بەهارى ئازادى لەتونس راستیەکانى دوپات کردەوە
-- لەسالى 1987 هەلبژاردنى پەرلەمان لەتونس ئەنجام درا وە ئەوکات بورقیبە سەرۆک کۆمارى تونس بوو، لەوهەلبژاردنەدا ئیسلامیەکان
زۆرینەیان بەدەست هیناو ئەمەش بویە هۆى ئەوەى کە ئیسلامیەکان سەرکوت بکرین و ماف وئازادیەکانیان لى زەوت بکریت، وە لەوقۆناغەدا قەدەغە بوو ئیسلامیەکان بگەنە دەسەلات گەر لەریگەى سندوقەکانى دەنگ دانیش بیت، لەپاش هەلبژاردنەکان کۆدەتایەکى سەربازى ئەنجامدرا لەلایەن زین العابدین بن عەلى وبورقیبە لەسەرۆک کۆمارى لادرا و راشد غەنوشى وکۆمەلیک سەرکردەى رەوتى ئیسلامى ناچاربوون تونس بەجى بهییلن و بەهەزارەها لاو زیندانى کران وهەمووجموجولیکى سیاسى ومەدەنى لە ئیسلامیەکان قەدەغە کرا،وە ئەمجارەش دوبارە ئیسلامیەکان سەرکەوتنیان بەدەست هینایەوە، ئەم سەرکەوتنە ئەو راستیەى سەلماند کە رەوتە ئیسلامیەکان لە ناوکۆمەلگاکاندا بنکەیەکى جەماوەری بەرفراوانیان هەیە گەر بواربدریت هەلبژاردنیکى بى ساختە ودەست تیوەردان ئەنجام بدریت، پاش 24 سال بارودۆخەکان گۆرانکاریان بەسەرداهاتووە لەجیاتى ئەوەى کۆدەتا بەسەرئیسلامیەکاندا بکریت و دیمکراسیەت بکریتە کۆچى قوربانى ئەمجارە مامەلە لەگەل ئیسلامیەکاندادەکریت نەک تەنها لەتونس بەلکو لەهەمووئەوولاتانەى ترى نیشتمانى ئیسلامى کە بەهارى ئازادییان پى گەیشتوە وئەوانەش کە چاوەریى ئەو بەهارە دەکەن.

