لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر ـ ئەندامى مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى لە دیمانەیەکى ڕۆژنامەى دەستووردا:"گوتارى کۆمەڵى ئیسلامى هەر لە سەرەتاى راگەیاندنەوە گوتاریکى واقعبین و دووربین بووە"

ئا: على بانیشارى ـ هەولێر
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it    
دەستوور: ئەوکاتانەى کەسەرکردایەتى کۆمەڵى ئیسلامى لە ئەحمەداوا بوو ، کۆمەل بەیانکەرى گوتارێک بوو کەزیاتر نزیک بوو لە گوتارێکى سەلەفیەوە، بەتایبەتى بەرامبەر بەبەشدارى کردن لە حکومەت و دەسەڵات و پەرلەمان دا، بەڵام لە ئێستادا ئەم گوتارە تەواو گۆرانکارى بەسەردا هاتوە، ئەم گۆرانە بۆ ؟
-و بە پیچەوانەوە گوتارى کۆمەلى ئیسلامى هەر لە سەرەتاى راگەیاندنەوە گوتاریکى واقع بین و دووربین بوو وە لەکاتى راگەیاندنى کۆمەل لە 31-5-2001 ئەوەمان راگەیاند کە کۆمەل خاوەنى چەک و هیزە بۆ پاراستنى خاکى کوردستان وموقدەساتى ئیسلامە وە بەهەموو شیوەیەک دژى شەرى ناوخۆ وەستاینەتەوە وە پاراستنى ئەزمونى کوردستان  بە ئەرکى سەرشانى خۆمان دەزانى وە گفتوگۆ و  کۆبونەوەى بەردەوامان هەبوو لەگەل حزب ولایەنە سیاسیە کوردیى وعیراقیەکان بەتیکراى بیربۆچون ولایەنەکانەوە وە مەسەلەى بەشدارنەبونمان لەحکومەت بۆ گوتارمان نەدەگەرایەوە بەلکو بۆ ئەوبارودۆخە ناسکەى کەکۆمەلى تیدا راگەیەنراوە  وە هەروەها فاکتەرى شوینى جگرافیى کۆمەل کاریگەرى زۆرى هەبوو لە  لەبەریارى بەشدارنەبونامن  لەو کاتەدا وە  بەشدارنەبونمان  چەند هۆکاریکى بابەتى بوون نەک هۆکارى گوتار وبیرکردنەوە.
دەستوور:کۆمەڵى ئیسلامى وەک حیزبێکى جیهادى چەکدار هاتە درووست بوون، پێى وابوو حوکمى خوا بەچەک دەبآ بگەرێنرێتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک لە ژێر فشاردا وازى لەم پرنسیپەى خۆى هێنا، پێتوانیە ئەمە واز هێنان بێت لەبنەمایەکى سەرەکى ئیسلام و لادان بێت لە بیروباوەرو پرنسیپە بنەرەتیەکانى حیزبو کارى ئیسلامى؟
