پڕۆژه یاساكانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان : پڕۆژه‌ی ژماره (9)
به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
پرِۆژه یاساى( پاراستنى ناوچه سه‌وزه‌كان و به دارستانكردنى شاره‌كان)
مادده‌ى یه‌كه‌م :
ناوچه سه‌وزه‌كان له‌م یاسایه بریتى ده‌بێت له پارك یان باخچه یان دار‌و دره‌خت .
مادده‌ى دووه‌م :
ده‌بێت رِووپێوى ناوچه سه‌وزاویه‌كانى نه‌خشه‌ى هه‌موو گه‌ره‌كێكى نوىَ به‌پىَ ستانداردى جیهانى بێت له‌رِووى ژماره‌ى پارك و رِووبه‌ره‌كانین .
مادده‌ى سێیه‌م :
هه‌موو گه‌رِه‌كێك ده‌بێت به‌ناوچه‌یه‌كى(پشتێنێكى ) سه‌وز ده‌وره بدرێت كه‌زوَربه‌ى رِوبه‌ره‌كه‌ى دارى دارستانى هه‌میشه سه‌وزبێت.
مادده‌ى چواره‌م :
به موڵك كردن و كوژاندنه‌وه‌ى مافى به‌كارهێنانى باخ ده‌وه‌ستێندرێت ئه‌گه‌ر بۆ كشتوكاڵ نه‌بێت ، مه‌گه‌ر بۆ سازدانى پرِۆژه‌یه‌كى ستراتیجى ئه‌وتۆ بێت كه نه‌توانرێت جێگایه‌كى له‌بار تر‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه .
مادده‌ى پێنجه‌م :
گۆرِین ، یان هه‌مواركردنى نه‌خشه‌ى بنه‌رِه‌تى شار ، یان شارۆچكه ده‌وه‌ستێندرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت ناوچه‌یه‌كى سه‌وزایی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه بۆ شتى دى به‌كار بهێنرێت ، مه‌گه‌ر پێش ده‌ركردنى ئه‌م یاسایه ، زه‌وى ئه‌م ناوچه سه‌وزاویه به كردار گۆرِا بێت و ده‌زگاگه‌لێكى له‌سه‌ر بنیات نرا بێت ، نه‌توانرێت زه‌وییه‌كه وه‌ك خۆى لێبكرێته‌وه به ناوچه‌یه‌كى سه‌وزایى .
مادده‌ى شه‌شه‌م:
شاره‌وانییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم له دانانى نه‌خشه بنه‌رِه‌تیه‌كاندا ، پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ى ئه‌و رِه‌ز و باخانه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه بوونیان هه‌یه ، له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ش وه‌ك جێگه‌ى سه‌وزایی بچه‌سپێنن .
مادده‌ى حه‌وته‌م:
ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ى بنه‌رِه‌تى شاره‌وانیى شارێك یان شارۆچكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بوونى رِه‌زو باخێكدا پێچه‌وانه بوو ، ئه‌وا به جۆرێك هه‌مووار ده‌كرێت كه رِه‌زو باخه‌كه بمێنێت و جێگاكه‌شى له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه ، وه‌ك ناوچه‌یه‌كى سه‌وزایی بچه‌سپێندرێت ، مه‌گه‌ر رِه‌ز و باخه‌كه ، به زێده‌رِۆیى ، یان پێچه‌وانه‌ى حوكمى مادده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م یاسایه دروست كرا بێت .
مادده‌ى هه‌شته‌م:
خاوه‌نى یه‌كه‌ى عه‌قار (چ نیشته‌نى چ بازرگانى چ پیشه‌سازى ) پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ى له‌سه‌ر شۆسته‌ى به‌ر عه‌قاره‌كه‌ى خۆیدا ، چه‌ند نه‌مامىَ بنێژێت و چاودێریان بكات و بیانپارێزێت ، به‌مه‌رجێك له سىَ نه‌مام كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌ر 10 مه‌تر رِووكه‌شى ده‌ره‌وه‌ى عه‌قاره‌كه ، مه‌گه‌ر هۆكارێكى ماددى یان یاسایى رِێگاى نه‌دابێت .
ماددى نۆیه‌م :
به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌ى فه‌رمى و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان پابه‌ند ده‌بن به ماده‌ى هه‌شته‌مى ئه‌م یاسایه‌وه .
