پرۆژەى پیشنیارکراو سەبارەت بە کاروبارى ریکخستن بۆ کۆنگرەى دووەمى کۆمەلى ئیسلامى لەکوردستان/ عیراق:
بەناوى خواى بەخشندە ومیهرەبان
پرۆژەى پیشنیارکراو سەبارەت بە کاروبارى ریکخستن بۆ کۆنگرەى دووەمى کۆمەلى ئیسلامى لەکوردستان/ عیراق:
ریکخستن لەرووە تیۆریەکەیەوە بریتیە لە یەکیک لە کۆلەکە وبنەماکانى بەریوەبردن ، وە بەریوەبردن پیک دیت لە( نەخشە کیشان- ریکخستن – پەیوەندى- چاودیرى)
واتە بەشیوەیەکى گشتى ریکخستن بەشیکى گرنگ وسەرەکى بەریوەبردنە ، وەبەریوبەردن دووجۆرە بەریوەبردنى تاکەکان وەبەریوبەردنى کارەکان، وەچەمکى ریکخستن تا ئیستا کە کراوە و وەک مەکتەب ودەزگایەک کارى کردوە لەراستیدا بەریوەبردنى تاک وکاریشە واتە بەریوەبردنى کۆمەلە تاکیکە کە پەیوەندیان کردوە بەکۆمەلى ئیسلامیەوە و ئاراستەکردنیان لەرووى فیکرى وپەروەدەیەوە، و چۆنیەتى بەریوبەردنى ئەو تاکانەیشە لەرووى کرداریەوە واتە نەخشە وپلانێکیان پیوست بووە بۆ ریکخستنى ئەو خەلکە وکرداى ریکخستنیشى پیویست بوە کە پلەبەندیان بکات وئۆرگانەکان دابەش بکات و شیوە وشیوازى پەیوەندیەکانیش دیارى بکات لە نیوان تاکەکان وئۆرگانەکاندا و لەهەمان کاتدا چاودیرى جى بەجى کردنى پلان ونەخشەکانى خۆیشى کردووە، کەواتە ئیمە کارى بەریوەبردنمان کردوە نەک تەنها کردارى ریکخستن.
کەواتە تیگەشتنمان بۆ ریکخستن و ناولینانى و شیوەى کارەکانى یەک ناگریتەوە وتا ئیستا بەهەلە ناومان لیناوە بۆ یە لەسەرەتاوە پیوستە ئیمە ناوى ئەو ئۆرگانە کە دەمانەویت کارى ریکخستنى هاولاتیان بکات بگۆردریت بەناویکى تر وەک ناوەندى بانگەواز و رۆشنبیرى یان دەزگاى پەروەردە وبانگەواز یان هەر ناویکى تر چونکە ئەو دەزگا ودامەزراوەیە کارى بەرێوەبردن دەکات لە رووى بانگەواز وپەروەردە وپیگەیاندن ورۆشنبیرکردنى ئەو هاولاتیانەى دینە ناو کۆمەلى ئیسلامى لەبەر ئەوە پیوست ناکات ئەو هەلەیە دوبارە بکریتەوە کە ناوەکەى بەتەنها ریکخستن بیت چونکە ریکخستن یەکیکە لەکارەکانى بەریوەبردن ، وەک لەسەریشەوە ئاماژەمان پیکرد بەریوەبردن دووجۆرە بەریوەبردنى تاکەکان وبەریوەبردنى کارەکان بەلام لەهەموو حزبیکدا ئەم دووبەریوەبردنە کۆدەبیتەوە بەتایبەت لە کاروبارى بانگەواز و ریکخستنى خەلک ،وە بەریوبەردنى کارەکان لە بەریوەبردنى تاکەکان زۆر جیاوازە، لەبەریوەبردنى کاردا ریکخستن واتە ریکخستنى کارەکان و بونى سیستەم و یاسا وپرەنسیپى شیاو بۆکارەکان بەجۆریک کە بەکەمترین کات زۆرترین بەرهەم بهینریتەدى وە چاکترین جۆر بەرهەم بهینریت، بەلام لە بەریوبەردنى تاکەکاندا ریکخستن واتە ریکخستنى تاکەکان بەجۆریک هەرتاکیک شوین وپلە وکارو ماف وئەرکى خۆى بزانیت و پیشیلکارى وتیکەل بوون دروست نەبیت لە نیوان کار وئەرک ومافەکاندا وە کەسى شیاو لەوشوینى شیاودا دابنریت.
