پێشنیاز: فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كان چه‌ندین پێشنیازی گرنگ ده‌داته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تابه‌ت به پرسی بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن ئێرانه‌وه سازكرا، له‌و دانیشتنه‌دا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ چه‌ندین پێشنیازی گرنگ‌و به‌سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه خسته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش ده‌قی پێشنیازه‌كانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه:
1ـ پێویسته هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان له سنووری ئیدارنه‌كردنه‌كه ده‌ربچێت و هه‌ڵوێستی كرداری جدی بگرێته‌به‌ر.
2ـ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا و ئێران بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی یاسایی سیاسیی كێشه‌كه. ئه‌و وه‌فده داوا له كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیا بكه‌ن قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
3ـ په‌رله‌مان داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكات ڕێكه‌وتنێكی ئاشكرا له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ببه‌سترێت به پێی پره‌نسیپه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت و ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ی یه‌كجاره‌كی كێشه‌كه.
4ـ په‌رله‌مان داوا بكات له حكومه‌ت وه‌فدێك پێك بهێنێت و سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكات و بڕیار بدات به خه‌رجكردنی بڕێك بودجه بۆ زیانلكێكه‌وتووان كه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010 دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ته‌رخانكراوه بۆ رووداوی كتوپڕ.
5ـ په‌رله‌مان داوا بكات له حكومه‌ت هه‌ڵسێت به دامه‌زراندنی كه‌مپینێكی فریاكه‌وتن بۆ ناوچه سنووریه‌كانی كه به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش‌و تۆباران بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئاواره‌بوون و تێكچونی باری ئاسایش شوێن‌و لانه‌ی هاووڵاتیان بزانرێت و شوێنی خۆیان بزانن.
6ـ پێویسته حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاچی سوور و مانگی سوور‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دروست بكات تا به ئه‌ركی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خۆیان هه‌ستن.
7ـ پێویسته له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فشار بخرێته سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند كه به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و سیاسیی‌و ئابووری خۆی هه‌ڵسێت، چونكه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی له ئه‌ستۆی ناوه‌نده، به تایبه‌تی كه سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه كوردن.
8ـ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوا بكات له حكومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان، تا په‌رله‌مان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستێت له به‌دواداچوون و چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان
8 حوزه‌یران 2010

