ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به حساباتی كۆتایی بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2009 :
سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه بوونی خشته‌ی ورد و ته‌فصیلیی له حساباتی كۆتایی ساڵی داراییدا ، پێشمه‌رجی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و یاسایییه له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ، بۆ گه‌یشتن به بڕیاری واقیعیی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حساباته ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه كه حساباتی كۆتایی سالّی 2009 له په‌رله‌مانی كوردستان ، له دانیشتنی رۆژی 28/6/2010دا خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه ، دوای گوێگرتن له راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مان و سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی په‌رله‌مانتاران ، كه زۆریان په‌نجه‌یان خسته سه‌ر لایه‌نی كه‌مو كورتی حساباته‌كه، و هه‌ندێكیشیان پرسیاریان ئاراسته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه ، له ئه‌نجامدا راپۆرتی لیژنه و حساباتی كۆتایی خرایه ده‌نگدانه‌وه ، ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌نگمان به په‌سه‌ندكردنی نه‌دا له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه :
1- بوونی كه‌م و كورتی و نارۆشنی له خه‌رجییه‌كاندا . جگه له‌و زیاده‌رۆیییه‌ی كه حكوومه‌ت له خه‌رجكردندا كردوویه‌تی ،وه‌ك له راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانیشدا ئاماژه‌ی پێدراوه .
2- نه‌بوونی پاساوی رۆشن بۆ كه‌مو كورتی و زیاده‌رۆییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه .
3- دیارنه‌بوونی بڕی پرۆژه ئه‌نجامدراوه‌كان له پرۆژه‌پێشنیاركراوه‌كانی ساڵی 2009.
4- هاوپێچنه‌بوونی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی له گه‌ڵا حساباتی كۆتایی ، بۆ دڵنیابوون له وردی و میسداقییه‌تی ئه‌و داتا و بڕه‌پارانه‌ی له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوون .
5- دیارنه‌بوونی داهاتی ساڵی رابردوو جگه له‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه حكوومه‌تی فیدراڵا ناردوویه‌تی ، به ته‌نها ده‌ستنیشانكردنی رسوومات و باج و خۆ بواردن له داهاته‌كانی تر.
جگه له‌وه‌ی ورده‌كاریی پێویستی حساباتی كۆتایی بۆ په‌رله‌مانتاران فه‌راهه‌م نه‌بوه ، تا بتوانن به وردی رای خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن .
ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئێمه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی سیاسی بێت ، هه‌ڵوێستێكی پیشه‌یی یه و له سه‌ر بنه‌مای سووربوونمان له‌سه‌ر پاراستنی سامانی گشتی و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌دای ده‌زگا داراییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه ، هیوادارین له ساڵانی داهاتوودا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ورده‌كاری زیاتره‌وه به‌م كاره‌ی هه‌ستێت و كه‌لێنه‌كانی ئه‌مساڵا دووباره نه‌بێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربوونی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ، بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری خراپی دوو ئیداره‌یی له‌سه‌ر كۆی كار و چالاكییه ئابووری و داراییه‌كان .

