ئارام قادر داواى پێكهێنانى لیژنه‌ى (ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و گیراوى سیاسى) ده‌كات
له یاداشتێكى پرسیاریدا (ئارام قادر سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان) بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێك بهێندرێت بۆ ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و و گیراوى سیاسى له كوردستان ، له یاداشته‌كه‌دا هاتووه كه به پێى یاساى ژماره (11)ى ساڵى (2011) یاساى ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و و گیراوى سیاسى كوردستان ، به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى له وه‌قائیعى كوردستان له (15/8/2011) بلاَوبۆته‌وه به‌پێى مادده‌ى (4)ه‌م و برِگه‌ى (1)ه‌مى ئه‌و یاسایه ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك پێك بهێندرێت وه ئه‌م لیژنه‌یه په‌یوه‌ست ده‌بێت به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوه‌خۆ و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و نوێنه‌رى به‌ندكراوانى سیاسى له خۆده‌گرێت به سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، ئایا بۆچى تا ئێستا ئه‌م لیژنه پێك نه‌هێندراوه