مادده‌ى ده‌یه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى (كشتوكاڵ و شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ) نه‌مامگه له مه‌ركه‌زى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا زۆر بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى ساڵ به ساڵ ، به دارستانكردن فروانتر بێت و نه‌مامگه‌لى جۆر به جۆر بۆ هاوولاَتیان به خۆرِایى یان به نرخێكى رِه‌مزى دابین بكرێت له پێناوى چاندنیان .
مادده‌ى یازده‌هه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر خاوه‌ن كارگه ن یان خاوه‌ن دام وده‌زگا ن یان هه‌ر لایه‌نێك ، كه چالاَكییه‌كانى به خراپ ده‌نیشێته سه‌ر ژینگه ، رِێژه‌یه‌ك له زه‌وى پرِۆژه‌كه به دارى هه‌میشه سه‌وز په‌رژین بكات .
مادده‌ى دوانزه‌هه‌م :
پێویسته له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانى هه‌رێم خاوه‌ن یه‌كه‌ى عه‌قارى به‌و رِێژه‌یه كه له عه‌قاره‌كه‌یدا بۆ بینا ته‌رخان كراوه پابه‌ند بكات و ، بۆشایى یه‌كانیش به پێى رِێژه‌كانى سیسته‌مى رِێگاو بینایه‌كان بهێلێته‌وه به مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن لىَ ى بۆ ناوچه‌ى سه‌وز .
مادده‌ى سیانزه‌هه‌م:
قه‌ده‌غه‌كردنى به خێوكردنى ئاژه‌ڵ له ناو شار‌و شارۆچكه‌كان كه هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ خواردن و له‌ناو بردنى دارى سه‌ر شۆسته‌كان له كاتێكدا سالاَنه شاره‌وانى هه‌زاران نه‌مام دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوولاَتیان دا به‌لاَم به‌هۆى كه‌م ته‌رخه‌مى له پاراستنیان رِێژه‌یه‌كى زۆریان له ناو ده‌چێت .
مادده‌ى چوارده‌هه‌م:
كارئاسانى بكرێت بۆ ئه‌و هاوولاَتیانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت نه‌مامگه‌ى كشتو‌كاڵى دابمه‌زرێنن له (چوار چێوه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت) به پێدانى زه‌وى و سلفه‌ى تایبه‌ت .
مادده‌ى پانزه‌هه‌م :
هه‌وڵ بدرىَ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند وانه‌ى ژینگه پارێزى زیاد بكرێت له له‌ناو پرِۆگرامى ته‌ندروستى بنه‌رِه‌تى .
مادده‌ى شانزه‌هه‌م:
پێویسته چێشتخانه ده‌ره‌كى و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان پابه‌ند بكرێن به ته‌رخان كردنى له 15% رِووبه‌رى عه‌قاره‌كه‌ى وه‌ك ناوچه‌ى سه‌وزایى ئه‌مه‌ش به‌مه‌رجێكى پێدانى مۆله‌تى ره‌سمى دابنرێت .
مادده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م:
له كاتى كێشانى رێگه‌ى نوىَ پێویسته رِه‌چاوى ناشتنى دره‌خت بكرێت له‌م لاو لاى رِێگاكه و یه‌كه كارگێرِیه نزیكه‌كان ئه‌ركى رِه‌چاو كردنى ئه‌م خاڵه‌یان له ئه‌ستۆ دایه .
مادده‌ى هه‌ژده‌هه‌م :
پێویسته له‌سنورى قه‌زاو ناحیه‌كاندا چه‌ند شوێنێك وه‌ك له‌وه‌رِگاى سروشتى ده‌ستنیشان بكرێت و فه‌رمانگه كشتوكالیه‌كانى سنوورى ئه‌م ناوچانه به‌رپرس بن له‌پاراستن و بره‌ودان به له‌وه‌رِگاكان .
مادده نۆزده‌هم:
هه‌ژمار كردنى ناوچه‌ى سه‌وز و دارستان به ماڵى گشتى و هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌كیش بۆ سه‌رى وه‌ك تاوانێك دابنرێت بۆ سه‌ر ماڵى گشتى به پىَ ى یاساى سزادان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت .
هۆكارى دانانى ئه‌م یاسایه :
له پێناوى جىَ به‌جىَ كردنى سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى كه پێویسته (30%) ى شاره‌كان ناوچه‌ى سه‌وزاوى بێت و پێدانى سیمایه‌كى گه‌شى شارستانى به شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم و پاراستنى هه‌ل ومه‌جى ژینگه‌یى و خۆشگوزه‌رانى هاوولاَتیان ئه‌م یاسایه ده‌رچووه .


