لێدوان

PostHeaderIcon یاداشتنامە: لە سەر پێشنیارى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى ئۆپۆزسیۆن داوا حیساباتى خیتامى سەرۆکایەتى پەرلەمانء ئەنجومەنى دادوەرى دەکات

لە سەر پێشنیارى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان، هەر سێ لیستەکەى ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یەکگرتووى ئیسلامىء کۆمەڵى ئیسلامى) یداشتنامەیەک بڵاو دەکەنەوەء داواکارن کە سەرۆکایەتى پەرلەمان حیساباتى خیتامى سەرۆکایەتىء ئەنجومەنى دادوەرى ڕابگەیەنێت.
لە بەشێکى یاداشتنامەکەدا هاتووە ". ئێمە وەک هەر سێ لیستى فراکسیۆنەکانى (گۆڕان – یەکگرتوو – کۆمەڵ) ، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە بڕیار بدەن بە ئامادەکردنى حساباتى خیتامى سەرۆکایەتى پەرلەمان ساڵى ڕابردوو وە ئەنجومەنى دادوەرى ، وە بگەیەنرێتە لێژنەکانى پەرلەمان ، بۆ بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن “
دەقى یاداشتنامەکە:
بەڕێز / سەرۆکایەتى پەرلەمان  
ئێمە وەک هەر سێ لیستى فراکسیۆنەکانى (گۆڕان – یەکگرتوو – کۆمەڵ) ، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە بڕیار بدەن بە ئامادەکردنى حساباتى خیتامى سەرۆکایەتى پەرلەمان ساڵى ڕابردوو وە ئەنجومەنى دادوەرى ، وە بگەیەنرێتە لێژنەکانى پەرلەمان ، بۆ بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن ، کە ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەى ئەرکەکانى پەرلەمان هەروەک بە پێ ى یاسا حساباتى خیتامى حکومەت پێویست بوو تا (15/4/2010) بگاتە پەرلەمان ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەگەیشتووە ،لە هەموو بارێکدا پێویستە ئەو حساباتانە لە (1/6/2010)دا لەبەردەم پەرلەماندا بن . هیوادارین بڕیارى پێویست لەم بارەوە بدەن بە داواکردنى ئەو حساباتانە تا پەرلەمان بە ئەرکى سەرشانى خۆى هەستێت.
لەگەڵ ڕێزدا .

 

لیستى گۆڕان
لیستى یەکگرتووى ئیسلامى
کۆمەڵى ئیسلامى

 

سەنتەرى ڕۆژنامەوانى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it