ریکخستنى حزبى وریکخراوەیى هەردوو جۆرە ریکخستنەکان دەگریتە خۆى، ریکخستنى کارە لەروویەکەوە واتە بونى سیستەمیک کەتاکەکان ببەستیت بەیەکەوە، ریکخستنى پلەبەندى و بونى پەیکەریکى دیارى کراوە بۆ پیکەوە گریدانى تاکەکان لە چوارچیوەی کۆمەلى ئیسلامیدا ، وەریکخستنى تاکەکانە لە روویەکى ترەوە واتە مەیدانی کارکردنى تاکەکان کە هەرتاکیک بەپى پسپۆرى وتواناى خۆى جیگیر بکریت ، واتە دانانى تاکەکان لە کۆمەلى ئیسلامیدا لە شوینى گونجاو وەبەپى شارەزایى و پسپۆرى، واتە ریکخستنى تاکەکان بە پیى ئاست و تواناکانیان.
ریکخستنى خەلک بەپى ئەم چەمکە لە کۆمەلى ئیسلامیدا بریتى بووە لە بەریوەبردنى تاک وکار بەیەکەوە واتە ئەو ئۆرگانە دەبیت ببتە سەنتەرى پیگەیاندن وپەروەردەکردن وفیرکردن و سودوەرگرتن لەتوانا وووزەى تاکەکان لەسەر نەخشە وبەرنامەیەکى گونجاو وە چاودیرى کردنى پلان ونەخشەکان ووە چۆنیەتى چەسپاندنى لە کاوربارى رۆژانەدا. کەواتە پیویستە ناوەکەى ناویکى نوى بیت لەگەل ئەرک وکارو پیشە کەیدا بگونجیت.
وە سیستەم وشیوەى ریکخستن لەکاتیکەوە بۆکاتیک وەلەشوینکەوەبۆشوینیک وە لە قۆناغیکەوە بۆقۆناغیک دەگۆریت، ریکخستنى ئیسلامیەکان ونەتەوەییەکانیش لەکوردستان لەرابردودا زیاتر شیوە وشیوازەکەى لە ریکخستنى پارت وریکخراوە چەپەکان وریکخستنى برایانى موسلمان وەرگیراوە، ئەو دووجۆرە ئەزمونەش لە سەرەتاى سەدەى بیستەم بەکارهاتوە لەکاتیکدا کە بارودۆخى سیاسى ورۆشنبیرى و زانستى وپەیوەندیەکان لەئاستى ئیستادا نەبوە، بارودۆخى سیاسى وهۆشیارى تاکەکان سەرەتایى بووە ، سیستەمى سیاسى دەولەتان و شیوەى کارى سیاسى زۆر ساکار وسادە بووە، بەلام لەسەرەتاى سەدەى بیست ویەک هەموو شیوەکانى ژیان وئاستەکان زۆر گۆرانییان بەسەرداهاتووە، بۆیە پیویستە شیوەى ریکخستن و شیواز و میکانیزم و ناو پلەبەندیەکانى ریکخستنى کۆمەلى ئیسلامى گۆرانکارییان بەسەردا بیت تا لەئاست گۆرانکارى وئاستى سەردەمدا بین، تا بتوانین کۆمەلى ئیسلامى بکەینە مەلەبندى کۆکردنەوەى تاکەکان و ئاراستەکارى هاولاتیان بەگشتى، وەپرۆژەش بۆ کۆنگرە بۆکارى ریکخستن لەم چەند خالەدا دەخەینە روو بەهیواى بەهیزکردن وپەرەپیدانى کارى ریکخستن وپەروەردە و پیگەیاندن:
1-ناوى ئۆرگان- مەکتەب یان سەنتەر یان ناوەند یان دەزگا ى بانگەواز یان رۆشنبیرى یان هۆشیارى.
