یاداشتنامەى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى سەبارەت بە سنووربەزاندەکانى گۆڤارى خەڵک:
بەڕێز / سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان
السلام علیکم ورحمە الله و برکاتە ..
بابەت / داواکارى
ئێمە وەکو لیستى کۆمەڵى ئیسلامى داواخوازین کە سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵویست بنوێنێت لەمەڕ شکاندنى پیرۆزیەکانى ئیسلام و سوکایەتى بە پێغەمبەرى خوا لە گۆڤارى (خەڵک) بە ژمارەى (17) لە بەروارى (15/02/2010) هەستاون بە وەرگێڕانى کتێبى (آیات الشیطانیە) بۆ زمانى کوردى ، ئەمەش پێشێلکاریەکى گەورەى تێدایە بەرامبەر بە دەستورى عێراقى فیدرال و هەرێمى کوردستان و هەستى موسڵمانان و پێچەوانەى یاسا و ئادابى گشتیە ، وە پێویستە پەرلەمان بەرگرى لە یاسا و ماف و داخوازییەکانى خەڵک بکات .
بۆیە داواکارین لە سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵوێست بە فەرمى بنوێنێت و هەروەها دەخوازین لە بەڕێزتان بە پێ ى ئەو دەسەڵاتەى پێتان دراوە ئەم کێشەیە بخرێتە بەرنامەى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ تاوتوێ کردن .
لەگەڵ ڕێزماندا .
ایوب نعمت قادر(ئارام قادر)
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى

