پشتگیرینامەى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ سزادانى بکوژانى دوعا خان:
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
( ولکم فی القصاص حیاة یا اولی الالباب )
بەناوى لیستى کۆمەلى ئیسلامی لە پەرلەمانى کوردستان ، پشتگیری دەکەین لە بریاری دادگاى سزادان ، بە دەرکردنى حوکمى یاسایی لەسەر بکوژانى هاوڵاتی بە ناحەق کوژراو ( دوعا ) و پێمان وایە جیبەجێکردنى ئەم بریارە ، بە ماناى سەقامگیرکردنى ئەمنى تاکەکەس و کۆمەڵگایە و پێویستە هەموو ئەوانەش کە دەستیان لەو تاوانەدا هەبوە ، هەر هەموویان بە پێی رادەى بەشدارییان سزا بدرێن ، بۆ ئەوەى چیتر هیچ کەسێک دەستدرێژی نەکاتە سەر گیان و مالڕ و نامووس و کەسایەتى هیچ کەسێکى تر ، بە هەر پاسا و وبیانوویەک بێت .
دەستخۆشی لە سیستەمى دادوەری عیراق دەکەین ، بۆ هەر بڕیارێکى شەرعی لەو چەشنە .
لیستى کۆمەڵى ئیسلامی
لە پەرلەمانى کوردستان
30/3/2010

