فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ, ڕه‌خنه‌كانی له سه‌ر (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر) ئاشكرا ده‌كات

سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگی به پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نه‌دا‌و بۆ ڕای گشتیش ڕه‌خنه‌كانی خۆی كه له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌بوونی به 12 خاڵ له زاری بیلال سلێمان ـ په‌رله‌مانتاری لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ده‌خاته ڕوو:
1. ده‌لیل نیه بۆ هێشتنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌لیل‌و هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت.
2. ئه‌م یاسایه كه دانراوه به شێوه‌ی كاتی دانراوه، واته موه‌ققه‌ته، پاشان بۆ 2 ساڵ دانراوه دواییش هه‌ر به شێوه‌ی كاتی ته‌مدید كراوه‌ته‌وه، كه‌واته ئه‌و یاسایه بۆ كاتێكی دیاریكراو بووه. یانی موبه‌ریر نیه كه نوێبكرێته‌وه پاشان ه‌ر وا بڕوات ماوه‌یه‌كیتر موه‌ققه‌ت نامێنێت‌و ده‌بێته دائمی.
3. حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی نه‌كردووه ته‌نها چه‌ند ئه‌ندامیك داوای واته پێویستی پێی نیه، ئیتر پێویستی نه‌ئه‌كرد په‌رله‌مان نوێی بكاته‌وه.
4. تا ئێستاش ئامار و داتایه‌ك نیه كه سود‌و زیانه‌كانی ئه‌م پڕۆژه یاسایه له 4 ساڵێ ڕابردوودا بخاته ڕوو، واته حكومه‌ت ئاماری نه‌خستۆته‌ڕوو، له به‌رئه‌وه نازانرێ كه سود‌و زیانه‌كانی چی بوون، ئیدی هیچ پێویست ناكات ته‌مدید بكرێته‌وه
5. ئه‌م پڕۆژه یاسایه چه‌ند ده‌زگایه‌كی كه‌م كاری پیده‌كه‌ن كه خۆیان له په‌رله‌ماندا شه‌رعیه‌تیان نیه ئیدی به چی هۆكارێك یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه جێبه‌جێكاره‌كانی یاسایی نه‌بن.
6. له پڕۆژه یاساكه‌دا ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه به هێز‌و توندوتیژی ئاماژه پێكراوه، كه دیاره ئه‌وه‌ش ناتوانرێت به یاسا دابنرێت چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ئینزار‌و دواتر قۆناغه‌كانی نه‌كراوه هه‌روه‌ك میكانیزه‌كانیتری وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌و په‌روه‌رده به هیچ شێوه‌یه‌ك ناویاننه‌هێنراوه.
7. به ڕای ئێمه بوونی پڕۆژه یاسایه‌كی له‌مشێوه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه كاتێك باری ئه‌منی باشه‌و ئاسایش هه‌یه چی پێویست به یاسایه‌كی توندی له‌م شێوه‌یه هه‌یه.
8. یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێشیلكاری مرۆڤی تیدایه، كه دووباره هه‌ڕه‌شه ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.
9. له پڕۆژه یاساكه‌دا سزای بیره‌حمانه دانراوه‌و و ده‌سه‌لاتی ره‌های داوه به لایه‌نی جێبه‌جێكار، بۆیه‌ش ئێمه پێمانوایه ئه‌وه‌ش ترسناكه چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد جێبه‌جێكاره‌كانی تا ئێستاش خۆیان ناشه‌رعیین.
10. له ماده‌كانی پڕۆژه یاساكه‌دا سزاكانی زۆرن و روون نین‌و به تێكه‌ڵی دانراون، هه‌روه‌ك لایه‌نی جێبه‌جێكار سه‌رپشك كراوه كه به هه‌وه‌سی خۆی سزاكان دابنێت، كه ئه‌مه‌ش له هیچ یاسایه‌كدا نابێت.
11. له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه چونكه وه‌ك له هۆكاره‌كاندا ئاماژه‌یان پێكراوه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر بوه‌ستێته‌وه، بۆیه‌ش به ڕای ئێمه حكومه‌تی هه‌رێم تووشی شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر ده‌كات كه له‌م قۆناغه‌دا هیچ پێویستی پێی نیه.
12. كاتێك ئه‌م پڕۆژه یاسایه دانراوه، له كوردستان‌و عیراقیشدا تا ڕاده‌یه‌ك توندوتیژی له عێراق‌و كوردستاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه، پاشان یاساكه ناته‌واوه و زوڵم و سته‌می زۆری تێدایه.

