چەمکى حزب و کاریگەرى لەدەست نیشان کردنى ئاراستەى حزب

ئارام قادر
حزب یەکیکە لەدیاردە گرنگ وبایەخ دارەکانى ژیانى سیاسى لە ئەمرۆدا،بەتایبەت لە و وولاتانەى بواردەدریت بە دەستاودەست کردنى دەسەلات،وە لەئەمرۆدا حزب بوەتە یەکیک لەپایە گرنگەکانى ژیانى سیاسى و فاکتەریکى گرنگى پەروەردەکردنى هاوولاتى وپیک هینانى کۆمەلگایەکى مەدەنیە، بەلام رۆل وگرنگى حزب وچۆنیەتى کارى حزب پەیوەستەبە پیناسە وشیتەل کردنى چەمکى حزب، چونکە چەندین پیناسە وتیگەیشتنى جیاواز سەبارەت بەچەمکى حزب هەیە،وە پیناسە و شیتەل کردنى چەمکى حزب لەزۆربەى کاتدا پەیوەست بووە بە قوتابخانە فیکریى وسیاسیەکان، بەلام ئەو پیناسانەى کە زۆربەى تویژەران وبیریاران ونوسەران هاوران لەسەرى لەنزیک دووتەوەرەوە چربووەتەوە، وەزۆربەى نوسەران لەسەر ئەم دووئاراستە کۆکن هەرچەندە هەر زانایاک وبەجۆریک پیناسەکەى دارشتبیت و ئەم دووپیناسەیە لەهەمووپیناسەکانى تر بلاوتر وکارپیکراوە لە مەیدانى سیاسیدا.
یەکەم- حزب بریتیە لە(کۆمەلیک تاک کەپابەندن بە ئایدۆلۆجیاییەک وبیروباوەریکى دیارى کراو کۆیان دەکاتەوە) لەو زانایانەش ئەم بیربۆچونانەیان هەبووە_ دزرائیلى-جۆرج بوردیو-
دووهەم- حزب بریتیە لە ریکخراویکى کۆمەلایەتی وئامانجى گەیشتنە بەدەسەلات- لەوزانایانەش کە ئەم بۆچونەیان هەیە- شلزنجر-هارولد لاسویل.
ئەم دووپیناسە وشیتەلکردنەوەیە بریتیە لە گرنگترین شیوازەکانى ئەمرۆى حزبایەتى لەجیهاندا، وە لەسەر بنەماى پیناسەکانیش ئەرک وتیروانین و وەزیفەى حزب دەست نیشان دەکریت ودەگۆریت، بەلام دیارى نەکردنى حزب کە لەسەر چ پیناسە وئاراستەیەکیان دامەزراوە ئەوحزبە توشى قەیرانى فیکرى ورۆشنبیرى وریکخراوەیى دەکات، بەداخەوە زۆربەى حزبە کوردیەکان ئەم لیکۆلینەوەیان نەکردووە و تویژنەوەیان نەبووە کە لەسەر چ بنەمایەک کارى حزبایەتى دەکەن لەکوردستان، هەمووحزبیک لەسەرەتاوە پویستە ئەوە دیارى بکات لەسەر بنەماى چ چەمک وپیناسەیەک کاردەکات ولەسەر چ تیروانینیک حزبى پیک هیناوە، چونکە ئەوە کاریگەرى دەبیت لەسەرداهاتوى سیاسى وکۆمەلایەتى ورۆشنبیرى ئەو حزبە، بۆنمونە گەر حزب بریتى بیت لەکۆمەلیک خەلک وکۆببنەوە لە ئەنجامى یەکگرتنیان لەسەر بیروباوەریک وبنەماى کۆبونەوەکەیان بریتى بیت لە پاریزگارى کردن لەوبیروباوەرە و ئامانج وئیستراتیجیەت وبەرنامەى ئەوحزبە جیاوازدەبیت لەوحزبەى کە ریکخستنیکى کۆمەلایەتیە ودەیەویت بگاتە دە سەلات، گروپى یەکەم بەحزبە ئایدۆلۆجیاکان ناسراون وە ئەوەش ریگر نیە لەوەى کە هەول بدات بگاتە دەسەلات بەلام ئامانجى سەرەکى ئەو گروپە زیاتر بریتى دەبیت لەپاراستنى ئایدۆلۆجیایەکى دیارى کراو وبەرگرى لیکردن وگەشەپیکردنى ئایۆلۆجیاکەیە لەناوجەماوەر نەک گەیشتەنە دەسەلات،وە گروپى دووهەم بە حزبى پرۆژە وبەرنامە ناودەبرین واتە خاوەن پرۆژەوبەرنامەن ودەیانەویت لەریگەى دەسەلاتەوە جى بەجى بکەن و لەوریگایەوە خزمەت بەهاوولاتیان بگەیەنن،وە ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە بگەنە دەسەلات وپرۆژە وبەرنامەکانیان جى بەجى بکەن، ئەم گروپەش هیچ ریگرییەک نیە کە پرۆژەکانیان لەسەر بەرنامە و بیروبۆچونیک بنیات بنین، بەلام سیماى دیار وئاشکراى کارى حزبەکەیان هەولدانە لەریگا یاساییەکانەوە بگە نە دەسەلات ودەسەلاتى سیاسى بگرنە دەست، ئەم دووئاراستەیە لە ئیستادا و لەزۆربەى وولاتاندا کارپیکراوە گەرحزبەکەش خۆى پیناسە نەکردبیت ،بەلام بەکردارى لەسەر ئەم دوو رەوتە کاردەکەن.وە حزب لەسەر بنەماى تیگەیشتن وپیناسەکە وەزیفە وئەرکەکانیان دەگۆردریت.
وەزیفە وئەرکى حزبە ئایدۆلۆجیەکان:
1- پاریزگارى کردن لەو بیرباوەرەى هەلیان گرتووە وهەول دان بۆ گەشەپیدانى ئەو بیروباوەرە لەناوکۆمەلگادا.
2- توندوتۆلى ویەکریزى ومەرکەزیەتى حزب و ئەندامان.
3- ریکخستنى هاوولاتى لەو حزبەدا وفیرکردنى پابەندبوون بەوبیروبۆچونەى کە حزب هەیەتى.
4- روبەروبونەوى ئەو هیرشانەى دەکریتە سەر ئەوبیربۆچونەو وگەیاندنى بنەماو بیروراکانى ئەو عەقیدەیەى کە حزب هەلگریەتى.
وەزیفە وئەرکى حزبى پرۆژە:
1-چاودیرى کردنى دەسەلاتە جیاوازەکان
2- گەیشتن بەدەسەلات
3- بونە پردى پەیوەندى نیوان دەسەلات ومیللەت
4-ئامادەکردنى پرۆژەى ئابورى وسیاسى وکۆمەلایەتى.
وەسەرچاوەى پیک هاتنى حزب لەمیژوودا لەگەل ئەم دووئاراستەدا یەک دەگریتەوە ، بنچینەى دروست بونى حزب لەمیژودا بۆ دووئاراستە دەگریتەوە، یەکەمیان سەرچاوەى دروست بونى حزب پەرلەمانە کە لەئەوروپا سەرى هەلداوە پەرلەمان بەلانەى سەرهەلدانى حزب دادەنریت وبەهۆى یەکگرتنى چەندکوتلەیەکى ناوپەرلەمانەوە بوەتەسەرچاوەى پیک هینانى حزب، وەسەرچاوەى دووهەم لەئەمەریکاوەسەرچاوەى گرتووە لەئەنجامى یەکگرتنى چەند سەندیکا و ریکخراویکى کۆمەلگایەکى مەدەنى حزب پیک هات لە پیناو بەرگرى کردن لە بیروباوەرو وبەرژەوەندى ئەو ریکخراو سەندیکانە بووە.
دوپات کردنەوەى چەمک وپیناسەى حزب ودارشتنەوەى ئەم پیناسەیە لەگەل واقعى ئەمرۆى کوردستاندا زەرورەتیکى گرنگى حزب ولایەنە سیاسیەکانە لەکوردستان، چونکە چاکسازى وریفۆرم ناکریت لەناوخۆى هیچ حزب ورەوتیکى سیاسیدا گەر لەسەرەتاوە دارشتنەوە و پیداچونەوە نەکریت لەخودى پیناسەى حزب وە ئایا ئەو حزبە لەسەر چ چەمک وپیناسەیەک دادەمەزریت، ئەمەش لەپیناو ئەوەدایە ئەندامان وکادران ولایەنگرانیان بزانن بەرەوچ ئاراستیەک کاردەکەن وبۆ چ ئامانجیک هەول دەدەن، چونکە دەست نیشانکردنى ئەو ئاراستەیە گۆرانکارى بەسەر هیوا وپلان ونەخشە وبەرنامەکانداەهینت، وە ئەم هەنگاوەش حزب رزگاردەکات لە ململانیى فیکرى وسیاسى ناوخۆیى حزبە کان ، ئەمەش بەسەرەتاى چاکسازى وریفۆرم دادەنریت لە شیواز وسیستەمى کارى حزبى لەکوردستان.
سەرچاوەکان-
1- موسوعە العلوم السیاسیە- کویت-چاپخانەى نیشتمان
2- النڤم السیاسیە العربیە قچایا الاستمرار والتغیر – د -نیفن سعد- على الدین هلال
3- نڤریە الاحزاب السیاسیە-ێلاح نیوف
4- مفهوم الحزب السیاسى- رعد ێالح حسین


