لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر به‌دواداچوون بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌زگاى ئاسایش ده‌كات

(ئارام قادر) سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ یاداشتێكى پرسیاریدا كه‌ ئارِاسته‌ى (ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) ده‌كات داواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌ولێرو سلێمانى و پێكهێنانى ده‌زگاى ئاسایشى گشتى ده‌كات .

له‌ یاداشته‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ یاساى ژماره‌ (5)ى ساڵى (2011) كه‌ یاساى ده‌زگاى ئاسایشه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان -عێراق ،كه‌ له‌ رِۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان ژماره‌ (127)ى (5/ى ئایارى 2011) بلاَو بۆته‌وه‌ ،به‌ پێى مادده‌ى (2) ئه‌و ده‌زگایه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ وه‌ مه‌به‌ست له‌ یاساكه‌ بریتى بوو له‌ یه‌كخستنى ده‌زگاى ئاسایشى گشتى هه‌ولێر و سلێمانى ،وه‌ له‌ مادده‌ى (13)دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان .

به‌لاَم تا ئێستا ده‌زگاى ناوبراو پێك نه‌هاتووه‌ وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كردارى ده‌زگاكانى ئاسایش یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه‌ به‌ پێى ئه‌م یاسایه‌ ؟

بۆیه‌ پێویسته‌ یاساكه‌ جىَ به‌جىَ بكرىَ و ده‌زگاى ئاسایشى گشتى به‌ پێكهێنانى ده‌زگاى ئاسایشى (سلێمانى و هه‌ولێر) دابمه‌زرىَ .