لێدوان

PostHeaderIcon فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى داواى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى زانکۆ دەکات

بەڕێز /  سەرۆکایەتى  پەرلەمانى کوردستان

دواى سڵاو و ڕێز ...

بابەت / داواکارى

هاوپێچى نووسراومان داواکارى چەندین مامۆستاى زانکۆیە کە گیروگرفتیان هەیە ،داواکارن لە ڕێگاى سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە چارەسەرى گیروگرفتەکانیان بکرێت.

ئێمەش وەک فراکسیۆن داواکارین  لە بەڕێزتان کە هاوکارى جددى بکرێن لەبەر ئەوەى شیاوى هاوکارى و پشتگیرین .

 

ایوب نعمت قادر(ئارام قادر)

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى

 

 

 

 

بۆ بەریز: سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان

بابەت/ داواکاری

ئێمە ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە خویندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)مان تەواو کردووە. دوو گرفتمان هەیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین بەدواداچوون بکەن چارەسەر کردنى ، چونکە ئێمە خۆمان  پاش چەندین داواکارى و بەرزکردنەوەى سکاڵا و چاوپێکەتنى کەسى وەڵاممان نادرێتەوە ، وە پەرلەمان نوێنەرى هاوڵاتیانەوە وا ڕوو دەکەینە نوێنەرانمان بۆ چارەسەرى ئەم گیرووگرفتە کە ڕووى کردۆتە سەدان مامۆستاى کوردستان .

1- ناونیشانی زانستی (لقب علمی) ساڵی رابردوو زیاتر لە 6 مانگی دەویست هەتا نۆرەت دەگەیشتی، ئەمسالڕ لەگەلڕ ئەوەدا ژمارەیەکی زۆری ساڵی پار بەسەر وەزارەتی پەروەردە کەڵەکە بووە، هەتا ئێستا دەستی پێنە کردووە، بە پێی ئەو میکیانیزمە دانراوە، ئەگەر نەگۆڕێ هی ئەمساڵیشی هاتۆتە سەر، دوور نیە نۆرەی هەر مامۆستایەک لە 10 مانگء ساڵێک زیاتر نەبێ. ئەمە لەکاتێکدا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا زۆر زوو تەواو دەبێ. هەر بۆ زانین ئەو لیژنەی پار پێکیان هێنابوو، هەفتەی یەک جار کۆدەبۆوە بۆ هەڵسەنگاندنی (3) کەس ئەویش هەموو هەفتان بەسەر یەکەوە کۆنەدەبۆوە.

2- دەرماڵەی زاستی لە سەدا سەد بەرانبەر موچە بنەڕەتیەکەی لە هەولێر لەگەلڕ پەسندکرنی بڕوانامە لە هەولێر خەرج دەکرێء لە سلێمانیء گەرمیان هەتا دوای وەرگرتنی نازناوی زانستی ئەو دەرماڵەیە خەرج ناکرێ، سەدان مامۆستا لە سنووری سلێمانیء گەرمیان لەو ماوەیە زەرەرمەند بوون، هەر بۆ نمونە ئێستا لە سەرووی (60) مامۆستا لە چاوەڕوانی دان بۆ وەرگرتنی ناونیشانی زانستی لە وەزارەتی پەروەردە، کە هەندێکیان لە مانگەکانی ئازارء نیسانء مایسء دواترەوە  پیداویستیەکانیان داوەتە دەست پاسکۆی وەزارەتء  هەتا ئێستاش لیژنەی تایبەت بەو کارە کۆنەبۆتەوە.

داواکارین لە بەرێزتان لە رێگەی پەیوەندارەوە هاکارمان بن بۆ:

1- چالاکردنی ئەو میکیانیزمەی وەزارەتی پەروەردە دایناوە بۆ پێدانی ناونیشانی نازناوی زانستی.

2- چارەسەرکردنی ئەو جیاوازیەی لە خەرجکردنی دەرماڵەی زانستی لە نێوان ئیدارەی هەولێرء سلێمانیدا هەیە.

 

نوێنرى مامۆستایانى خاوەن گرفت

کامران جەمال حەسەن

22/10/2011