لاوان خۆتان سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن
ئارام قادر*:
لاوان و خوێندكاران و قوتابیان له تونس و میسر و یه‌مه‌ن و سوریا جارێكی تر سه‌لماندیان كه پێشه‌نگی گۆڕانكاری و چاكسازین، لاوان سه‌لماندیان كه گه‌رده‌لولی راماڵ كردنی دیكتاتۆره‌كان له سه‌رده‌ستی لاوان ئه‌نجام ده‌درێت، لاوان توانیان جارێكی تر ئومێد و هیوا بۆ گه‌لانیان بگێڕنه‌وه پاش شه‌ست ساڵ چه‌ق به‌ستنی سیسته‌می سیاسی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام لاوان ئه‌م جاره پشتیان به خۆیان قایم بوو، خۆیان هاتنه مه‌یدان، خۆیان بوونه ره‌مز و سیبمولی ئه‌و چاكسازییه، پێش حزب و پارته سیاسییه‌كان كه‌وتن، بوونه پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆن بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی و دكتاتۆریه‌ت، لاوان هاتنه مه‌یدان و جه‌ماوه‌ریان خرۆشان، لاوان هاتنه سه‌رشه‌قام و هه‌ستی جه‌ماوه‌ریان جوڵاند، لاوان هاتنه مه‌یدانی ئازادیه‌كان و ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و نه‌ترسان له هه‌ڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندن و گرتن و كوشتن، له‌و پێناوه‌شدا خوێنی زۆریانبه‌خشی، به خوێن و خۆڕاگری و به‌رده‌وام بونیان له خۆپیشاندانه‌كان توانیان هه‌موو چین وتووێژه‌كانی گه‌ل بهه‌ژێنن و بیانكه‌نه سۆپه‌ر و پشتیوانی خۆیان، شۆڕش و راپه‌ڕینی ئه‌مجاره خاڵی جیاوازی زۆر بوون، له‌وانه‌ش ئه‌مجاره لاوان بوونه سه‌ركردایه‌تی و ئاڕاسته‌ی رووداوه‌كانیان ده‌كرد، حزب و پارت و رێكخراوه‌كان پشتیوانیان لێ ده‌كردن، نه‌ك حزب ببێته رێنوینی كار و لاوان چاویان لێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه لاوان بوو بوونه سه‌ركردایه‌تی هه‌موو پێشهاته‌كان، لاوان داوایان نه‌ده‌كرد له پارت و لایه‌نه‌كان كه پاڵپشتیان بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌موو چین وتویژ و حزب و لایه‌نه‌كانیان ناچار كرد كه پشتیوانی بنوینن، چونكه خۆپشاندانێكی ناوازه و نوێ بوو، لاوان گیان له‌سه‌رده‌ست بوون له‌پێناو خزمه‌تكردنی میلله‌ت و نیشتمان، ئه‌وه‌ش نهینی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن بوو، شۆڕشیكی جه‌ماوه‌ری بوو نه‌ك حزبی، راپه‌رینیكی لاوان بوو نه‌ك سیاسی، خرۆشانیكی گشتگیرانه بوو، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند پارت و لایه‌نیكی سیاسی، كوردستانیش ده‌بێت به‌هه‌مان ئاراسته بڕوات و به‌هه‌مان ره‌وت لاوان و گه‌نجه‌كانمان كار بكه‌ن، نابیت لاوان و گه‌نجانمان داوا له پارته سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان بكه‌ن بینه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌وایه‌تیان بكه‌ن، نابێت لاوان داوا له حزبه‌كان و كارانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پێشه‌نگیان، به‌ڵكو ده‌بیت ئه‌وان به هه‌ڵسوراوی خۆیان و به‌كار و چالاكی خۆیان بوون و قه‌واره‌ی خۆیان بسه‌لمێنن و ببنه سه‌ركرده و پێشه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، چونكه ئه‌م قۆناغه ئه‌وه ده‌خوازێت كه لاوان پارت و لایه‌نه‌كان ببزوێنن. گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان سیمای حزبی و سیاسی وه‌ربگرن ده‌كریته هۆكارێك بۆ ململانی سیاسی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و حزبانه و ئه‌وكات ماف و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر ون ده‌بن، له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خۆپیشاندان له كوردستان وه تا خۆپیشاندان ببیته هۆكار و فاكته‌ریكی كاریگه‌ر بۆ گۆڕانكاریه‌كان نابێت ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كان سیما و ره‌نگی حزب و لایه‌نه‌كان وه‌ربگرێت، وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه گه‌ر داوا له سه‌ركرده حزبیه‌كان و سیبموله سیاسییه‌كان بكرێت بینه ناو مه‌یدان، به‌ڵكو پیویسته لاوان بنكه‌ی خۆپیشاندانه‌كان فراون بكه‌ن و هیز و گوڕوتین ببخه‌شنه خۆپیشاندنه‌كان و واقعیك دروست بكه‌ن له شه‌قامدا كه ئۆپۆزسیۆن و چین و توێژه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌و ئامانج و ئاڕاسته‌ی خۆی رابكێشێت، ئه‌مه بوو نهینی سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كانی تونس و میسر وا یه‌مه‌نیش به‌هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌ڕوات.
* ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان


