لێدوان

PostHeaderIcon دسپلینى حزبى و ئازادى ئەندامان

ئارام قادر
ئازادى تواناى مرۆڤەکان دەبزوینیت وتوانا شاراوەکان بەدەردەخات و مرۆڤ پیدەگەینت وپەروەردە دەبیت  لەسەر راستگۆیى وشەفافیەت وئازایەتى کە بنەمان بۆ پیگەیاندنى سەرکردەکانى داهاتوو،  وەلە کەش وهەواى ئازادیدا  ناوەرۆکى راستەقینەى مرۆڤەکان دەردەکەویت، وە ئازادى  دادگەرى و وخۆشەویستى و برایەتى فەراهەم دەهینیت، وەبەئازادى مرۆڤەکان هەست بەبون وقەوارەى خۆیان دەکەن.  وەدسپلینى حزبى بۆریکخستنى پەیوەندیەکانى تاک وئۆرگانەکان دادەنریت نەک بۆ خامۆش کردنى ئازادیەکان وبۆ لەقالب دانى تواناى مرۆڤەکان ، دسپلینى حزبى بۆ بەهرەمەندبونى حزبە لەتوانا وووزەى ئەندامان بەباشترین شیوە، نەک بۆبەکۆیلە کردن ودەسەتمۆکردنى ئەندامان لەسەر شیوە شیوازیکى دیارى کراو.
وەئاینى ئیسلام ئاینى هاندانى  بەخشینى ئازادییە بەمرۆڤەکان وەک لەقورئاندا ئاماژەى پیکراوە(ۆڵوْ شَآءَ رَبکَ ڵامَنَ مَن فِی الڕرْچِ کُلهُمْ جَمِیعاً ڕَفَڕَنتَ تُکْڕهُ الناسَ حَتێ ێکُونُواْ مُۆْمِنِینَ﴾ (یونس 99) واتە گەر خوا ویستى لەسەر بوایە هەموو ئەوانەى لەسەر زەوین باوەریان دەهینا ئایا  تۆ دەتەویت فشاربخەیتە سەر خەلک تا باوەر بهینن وموسلمان ببن؟!!)
وەهەرەوەها بۆ ئەوانەى باوەر ناهێنن  بەخواى گەورە ونایەنە ناو بازنەى ئیسلام خواى گەورە داواى کردوە  فشاریان نەخریتە سەر و بواریان بدریت کارو چالاکى خۆیان بە ئاشتیانە ئەنجام بدەن ﴿ۆقِیلِهِ ێرَب إِن هَـَۆُڵاءِ قَوْمٌ لا یُۆْمِنُونَ. فَاێْفَحْ عَنْهُمْ ۆقُلْ سَڵامٌ فَسَوْفَ ێعْڵمُونَ﴾ (الزخرف 88:89
زانایانى ئوێولى فیقهى ئیسلامى ژیرى وسەربەستى مرۆڤەکانیان بە مەرجى تەکلیف داناوە بۆ مرۆڤەکان تا بتوانن دروشمەکان جى بەجى بکەن. وە ژیرى وسەربەستى هۆکارن بۆ دیندارى راستەقینە ودروست. وە ئیسلام دژى سیستەمى کۆیلایەتى بووە و  چەندین رینمایى ومیکانیزمى داناوە بۆنەهیشتنى کۆیلایەتى ،وەهەروەها بنەماى بەیعەت دان لە دەسەلاتى ئیسلامیدا گرنگترین ئاماژەیە کە تاک بەشدارە لە دانانى دەسەلاتداران وگوى رایەلى و پابەندبونیشى بۆ ئەو دەسەلاتدارە مەرجدارە بەکۆمەلیک پرەنیسپ، لەهەمانکاتدا  لەسەر موسلمان واجب کراوە کەدەبیت رۆلى هەبیت لەچاککردنەوە وراستکردنەوەى ئەو کەم  وکورتی وهەلانەى دەیبینت لە دەسەلات ودامەزراوەکانیدا چ بە قسە بیت یان بەکردار بیت یان بەبیزاربوون ونارازى بونى دلیش بیت واتە نابیت قایل بیت بەو بارودۆخە نادروستەى  دەسەلاتداریک یان ئۆرگانیک یان دەزگایەک دروستى دەکات ( من راى منکم منکرا فلیغیره بیده فان لم یستگع فبلسانه وان لم یستگع فبقلبه وژالک اچعف الایمان) وە لە سەردەمى پیغەمبەرى خوادا- ێلى الله علیه وسلم-  دووروەکان بە ئاشکرا هیرشیان کردوەتە سەر قورئان وە گالتەیان بە ئایەتەکانى خوا کردوە و لەکاتى حومکدا مل کەچ نەبوون بۆ داگاکانى دەسەلاتى ئیسلامى بەلام  بەبى ئەوەى هیزیان لەگەلدا بەکاربهیریت یان ستەمیان لى بکریت.
وە لەسەردەمى ئیستاشدا کە حزب وەک میکانیزمیکى خزمەت کردن هاتوەتە کایەوە نابیت بکریتە مکیانیزمى کۆت کردن ودەم گرتن و زەوت کردن ، بەلکو دەبیت میکانیزمى ریکخستنى کارەکان بیت، بۆنمونە_ قسە کردنى ئەندام و بەناوى خۆیەوە مافیکى سروشتیە ونابیت لى زەوت بکریت بەناوى دسپلینى حزبیەوە،هەموو تاکیک دەبیت بوارى هەبیت وریگرى لى نەکریت لە دەربرینى راو بۆچونەکان،وە هەروەها سەبارەت بە خۆ کاندیدکردن بۆهەموو پۆستەکان بۆ ئافرەتان وپیاوان دەبیت وەک یەک بیت،  ئاگاداربوون لەداهات وسامان، گواستنەوەى مال و شوینى نیشتەجى بوون نابیت برواتە ژیر دسپلینى حزبیەوە، ئەو کارەتایبەت مەندیانەى پەیوەستن بەژیان وبژیوى مرۆڤەکانەوە   وەک کاسپى کردن و خویندن و ژن هینان و ژیانى تایبەتى تاکەکان و خویندنى وانە و هاتوچۆ وهەلبژاردنى هاورێ ئەمانە کە دەکەونە چوارچیوەى مافە سەرەتاى و بنەرەتیەکانى  مرۆڤ نابیت حزب دەست وەربداتە ئەم کارانە.وە عومەرى کورى خەتاب جوانترین بنەماى ئازادى دارشتوە کە وتویەتى ( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا) لەبەر ئەوە دەبیت نەریتى کوڕایەتى کردن بۆحزب نەکریتە بنەما وهەموو ماف وتایبەت مەندیەکانى مرۆڤ زەوت بکات،وە ئازادى مرۆڤە کان لەحزبدا نابیت تەنها لەچوارچیوەى دروشمدا بمینیتەوە بەلکو پیویستە دامەزراوەیەکى تایبەت پیک بهینریت لەناو حزبدا بۆدەربرینى رەخنە وتیبینى وەهەروەها  ئازادیەکان پیویستە بخریتە پەیرەوى حزب وبەبرگە ومادەى دیار وئاشکرا دیارى بکریت و جیگیر بکریت ونەخریتە چوارچیوەى مەزاج وئەدەبیاتى گشتیەوە. وە دروست بون وکارکردن لەحزبدا لەپیناو بەرپاکردن وبەدەست هینانى ئازادیەکانە بۆهەموو هاوولاتیان ئەوەش کاتیک بەدى دیت و دەگاتە ئەنجام کە لەدسپلینى ناوخۆى حزبیدا زۆربایەخ بەئازادى تاکەکان  بدریت ومافەکانى ئەندامان دوپات بکریتەوە بەکردارى.
هەولیر
4-8-2011