2- پویستە ئەم دەزگایە چەند دامەزراوەیەکى هەبیت بەتایبەت خول وپرۆگامەکان و رینماییەکان کە لە چەند کەسیک پیک بیت لو بوارانەدا پسپۆر بیت وسود وەربگیریت لە ئەندامانى ترى رابونى ئیسلامى وە ودام ودوەزگا رەسمى ومەدەنیەکان.
3- لەرووى مەرجى ئەندامیەتى بۆناوکۆمەل پیویستە مەرجەکان سوک بکەین وسنورەکانى نیوان کۆمەل وخەلکى کوردستان نزیک بکەینەوە ومەرجەکانى قەبولکردنى ئەندام نەبیتە هۆى ئەوەى کە کۆمەل وریکخستنەکانى خۆجیایى ودوورەپەریزى بکەن لەگەل خەلک، پیویستە ئەو چەمکە راست بکریتەوە کە ریکخستن تەنها بۆ چین وتویژیکەوناکریت دەرگاى والا بکەین بۆخەلک بەپیچەوانەوە ئیمە پیوستە بە دیدگایەکى ئیسلامیانە بیربکەینەوە کە ئەم دینە بۆهەموو خەلکى هاتووە ( وما ارسلناک الا کافە للناس ) ریکخستنیش میکانیزمەبۆ ناساندان وئاشنا کردنى دینى ئیسلام بەجەماوەر بەبى جیاوازى لە ئاست و تەمەن وپلە ورەگە ورەنگ ونەتەوە، لەبەر ئەوە نابیت وناکریت دیواى ئەستور لەنیوان ریکخستن وجەماوەردا دروست بکریت. وە ریکخستنى ئیسلامى دەبیت جیگەى هەموو چین وتویژەکانى تیدادەبیتەوە هەر چۆن هاوەلەکانى پیغەمبە ێلى الله علیە وسلم هەموو جۆرە رەنگ ورەگەز یکى تیدابووە بەجیاوازى لە تواناى هزرى وجەستەیى وزانستیەیەکانینان.
4- شیوەى پلە بەندیش ئەوە شیوازەکلاسیکەى رابردووناکریت پیادەبکریت چونکە پلەبەندى لەکاتى خۆییدا پلەکانى زۆر بوون وزۆر بە سسستى ئەندام سەرکەوتوە بۆ پلەکانى سەرەوە بەهۆى ئەوەى زۆربەى حزبەکان لەقۆناغى نهیندا بوون و بەنهینى کارییان کردوە وزۆربەى حزبەکانیش لەوکاتەدادامەزراون وە بۆ پاراستنى حزب وکارەکانى وکادرەکانى ناچار بووە پرەنسیپى توند بگریتە بەر لەپیناو راپەراندنى کارەکانى وە ئەوەى بى گومانە لەوکاتەدا پاساوەکەیان لەشوینى خۆیدابووە ،بەلام ئیستا لە جیهان بەگشتى ولەکوردستان بەتایبەتى بارودۆخەکە گۆراوە وە پیویستە ئەو هەموو پلەبەندیە نەمینت بەهۆکارى دروست بونى گۆرانکارییەکى تەواو بەسەر سیستەمى سیاسى وکارى سیاسى لەکوردستاندا وە هەروەها لەروویەکى تریشەوە تەکنەلۆژیایى زانیارییەکان سنورەکانیان تپەراندووە وجیهانیان بچوک کردوەتەوە، و ە لەروویەکى تریشەوە ریکخستنى کۆمەلى ئیسلامى بەهۆى گشتگیرى تیروانینە ئیسلامیەکەیەوە پیویستى بەهەموو کەسیک هەیە وهەموو تاکیک شایستەیە لە ریکخستنەکانى کۆمەلداشوینى شیاوى خۆى وەربگریت وە پلەبەندیەکانیش لە چوارپلەوە بکریتە سێ پلەى ریکخراوەیى.
ئەندام- هەموو هاولاتیەکى کوردستان بگریتەوە کە رازى بیت بەپەیرەو پرۆگرامى کۆمەلى ئیسلامى.