و- کەس فشارى لەسەر کۆمەل دروست نەکرد بۆدانانى چەک  بەلکو فشارەکان بۆ ئەوەبوو کۆمەل  لەرەوتى راستى ودروستى خۆى لابدات و ببیتە هیزیکى  نامۆ لە کوردستان ، وەفشارەکان لە پیناو لەباربردنى کۆمەل بوو وەک  رەوتیکى  ئیسلامى رەسەن لە گۆرەپانى کوردستان ،  وە فشارەکان هیچیان کاریگەرى لەسەرمان نەبوو بەلکو قەناعەتى خۆمان وخویندنەوەى خۆمان بۆرووداوەکان  واى لەئیمە کرد بریارى سەربۆخى خۆمان بدەین ، ئیمە پاش ئەوەى بنکەکانى سەرکردایەتیمان گواستوە بۆ دارشمانە  لە ئەنجامى ئەو غەدرە گەورەیەى لەکۆمەل کرا  وبنکە وسەرکردایەتى کەوتە بەر هیرشى سوپاى ئەمەریکا  و  48 ئەندام وکادرمان شەهید بوون و ژمارەیەک لەئەندامان بریندا ربوون  وتیکراى هیزە  وبنەکەکانى سەرکدایەتى گیزرایەوە بۆ ناوچەى پشدرە ورانیە ،  وە پاش روخانى رژیمى بەعس و هاتنە  کایەى دەسەلاتیکى نوى لە عیراقدا  سەرکردایەتى لەشارى رانیە کۆبوینەوە  کە تیکراى ئەندامانى سەرکردایەتى ئامادەبوون بریارمان دا کە بنکە وبارەگانمان بگەریننەوە ناو شارەکان وبنکەو بارەگاى مەکتەب سیاسى وسەرکردایەتى بگەریتەوە سلیمانى  وبارەگاکانمان بهینینە نیو جەماوەر  وە بۆ میژووش دەیلیم ئەو بیرکردنەوەمان لەسەرەتاى راگەیاندنى کۆمەل هەبوو بەلام لەبەر بارودۆخى سیاسى ئەوکاتەى کوردستان وتازەیى راگەیاندنى کۆمەل نەمان توانى ئەو هەنگاوە هەلبگرین ،وە لەپاش ئەوەى بنکەى مەکتەب سیاسیمان هینایە سلیمانى کوبونە وەیەکى ترمان ساز کرد لە سلیمانى  بەمەبەستى دانانى ئیستراتیجیەتیکى نوى وبەرنامەى کارى داهاتومان  وە لەو کۆبنەوەیەدا دەست نیشان کرد وە بریاردرا لەسەر هەلوەشاندنەوەى مەکتەبى عەسکەرى و مەکتەب ریکخستن و دەزگاهەولگریەکان نەک لەبەر فشار بەلکو لەبەر ئەوەبوو کە کۆمەل واقع بین و دووربین بوو وە خویندنەوەمان بۆبارودخەکە ئەوەبوو کە  کوردستان وعیراق پاش روخانى رژیمى بەعس رۆشتووەتە قۆناغیکى نوى و پیویستە  کۆمەل بەئیستراتیجیەت و بەرنامەیەکى نویەوە کاربکەین وە گۆرانکارى لە ئالیەت وشیوازى کار دیاردەیەکى سروشتی وئاسایی وریپیدراوە بۆ بزافە ئیسلامیەکان چونکە بەرنامەى ئیسلام یەک شیواز  ویەک ئالیەتى دانەناوە بۆکارى ئیسلامى   بەلکو بەپیى قۆناغ وشوین وکات وتواناکان دەگۆریت  وە  میکانیزمى گەشتنە دەسەلاتیش لە ئیسلامدا بە یەک شیوە وشیواز دەست نیشان نەکراوە.
