان جیاوازیه‌كانی زۆر كه‌م كردوه‌ته‌وه وئه‌و دیواره ئه‌ستورانه‌ی كه هه‌بوون له‌نێوان ره‌وته ئیسلامیه‌كانی كوردستاندا وورده وورده به‌ره‌و توانه‌وه ده‌رۆن و هه‌موولایه‌ك هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه پانتایی جیاوازیه‌كان زۆر به‌رته‌سك بونه‌ته‌وه و رابوبۆچونه‌كان گه‌ر له‌یه‌كه‌وه نزیك نه‌بن زۆر دو‌ریش نین له یه‌كتری، هه‌رسی لایه‌نی ئیسلامی یه‌كگرتوی ئیسلامی وكۆمه‌لی ئیسلامی وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆو ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی به‌ره‌و یه‌ك ئاراسته كارده‌كه‌ن له‌گۆره‌پانی كوردستان كه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ململانی سیاسسیه له‌گه‌ل ره‌وت ولایه‌نه‌كانی تردا .
له‌ریگای هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی تیۆره ئیسلامیه‌كان بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌لك ونه‌هیشتنی گه‌نده‌لی و به‌رقه‌راكردنی دادگه‌ری له‌كۆمه‌لگای كوردیدا، وه‌گه‌ر ووربونه‌وه‌ه‌یك به به‌رنامه‌ی سیاسی ورۆشنبیری لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و جیاوازیه‌انه بونه‌ته هێلێَكی ته‌نك، وه‌به‌تایبه‌ت هه‌لبژاردنه‌كانی مامۆستایان وته‌ندروست كاران و ئه‌ندازیارنی كشتوكالی ئه‌م بۆچونه‌ی زیاتر پشت راست كرده‌وه، وه ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق وپه‌رله‌مانی كوردستان زه‌روره‌تی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی سه‌لماند وبارودۆخیكی نوی هینایه پیشه‌وه كه ئیسلامیه‌كانی كوردستان پیوسته چاو خشاندنه‌وه‌یه‌كی جدیی بكه‌ن به ئیستراتیجیه‌تی كار سیاسیان له‌كوردستان، تابتوانن بون وقه‌واره‌ی خۆیان بسه‌لمینن ورۆلی سروشتی خۆیان له‌كوردستان په‌یره‌و بكه‌ن، ئه‌و پرۆه‌ژی كه بۆ ئه‌مرۆی كوردستان گونجاو بیت و هه‌مو حزب ولایه‌نیكیش هه‌ست به‌بون وقه‌واره‌ی خۆی بكات ومونافه‌سه‌یه‌كی ته‌ندروستیش دروست ببیت له‌نیوان لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا بریتیه له‌بونی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش وردوست كردنی زه‌مینه بۆكاری هاوبه‌ش بۆنمونه پرۆژه‌ی هه‌لبژاردنی پاریزگاكان وپه‌رله‌مانی كوردستان وئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق وكاری هاوبه‌شی نیوان ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و پرۆژه‌ی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش باشترین فاكته‌رن كه ئیسلامیه‌كان هیزه‌كانیی خۆیانی تیدا تاقی بكه‌نه‌وه بینه مه‌یدان به پرۆژه‌یه‌كی نوی و وه‌ك هیزێكی تازه كه له‌وكاته‌شدا ده‌توانن ببن به ژماره‌یه‌كی به‌هیزی ناو گۆره‌پانی سیاسی كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بیته سه‌ركه‌تنی پرۆسه‌ی سیاسی ئیسلامی وهه‌موو لایه‌نه‌كانیكش بون وقه‌واره‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات .
چونكه ئه‌م بارودخه بارودۆخیكی نویه وده‌بیت میكانیزمیكی نوی بهینرێته كایه به‌تایبه‌ت ئازادی تاكه‌كان وبونی قه‌واره‌كان ورا جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه و به‌یه‌ك ئاراسته كاربكریت چونكه ئیستا سه‌رده‌می كۆپی كردنی فیكر وهزری یه‌كتر ئه‌ستمه‌وله‌قالب دانی تاكه‌كان ناگونجیت له‌گه‌ل سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا و مافیكی سروشتی هه‌موو قه‌واره‌كانیشه داوای به‌رجه‌سته‌كردنی میژوو خه‌باتی خۆشیان بكه‌ن، به‌لگه نه‌ویستیشه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سودی گه‌وره‌ی میلله‌تی تیدا به‌رجه‌سته ده‌بیت و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئاسۆیه‌كی نوی
( ولینصرن الله من ینصره ان الله لقوی عزیز)


