بایۆگرافی ئارام قادر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان
بایۆگرافی:
• ایوب نیعمه‌ت قادر ناسراو به (ئارام قادر).
• ساڵی 1965 له دایكبووه
• خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ئاماده‌یی له شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردووه
• له‌سالی 1981 ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردووه
• له هه‌ر سێ حزبی (بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رین، بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوون‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رپرسیارییه‌تی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی له ئه‌ستۆ گرتووه جگه له‌چه‌ندین پۆست‌و ئه‌ركیتر.
• ساڵی 1986 له زانكۆی موسڵ له كۆلێجی زانست، به‌شی بایلۆجی وه‌رگیراوه، به تۆمه‌تی كاری سیاسی فه‌صڵكراوه،و دواتر له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووه‌و ئاواره‌ی ئێران بووه.
• ساڵی 2007 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێجی یاسای زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستا قوتابی دكتۆرای یاسایه له زانكۆی برادفۆرد له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ڕیتانیا.
• ئه‌ندامی په‌له‌مان‌و سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان (KIG) ه له په‌رله‌مانی كوردستان.