 دەستوور:لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى 7/3 دا ئەمیرى کۆمەلڕى ئیسلامى ئاماژەى بەوە دەکرد کە  لەهەرکاتێک دا بزانین چەک پێویستە ئەوا بێ چەندو چون دەستى بۆ دەبەین، ئایا ئەمە تەنها بۆ بانگەشەبوو یان باوەرێکەو لاى کۆمەڵى ئیسلامى بەکۆتا نەگەشتوە؟ دەست بردنەوە بۆ چەک بۆ چ مەبەستێک بۆ جیهادو گەرانەوەى حوکمى خوا، یان بۆ بەرگرى کردن لەخاک و نیشتیمان؟
و-  شیوازى خەبات تەنها بۆ ئیسلامیەکان گۆرانکارى بەسەردا نایەت بەلکو ئەوە سروشتى ژیانە و شیوازى خەبات وکارى سیاسى گۆرانکارى وپیشکەوتن بەخۆیەوە دەبینیت بۆ  هەموو پارتە سیاسیەکان بۆنمونە حزبە سیاسیەکانى کوردستان خاوەن چەک وپیشمەرگە وجبەخانەى تایبەتى خۆیان بوون لەکاتى شۆرشى شاخدا لەوانەش کۆمەلى ئیسلامى، ئیستا حزبەکان لە چوارچیوەى هیزى پیشمەرگەى کوردستان هیزەکانیان ریکخستوە تەنها ریگرى کراوە لەکۆمەل کە ئەو مافەى هەبیت وە ئیمە وەک کۆمەلى ئیسلامى بە ماف و ئەرکى خۆمانى دەزانین کە پیشمەرگاکانمان لە چوارچیوەى هیزى پیشمەرگەى  دریژە بەخزمەتى خۆى بدات، چونکە کۆمەلى ئیسلامیش لەکاتى شۆرشى شاخدا بەهەمان شیوە خەباتى چەکدارى هەبووە  وبۆبەرگرى کردن لەمافى گەلى کورد  ولەپیناو رزگارکردنى کوردستان  خوینى رشتوە وقوربانى زۆرى داوە وە ئیستاش کۆمەل وەک هەموحزبەکانى تر دەیەویت خەباتى سیاسى بکات وپیشمەرگەکانى لەهیزى کوردستاندا بەرگرى بکەن لە کوردستان ، وە تیروانینى کۆمەل زۆر لەوەش فروانترە کە داوادەکات پیشمەرگایەتى لەسەر بنەماى حزبایەتى رزگار بکەین و لەسەر بنەماى هاولاتى بوون پیشمەرگە و ئاسایش وپۆلیس وەربگیرت چونکە بەرگرى کردن لەخاک ونیشمان ئەرکى هەموانەنەک حزبیکى دیارى کراو  وە ناوهینانمان بۆچەک وبونى هیز باوەربونیکى پتە وە کە مانە وەى کوردستان وئەو ئەزمونەى کە ئیستا بەدەست هاتووە  پیوستە خاوەنى هیزى پیشمەگەى خۆى بیت وبەهیزیش بەرگرى لێ دەکریت،   بەلام دەبیت ئەو هیزە نوینەرى هەموو خەلکى کوردستان بیت و هیزەکانى پیشمەرگە رزگاربکریت لە دیاردەى حزبى وسیاسى وە هەمووهاولاتیان بۆیان هەبیت بەشداربن لەوپرۆسەیەدا
دەستوور: بێگومان هەموو حیزبێک کار بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات دەکات ،گەر کۆمەڵى ئیسلامى دەسەڵات بگرێتە دەست هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى شەریعەتى ئیسلامى جآبەجآ بکات؟ ئەگەر وەڵامەکەت نەخێرە، ئیتر زەرورەتى بوونى حیزبى ئیسلامى بۆ؟ ئایا لێرەوە چ جیاوازیەک دەبێت لەنێوان حیزبێکى عەلمانى و ئیسلامى دا ؟
-  من  دەگەریمەوە بۆخالیکى گرنگ کە بەداخەوە زۆریک لە دەسەلاتدارەکانى هەریم لەیادى دەکەن کە ئەویش بەپى دەستورى هەریم و دەستورى عیرا ق نابیت هیچ بریار وبنەمایەک  هەبیت پیچەوانەى ئاینى ئیسلام بیت بەمانایەکى تر دەبیت ریگرى بکریت و نابیت بواربدریت هەر یاسا ورینماییەک کە لەدەسەلاتەکانەوە دەردەچیت پیچەوانەى بنەما کانى ئیسلام بیت، وە زۆریک لەیاساکانى عیراق وکوردستان لە ئیسلامەوە وەرگیراوە وەک سەرچاوەیەکى یاسادانان بۆنمونە یاساى ئەحوالى شەخێى زۆرترین بنەماو مادەکانى لەئیسلامەوە وەرگیراوە وە هەروەها بەشیک لە یاساى مەدەنى عیراقى لە شەریعەتى ئیسلامیەوە وەرگیراوە، وە نەک تەنها کۆمەلى ئیسلامى  ئەو ئامانجەى هەیە بەلکو دەبیت خەلکى کوردستان هەولى چەسپاندنى بنەما وپرەنسیپە ئیسلامیەکان بدەن چونکە دینى زۆرینەى خەلکى کوردستان ئیسلامە، وە چەسپاتندنى شەریعەت و بنەماکانى ئیسلام بە ماناى بەکارهینانى زۆر  وفشار نیە یان بەکارهینناى هیز ناگەینیت ، وە کۆمەلى ئیسلامیش وەک ئەرکیکى خۆى  و واقعى میللەتى کورد  هەولى ئەوە دەدات کە ئیسلام بکریتە سەرچاوەى  سەرەکى دەستور و یاساکان لە هەریمى کوردستان وعیراق.
