لێدوان

PostHeaderIcon داواکارینامەى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ خستنە بەرنامەى تیرۆرکردى (سەردەشت عوسمان) و (محمد تاهیر) لە کۆبوونەوەى پەرلەمان:

بەڕێز/ سەرۆکایەتى پەرلەمان
ب/ یاداشت

 سڵاوێکى گەرم
      بە پێى ئەو مافەى کە لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان پێمان دراوە ، لە ماددەى (54) ى بڕگەى یەکەمى زنجیرەى (6) .
       داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە ئەم مەسەلەى ڕفاندن و تیرۆر کردنى هاووڵاتى  و ڕۆژنامەنوسانەى وەک ( محمد طاهر و سەردەشت عوسمان ) کە لەم دواییانەدا  لە هەردوو شارى سلێمانى و هەولێر  دەرکەوتوون ، بخرێتە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى رۆژى سێ شەممە (11/5/2010) بە مەبەستى گفتوگۆ کردن و بڕیاردان لەو بارەیەوە .     

لەگەڵ رێزماندا .
                            
فراکسیۆنى کۆمەڵى  ئیسلامى 
  09/5/2010
   هەولێر