بازنە- بەپیى ناوچەى جگرافى یان بەپى پیشە وپسپۆرى بازنەکان پیک بهینریت ، بۆنمونە لە ئاست هەموو ناحیە وگوندیکدا بازنەیەک پیک بهینریت وە بەپیى پیوستى وپسپۆرى وپیشەیى بازنە پیک بهینریت وەک بازنەى بانگەواز- بازنەى کۆمەلایەتى- بازنەى خزمەت گوزارى- بازنەى قوتابیان ، بازنەى ئافرەتان، بازنەى کاسبکاران، .....هتد
ناوچە -لە ئاست هەموو قەزایەک ناوچە پیک بهینریت وبارەگاى هەبیت. واتە ژمارەى ئەندام نەکریتە پیوەر وەک جاران بەلکو یەکە ئیدارییەکانى حکومەتى هەریم بکرینە بنەما بۆ کارى ریکخستن.
مەلەبەند-لە ئاست هەموو پاریزگایەک یان لەئاست سَى قەزا کە کارى تیدا چر بوبیتەوە مەلبەندیک پیکبهینریت.
وە دابەش کردنى بازنەکان و ناوچە کان هاوتا بکرین لەگەل ناوەندومەلبەندەکانى هەلبژاردن وە گەربگونجیت ناوەکانیش بەهەمان شیوە هاوتا بکریت گونجاوترو شیاوترە بۆ ئەم قۆناغە ئەمەش لەپیناو کۆنترۆلکردنى کاروبارى هەلمەتى هەلبژاردن وریکخستنەوەى بانگەواز ، وە چەسپاندنى سیستمى ریکخستنەکان لەسەر بنەماى دابەش کردنى دانیشتوانى کۆمسیۆنى بالا ، ئەمەش لە پیناو ئەوەى بتوانریت چالاکیەکان چر بکریتەوە بۆ مسۆگەر کردنى کۆکردنەوەى دەنگ و فراوان کردنى ریکخستن وبانگەشەکردن بۆهەموو چین وتویژەکان لەکاتى هەلبژاردندا.
5- شیوەى کۆبونەوە: تەنها کۆبونەوەى گشتى هەبیت بۆ ئەندامان
بەلام بەمەرجیک بازنەکان و ناوچەکان کۆبونەوەى تایبەتى خۆیان هەبیت بۆکاروبارى ریکخراوەیى وە ماوەکانى نیونا کۆبونەوەکان پیویست ناکات کورت بیت بۆ ئەم قۆناغە چونکە پیویستە دیاردەى کۆبونەوەى زۆر کەمبکریتەوە وە زیاتر پشت ببەستین بە کۆبونەوە گشتیەکان لەیەک مانگ جاریک ساز بکریت بۆهەوال ورینمایى ریکخراوەیى کە لەلایەن مەلبەندەکانى کۆمەلى ئیسلامیەوە ریکبخریت.وە رۆتینیاتى ریکخراوەیى هەلبگیریت و نەهیلریت وەک بونى فۆرم وپەیمان نامە وئیمزا ورۆتینیاتى ئیدارى تر. وە بۆ ئەو شوینانەى بارەگامان نیە دەتوانریت بەدیل بدۆزریتەوە چونکە بەهیزترین ریگا بۆ چاک کردن وبەهیز کردنى رەوتى کۆمەل لەداهاتودا بریتى یە لە بونى شوینى کۆبونەوە بەلام مەرج نیە بەم شیوازى ئیستا بیت کە بارەگایەکى تایبەت هە بیت وەکۆمەلیک ئەندام وکادرى تایبەتى موچە خۆرى بۆدابنریت بەلکو شیوازى تر هەیە کە بەتەنیا شوینیک بەکرى بگیریت وە تەنیا بۆکۆبونەوەکان بەکاربیت وە بکریتە شوینى چالاکى تر لەکاتى پیویستدا وە پیوستى بە ئەندام وکەسى موتەفەرغ نەبیت. واتە دەتوانین بۆهەموو ناحیە وگوندیکى گەورەش ئیمە شوینى تایبەتیمان هەبیت بۆکۆبونەوە یان هۆل گرتن ریگایەکى ترە بەتایبەت لەوشارانەى هۆلى تیدایە.
6- سەبارەت بە پرۆگرامى پەروەردەیى بریتى بیت لە هیلى گشتى ودەست نیشانى کردنى بابەت و سەرچاوەکان وە ئەندام خۆى بیخوینیتەوە یان لەسەر شیوازى خول یان لەریگاى میدیاکانەوە . وە بۆ ئەم مەبەستە پیوستە ریکخستن سود لەکەنالەکانى راگەیاندن وەربگریت لەنوسراو خویندراو بینراو بۆ وتنەوەى پرۆگرامى پەروەردەیى . بۆنمونە دەکریت رادیۆۆیەک تەنها تایبەت بکریت بە بوارى پەروەردە وخۆرۆشنبیرکردن ، یان پیگەیەکى ئەلکترۆنى تایبەت بکریت بە پیگەى پیگەیاندن وفیرکردن دەتوانریت بەدەنگ ونوسراو وانەکانى تیدا تۆماربکریت و ئەندام راستەوخۆ وانەکان بخوینت وفیر ببیت یان ژوورەکانى پالتاک دەتوانریت سودیکى باشى لى بببینریت بۆ ئەو مەبەستە. وە دانانى خشتەى خویندنەوە بۆ ئەندامان وەک بەرنامەیەکى خۆرۆشنبیرکردن وخۆ پیگەیاندن ریگەیەکى ترى سەرکەوتوو بێ ئەرکە کە دەتوانریت پشتى زۆر پیبەستریت بەمەرجى بونى پلان وبەرنامە لەلایەن دەزگا بالاکانى پەروەردە وپیگیاندن، وە بۆ زانینى ئاست وتواناکانى ئەندام پشت ببەستین بەتاقى کردنەوەى ئەندامان بە شیوەى نوسراو، ئەمەش دەکریت بەشیک لەمەکتەب ریکخستن تەنهاکارى پرۆگرامەکان و ووتنەوەى وچاودیرى کردنى ئەم مەسە لەیە بگریتە ئەستۆ، وە جگە لەمەش مەکتەبى ریکخستن دەبیت یەکیک لەکارەکانى ئەوە بیت ئەندامانى ناوحزب بەبەرنامە و لەسەر نەخشەیەک هەموو ئەندامان لەبوارى خۆیان وە بۆ یەکجاریش بیت بەشدارى لە خولیکدا بکات ،وەبوارى خولکردنەوە بەهیزکردنى تاوانا مرۆیى و فکریەکان بگریتەوە، وە بۆ ئەوەى بوارش پیویستە تەنسیق وهاوکارى دروست بکات لەگەل دەزگا وریکخراوە بیانى و کوردیەکان ئەوانەى لەوبوارەدا پسپۆریان هەیە، واتە ئیمە پیوستمان بەخولى ناوخۆیى ودەرەکیش دەبیت بۆ ئەندام ، وە تەنها پشت نەبەستین بەمامۆستا وبەرنامەکانى ناوکۆمەل، ئەمەش پیوستى بە دەزگایەک هەیەتەرخان بکریت بۆکردنەوەى خول بۆ ووتنەوەى هەندیک لەمادەکانى پرۆگرامە پەروەدەییەکان وەبۆ پەیگەیاندنى ئەندامان ، وەکاریکى ترى مەکتەب ریکخستن بۆ داهاتوو ئەوەیە کە بەشیک تەرخان بکریت لەمەکتەب بۆچاودیرى کردنى بارودۆخى سیاسى ورۆشنبیرى وپەروەردەیى ناو کوردستان وە لەسەر رۆشنایى گۆرانکاریەکان لەبوارە جیاجیاکاندا هەموو مانگیک بابەتى تایبەتى تۆمار بکات بەریکخستنەکان ورینمایى تایبەتى هەبیت بەناوچە وئاستە جیاجیاکان وبکریتە ماددەى نوێ وهەنوکیەیى ئاست وپلە جیاجیاکانى ئەندامان.
تیبینى- سوپاس بۆ بەریز کاک محمد حەکیم کە پرۆژەکەى دەولەمەندکرد بەتیبینى وسەرنجەکانى بەریزیان.
ئارام قادر- بەریتانیا
1-5-2010

