ئه‌ندامیه‌تی حزب وكۆیلایه‌تی مۆدیرن
ئارام قادر
فه‌لسفه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئایا مرۆڤ یان حزب یان ده‌سه‌لات بنه‌ره‌ته له بیركردنه‌وه‌ی ئیمه‌دا ، زۆر به‌ساده وساكاری ده‌بیت بلیین مرۆڤ بنه‌ره‌ت وبازنه‌ی یه‌كه‌مه وبنچینه‌ی هه‌مووكاره‌كانه، ئه‌مه یه‌كه‌م ته‌رز وبیركردنه‌وه‌ی نوێ یه كه گه‌رده‌لولی خۆپیشاندانه‌كان له‌گه‌ل خۆیدا هیناویه‌تیه بوون و له ئیسلامیشدا مرۆڤ بازنه‌ی یه‌كه‌م وبنه‌ره‌ت وبنچینه‌یه له‌پیش بنیات نانی حزب وده‌سه‌لات(وإژ قال ربك للملائكه إنی خالق بشرًا من گین * فإذا سویته ونفخت فیه من روحی فقعوا له ساجدین * فسجد الملائكه كلهم أجمعون * إلا إبلیس) ص-73-74
.. (وإذ قال ربك للملائكه إنی جاعل فی اڵارض خلیفه)البقره-33
له‌رابردوودا وله‌ژیر كاریگه‌ری ئاستی رۆشنبیری و سیاسی وفیكری و نه‌ریته‌كۆمه‌لایه‌تیه باوه‌كاندا ئه‌ندامیه‌تی له‌حزبدا بریتی بووه له‌قالب دانی خه‌لك له‌سه‌ر سیسته‌م وته‌رزیكی دیاری كرا‌و، وه گۆش كردنی به ئایدۆلۆجیه‌تیكی ده‌ست نیشانكراو، وه‌ده‌بوو هه‌موو تاكیك له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و حزبه‌دا به یه‌ك جۆری دیاری كرا‌و مامه‌له بكات و بواری بیر كردنه‌وه‌ی جیاواز نه‌بوو،وه هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نه‌بوو كه ئه‌ندامی ئه‌و حزبه خواسته‌كانی به ئازادانه بخاته روو، ئه‌م شیوازه‌ش له هه‌موو حزبه‌كاندا به عه‌لمانی ونه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیه‌وه كارپیكراو بووه، شیوه‌ی هه‌لس وكه‌وتی حزب له‌گه‌ل ئه‌نداماندا له‌شیوه‌ی ده‌ره‌به‌گ بۆكۆیله‌كانی وباوك بۆكورونه‌وه‌كانی بووه،ئه‌مه‌ش به‌راشكاوانه ووتراوه كه كه‌سیك ده‌رۆشته ناو حزبیكه‌وه ووتراوه بوه‌ته كوری حزب!! یان به‌شیوازیكی راستر بلیین كۆیلایه‌یتیكی مۆدیرن پیاده ده‌كرا له‌ناوحزبه‌كاندا ، بۆنمونه‌سه‌فه‌ر كردن ومال گواستنه‌وه و ژن خواستن به‌بێ پرسی حزب ئه‌نجام نه‌ده‌درا، وه هه‌ندیك جارده‌ست تیوه‌ردانی به‌رپرسی حزب وئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه سنوری كه‌سایه‌تی ئه‌ندامه‌كه‌شی تیده‌په‌راندوه بۆسنوری خیزان وده‌وربه‌ری، بۆنمونه خوشك به شوودان وئینتمای تاكه‌كانی خیزان گه‌لاله ده‌كراو ده‌خرایه ژیر پرسیاره‌وه، زۆربه‌ی جار بریاره‌كانی حزب وئاراسته‌كانی ده‌بوا پیاده بكرایه له‌ناو كه‌س وكار وعه‌شیره‌ت وبنه‌ماله‌دا،ئه‌مه‌ش وای كردبوو كه چه‌ندین كیشه و گرفت دروست ده‌بوو له‌نیوان تاكه‌كان وخیزانه‌كانیان، ته‌نانه‌ت حزب له‌رابردودا ده‌ستی وه‌رداوه‌ته وویست وداهاتوی تاكه‌كان بۆنمونه بریاردان له بواری خویندن وپسپۆریدا، وه ئه‌و ئه‌ندامه واراده‌هینرا كه كاروباری تایبه‌تی خیزانه‌كه‌ی بگوزیته‌وه‌بۆبه‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش له‌پیناو دروست كردنی متمانه وئاگاداری ته‌واو له‌ژیانی ئه‌وئه‌ندامه. له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر حزبه‌كان مافی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانیان به‌خۆیان دابوو وه به‌رپرسه حزبیه‌كان بوبونه دادوه‌ر و حزبیش دادگایه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه بۆبریار له‌سه‌ر ژیان وهه‌لویسته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه، بۆنمونه زۆر جار ئه‌ندام كوژراوه یان له‌سیداره دراوه به‌ناوی خیانه‌ت كردن یان جی به‌جی نه‌كردنی ئه‌رك یان وازهینان له‌حزبه‌كه‌ی، یان بریاری دابرانی كۆمه‌لایتی له‌گه‌ل ئه‌نجام دراوه، یان بی به‌ش كراوه له‌هه‌موو ماف وئیمتیازه مادیه‌كانی كه له‌رابردوودابه‌ده‌ستی هیناوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ری گۆری بیت یان خه‌باتی سیاسی گواستبیته‌وه یان له ریزه‌كانی حزب دووركه‌وتبیته‌وه یان بارودۆخیك وای لی كردبیت نه‌توانیت به‌رده‌وام بیت له‌و حزبه‌دا.
حزب بریتیه له‌یه‌كیك له‌ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی كه هۆشیاری مه‌ده‌نی وسیاسی په‌ره‌پێ ده‌دات له‌ناوكۆمه‌لگا دا و هه‌ولی به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌لگاده‌دات وده‌بیت خه‌باتی بریتی بیت له په‌ره‌پیدانی توانای سیاسی ورۆشنبیری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌و حزبه‌وه، نابیت حزبه سیاسیه‌كان وه‌ك حزبیكی میلیشیایی مامه‌له بكه‌ن، یان وه‌ك حزبیكی شاخ هه‌لویست بنویین، یان وه‌ك سه‌رۆك بنه‌ماله‌و كه‌سیكی موقه‌ده‌س ومه‌عصوم جموجول بكه‌ن، به‌لكو ده‌بیت حزب وه‌ك مینبه‌ریكی خزمه‌ت گوزرای سه‌یربكریت كه له‌بواریكداده‌یه‌ویت خزمه‌ته‌كانی پیشكه‌ش به‌تاك وگه‌ل بكات، لیره‌وه پیویسته پیداچونه‌وه‌یه‌كی زۆرجیدی بكریت له شیوه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان حزب وئه‌نداماندا وه‌شیوه‌ی مامه‌له‌ی به‌رپرسه‌كان له‌گه‌ل ئه‌ندامان به‌ته‌واوی بگۆردریت وبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ وپاراستنی ئازادی وشه‌فافیه‌ت و مامه‌له‌ی مرۆڤانه جیگه‌ی هه‌موو مامه‌له نه‌شیاو ناشایسته‌كان بگریته‌وه ومرۆڤ بكریته چه‌قی كاركردن وخرمه‌ت نواندن له‌پیناو ئاسوده كردنی مرۆڤ، واته ده‌بیت ماف ونرخ وریزی مرۆڤیكمان له‌پیش تربیت له‌حزب و پره‌نسیپ وكارنامه‌كان، ئه‌مه بانگه‌شه كردن نیه بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ریكخستن وپله به‌ندی وخۆ دزینه‌وه له‌ئه‌رك به‌لكو بریتیه له ریكخستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ وریزگرتن له ئازدایه‌كانی مرۆڤه‌كان ، ئه‌مه‌ش گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه پیویسته له ئه‌ندامیه‌تی حزبدا ره‌نگ بداته‌وه:
1- مافی ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌پیویستی به په‌سه‌ندكردن ورازی بونی ئۆرگان یان به‌رپرسی ئۆرگان ناكات، چونكه ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه مافیكی سه‌ره‌تاییه‌وه‌و په‌یوه‌ست نیه به په‌سندكردن وپرس كردنی به‌رانبه‌ره‌وه به‌لكو ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌نوسراویكی فه‌رمی پیویسته.
2-سزای كوشتن وزیندانی كردن نابیت له چوارچیوه‌ی حزبدا پیاده بكریت.
3- نابیت حزب ده‌ست وه‌ربداته مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی مرۆڤ له ده‌ست نیشان كردنی شوینی نیشته‌جی بون وپێك هێنانی خێزان و شێوزای ژیان وده‌ست نیشان كردنی پسپۆری.
4- نابیت ئه‌ندام بخریته ژیر چاودیریه‌وه به‌هه‌رهۆكاریكه‌وه بیت چونكه ئه‌مه پیچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه.
5- نابیت حزب دادگای هه‌بیت و ئه‌ندامانی دادگای بكات چونكه ئه‌وه پیچه‌وانه‌ی سیسته‌م وپره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات وتایبه‌ت مه‌ندی ده‌سه‌لاته‌كانه وحزب ته‌نهاده‌توانیت چه‌ند بنه‌مایه‌كی ئینزیباتی دابنیت بۆ ریكخستنی ئه‌ندامان ولیژنه‌ی ئینزباتی هه‌بیت.
6- جیاوازی نه‌كردن له موچه‌ی ئه‌ندام وئیمتیازات وپۆست له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز.
7- وازهینانی ئه‌ندام له حزب یان رۆشتنه ناو حزبیكی تره‌وه‌نابیت وابكات بی به‌ش بكریت له‌ماف وئیمتیازاته‌كانی رابردووی.
8- ئه‌ندام مافی هه‌یه له‌ته‌واوی داهات وخه‌رجیه‌كانی ئه‌و حزبه ئاگادار ببیت و پیوسته له‌سه‌ربنه‌مای شه‌فافیه‌ت ریگری نه‌كریت له‌كاتی داواكردنی زانیاری له‌باره‌ی هه‌ر شتیكی دارایی حزب.
9-بوار كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام ره‌خنه وتیبینی خۆی به‌ئازادانه بلیت بی سانسۆر بۆ ئه‌مه‌ش پیویسته هه‌مووحزب وپارتیك دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌بیت تایبه‌ت به سكالا وگفتوگۆی ئازادانه‌ی ئه‌ندامان.
10- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی نابیت قورس وتایبه‌ت بكریت به جۆریك كه ئه‌و هاولاتییه جودا بكاته‌وه بۆ چین وتویژیكی جیاواز له‌نیوان كۆمه‌لگادا.
11- به‌هۆكاری گواستنه‌وه‌ی خه‌بات له‌حزبیكه‌وه بۆحزبیكی تر یان دووپه‌رت بونی حزب نابیت دابرانی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌نجام بدریت وكیشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی وده‌رونی بۆدروست بكریت.
12- نابیت لیپیچنه‌وه و به‌دواداچونی ژیانی تایبه‌تی ئه‌ندام بكریت وئه‌ندام ئازاده له‌بواره‌كانی تری ژیاندا چۆن ده‌ژییه‌ت و بارودۆخی خۆی ریك ده‌خات.
13- په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ندام وحزب له‌سه‌ر بنه‌مای گریبه‌ستیكی مولزه‌می دولایه‌نه‌یه، به‌پی ریكه‌وتنیك ئه‌نجام ده‌دریت كه مولزم بیت بۆهه‌ردوولایه‌ن و مه‌رج و ریكه‌وتنه‌كه دیار وئاشكرا بیت به‌لام نابیت مه‌رجه‌كان پیچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ بی وریگری بكات له‌ئازادییه‌كانی.
15- نابیت چاودیری ژیانی ئابوری و دارایی گشتی ئه‌ندام بكریت وه چاودیری دارایی له‌گه‌ل ئه‌ندامان ته‌نها له چوارچیوه‌ی ئه‌و گریبه‌سته‌داراییه‌دا ده‌كریت كه ئه‌ندام هه‌یه‌تی له‌گه‌ل حزب ونابیت ئه‌و مولك وماله‌ی ئه‌ندام هه‌یه‌تی به‌مولك ومالی حزب سه‌یربكریت.
