ڕونكردنه‌وه‌كه‌یه‌ک له فراكسيوني كومەڵی ئيسلامي یەوە سەبارەت بە زۆرێ بڕی بودجەی پەرلەمانی کوردستان
بسم الرحمن الرحیم
دواى ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌كى زۆر زیاد له پێویست بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دیارى كرا له ساڵى 2011ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ دژى ئه‌و بودجه زۆره بووین ، ده‌نگمان نه‌دا چونكه پێمان وابوو ئه‌و بودجه زۆره پێویست نیه‌و باشتروایه له شوێنى تردا سه‌رف بكرێت وه‌ك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ هاولاَتیان .
پێدانى سلفه‌ى فه‌رمانبه‌رانى په‌رله...مان به‌و شێوه‌یه زۆره ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى دادپه‌روه‌رییه چونكه پێویسته سلفه هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بگرێته‌وه بێ جیاوازى، یه‌كسان نه‌بوون له‌نێوان فه‌رمانبه‌راندا ناوبانگى په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانیش ناشیرین ئه‌كات و كارێكى جوان نییه‌و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى دادگه‌ریى و یه‌كسانیه .
سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و هه‌ر به‌رپرسێكى تریش له‌هه‌ر پۆستێكدا بێت بۆى نیه حه‌قیش نیه به كه‌یفى خۆى وه بىَ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماكان و ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه به موڵكى گشتییه‌وه بكات چونكه به‌رپرس وه‌كیله نه‌ك خاوه‌ن ماڵ ، پێویستیشه له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌رنه‌چێت ، به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى وه‌زیفیش له چوارچێوه‌ى یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا بێت ، نه‌كرێته شێوازى به‌خشین و به‌خشینه‌وه.
ئێمه له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ داوا ده‌كه‌ین هه‌موو جۆره به‌خشین و سولفه‌یه‌ك به پێى یاسا‌و ڕێنماییه‌كان بێت ، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بگرێته‌وه بێ جیاوازى ، داواكارین له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى هاوبه‌شیان هه‌بێت له پێناوى دادپه‌روه‌رى له هه‌رێمى كوردستان.
فراكسیونی كۆمه ڵی ئیسلامی كوردستان
30/1/2012See More


