لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر، لەبارەى دیاردەى مینەوە پرسیار لە حکومەت دەکات

 

پەرلەمانى کوردستانى-عێراق

کوردستان – هەولێر

ژمارەى پرسیار :

رۆژ :

ڕێزدار / سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى   هەرێمى کوردستان - عێراق

سڵاو ...

وا لە خوارەوە پوختەى ئەو بابەتانەتان بۆ دەنووسم کە جێگەى گرنگى پێدانم  بوو لە مەڕ (  دیاردەى مین   )، تکایە وەڵامى ئەم پرسیارە بدەنەوە کە لە بارەى بابەتى سەرەوەدا ئاراستەى بەڕێزتان کراوە ، لەگەڵ پێزانینماندا .

لەگەڵ ڕێزماندا .

پوختەى بابەتەکە

بە پێ ى یاساى ژمارە (10) ساڵى2007 یاساى گشتى کاروبارى مین لە هەرێمى کوردستان ،وە  بە پێ ى ماددەى (4) بڕگەى (1) لە یاساکە ئامانجەکانى  دەزگاکە کارکردن لە پێناو پاکردنەوەى ناوچەکانى هەرێم لەو مینانەى چێنراوە و ئەو تەقەمەنییانەى کە لە جەنگەکانى پێشوو دانراون نەتەقێنراونەتەوە .

وە بە پێى ئامارەکان لە ماوەى (19) ساڵدا (14000) کەس بوونەتە قوربانى و لە (60%) ى کەم ئەندامانى کوردستان بەرکەتووى مین و تەقەمین .وە بە پێى ووتەکانى قائیمقامى شارۆچکەى چۆمان لە ژمارە(1066)ى (12/6/2011) ى ڕۆژنامەى هەولێر ،ئەگەر بەو شێوەیەى ئێستا کار لە هەڵگرتنەوەى مین بکرێت ، ئەوا تا (25) ساڵى دیکە چۆمان لە مین پاک ناکرێتەوە،وە لە ساڵى (2007)ەوە تەقینەوەى مین و تەقەمەنیەکان بۆتە هۆى ئەوەى کە هەزارەها دۆنم زەوى سوودى لێ وەرنەگیرێت.

پرسیارەکە

ئایا بۆچى ئەم ماددەیە جێبەجێ نەکراوە لەم یاسایەدا و بۆچى کێشەى مین لە کوردستان دا تا ئێستا چارەسەر نەکراوە لە کاتێکدا بە بەردەوامى لە لایەن حکومەتەوە بودجەى بۆ دابین کراوە ؟

فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامیى                                                                ئەندامى پەرلەمان

ایوب نعمت قادر (ئارام قادر )

25 / 10/2011