16-نابیت ئه‌ندام ده‌ربكریت له‌حزب به‌هۆی تیروانین وبۆچونه‌كانی.
17- نابیت پشكنینی مال وشوینی حه‌وانه وئیشكردنی ئه‌ندام بكریت یان گوی بگیریت له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌ندام ( ته‌لفۆن- ئه‌نترنیت- پۆست) چونكه پیچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤه.
18- ئه‌ندام ئازاده له‌شیوه‌ی به‌خشین وخه‌رج كردنی مولك ومال له‌پیناو ریكخراوه‌كه‌یدا بی به‌كارهینانی فشار.
19-مافی له‌هه‌لبژاردنی نوینه‌رانی خۆی بۆئۆرگانه‌كانی حزب ونوینه‌رایه‌تی كردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ده‌زگاكانی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان.
20- مافی به‌شداری كردنی هه‌یه له‌بریاره‌كاندا له‌بریاره‌كانی حزبدا به‌پی پله وئاستی خۆی به‌لام بۆبریاره چاره‌نوس سازه‌كان پیویسته پرس ورای پێبكریت.
21- مافی خۆ پالاوتن وبه‌شداری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته نوینه‌ری حزب له ئۆرگانه‌كانی حزب وده‌ره‌وه‌ی حزبدا.
22- ئه‌ندام ئازاده له به‌شداری كردنی چالاكی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزب بۆ نمونه چالاكی ریكخراوی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی یان چالاكی میدیایی یان كۆمه‌لایه‌تی یان ئابوری بی گه‌رانه‌وه بۆ ره‌زامه‌ندی حزب.
23- له‌كاتیكدا ئه‌ندام رۆشته پۆستیكی به‌رز له‌حزب یان حكومه‌ت پویسته مال ومولكه‌كه‌ی ئاشكرا بكات له‌پیناو جی به‌جی كردنی شه‌فافیه‌ت.
24- نابیت حزب ئه‌ندامانی به‌كاربهێنت بۆكۆكردنه‌وه‌ی هه‌وال و سیخوری كردن له‌سه‌رئه‌ندامانی تر.
25-ده‌ست وه‌رنه‌دانه ژیانی تایبه‌تی خیزانی وپاراستنی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی خیزانی ئه‌ندامان.
26- ئه‌ندامان ئازادن له راده‌ربرین ونوسین وبابه‌ت وته‌صریح داندا له میدیا جیاوازه‌كان گه‌ربه‌ناوی خۆیانه‌وه قسه‌یان كرد ونابیت لیپیچینه‌وه وسزا هه‌بیت به‌رانبه‌ر به بیرورای جیاواز.
27- ئه‌ندام ئازاده له ره‌خنه گرتن له‌سه‌ركرده ونوینه‌ره‌كانی به‌و شیوه‌یه‌ی بۆی بگونجیت به‌لام بی ته‌شهیر ناوزراندن به‌نامه به‌ته‌له‌فۆن یان بلاو كردنه‌وه‌ی به‌بابه‌ت و ووتار یان به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ریگه‌ی ئۆرگانیكه‌وه‌بیت.
ئه‌م ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌كن له ئه‌زمونه سلبیه‌كانی قۆناغی رابردوو وه زۆر خال وبنه‌مای تر هه‌ن كه پێویسته بكریته سیسته‌م بۆكاری مرۆڤ له‌ناو حزبدا وه بنچینه‌ی ئه‌م په‌یامه ئه‌وه‌یه (كه ئه‌ندامیه‌تی له‌حزبدانه‌بیته هۆی زه‌وت نه‌كردنی ئازدایه‌كانی مرۆڤ وپاراستنی مافی مرۆڤ ونرخی مرۆڤ له‌حزبدا ده‌بیت بكریته بنه‌مای سه‌ره‌كی كاره‌كان واته ده‌بیت مرۆڤه‌كان نه‌كرینه قوربانی حزب به‌لكو حزب كاربكات له‌پیناو گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤه‌كان).
هه‌ولیر-23-6-2011


