لێدوان

PostHeaderIcon یاداشتنامە: لیستى کۆمەڵى ئیسلامى داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات بەدواداچوون بۆ پڕۆژەى زانکۆى هەڵەبجە بکات

ەڕێز/ لێژنەى پەروەردە وفێرکردنى باڵاو توێژینەوەى زانستى / پەرلەمانى کوردستان
ب/ یاداشتنامە
داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە نوسراوێک ئاراستەى وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەن بۆ جێ بەجێ کردنى بەڵێنەکەى کە بە خەڵکى هەڵەبجەى داوە بە کردنەوەى زانکۆى هەڵەبجە بۆساڵى  خوێندنى (2010-2011) ، وە نەبەستنەوەى بە تەواو کردنى باڵەخانەى زانکۆ ، هەروەکو لە سەردانەکەى بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا (د.دلاوەر قەرەداغى) لە بەروارى (10/12/2009) وە کۆبوونەوەى لەگەڵ پیاو ماقولان و بەڕێوەبەر و بەرپرسى ئیداریەکانى ناوچەکە ، پەیمانى دابوو کە زانکۆى هەڵەبجە بکاتەوە لە ساڵى خوێندنى (2010) وە دەبێت خوێندنى تێدا بکرێت و نابێت ڕابگیرێ بە بیانووى تەواو نەکردنى بیناى زانکۆ .
ئەوەى شایانى باسە هەڵەبجە ئەوەندە بینایەى هەیە کە  بتوانرێ  دەوامى زانکۆى  تێدا بکرێت تا تەواو کردنى بیناى تایبەت بە  زانکۆ .
وە پێویستە بڕیارێکى خێرا بدرێت لەو بارەیەوە بۆ ئەوەى لە دەلیلى زانکۆى ساڵى خوێندنى (2010-2011) تۆمار بکرێت  بۆ وەرگرتنى قوتابیانى پۆلى شەشەم  لەم زانکۆیە .
هیوادارین هەوڵى جیددى بدرێت بۆ کردنەوەى ئەم زانکۆیە . 
لەگەڵ رێز و سوپاس.

ایوب نعمت قادر (ئارام قادر)
سەرۆکى سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى  ئیسلامى