دەستوور:قسەکردنێک هەیە لەسەر ئەوەى کە لەناو کۆمەڵى ئیسلامى دا مونافەسەو ناکۆکیەکى ژێربەژێر و جدى هەیە لە نێوان هەردوو باڵى بزووتنەوە کۆنەکان و نەهزەکان دا، بەشێوەیەک کە هەریەکەیان دەیانەوێت زیاترین هەیمەنەیان بەسەر حیزب دا هەبێت، دەشگوترێت رۆشتنى ئەمیرى کۆمەلڕ بۆ پەرلەمانى عیراق دەستى نەهزەکانى لەپشتەوەیە بەشێوەیەک کەبتوانن لەدوورى مامۆستا عەلى باپیر زیاتر هەوڵى کۆنترۆلڕ کردنى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى کۆمەلڕ بکەن لەبەرژەوەندى خۆیان، راى تۆ لەمبارەیەوە چیە؟
و-  هەرچەندە  کۆمەل لە کاتى راگەیاندندا لە سێ کوتلە پیک هاتووە و هەموو لایەک ریز و حورمەتى میژووى خۆى وبەرانبەرکانیشیان دەگریت،   بەلام ئیستا لە ناوکۆمەل مونافەسە نیە  لەسەر نەهزە وبزوتنەوە بەلکو مونافەسە هەیە لەسەر کارى چاکە وخیر کردن بۆ بەهیزکردنى کۆمەل و پیشخستنى کارەکانى ،  هەموو لایەک هەول و تیکۆشانى پر شانازى  دەدات بۆ پیشخستن وبەهیزکردنى کۆمەل، نەهزە وبزوتنەوە قۆناغى رابردون وکەس نایەویت بگەریتەوە دواوە، ئەوەى لەسەر ئەو تەوەرەیە بژى لەرابردودا دەژییەت و ناتوانیت لەگەل روداوەکانى ئیستادا ئاوێتە بیت وە خۆى دوادەکەویت وزیان بەرەوتى ئیسلامیش دەگەینیت ، وە رۆشتنى ئەمیرى کۆمەلى ئیسلامى بەبریارى سەرکردایەتى بوە و بریار لە کۆمەلدا زۆر شەفافانە دەدریت وبەزۆرینەى دەنگە و ژیر وسەرى بۆ نیە و  وەرۆشتنى مامۆستا بۆ بەغداد  خودى مامۆستا  وکۆمەلى پیگەورەتردەبیت  وە  وکۆمەل نابیت هەتاهاتیە لەم قۆناغەدا بمینتەوە بەلکو پیویستە برواتە قۆناغى گەورەتر  وقۆناغەکانى   رابردوو تیبەپەرینین، وە لەناو کۆمەلدا ئیستا کار ئامادە یە بۆ ئەو کەسەى بیەویت کاربکات هرە کەس بیت وپیشتریش هرە شتیک بیت ئەوە ناکریتە پێوەر، وە دەرگا کراو ە و والایە بۆ کارکردن وە پیویست بە پیلان وپیلانگیرى ناکات بۆکۆنترۆل کردن کێ دەتوانیت فەرمووى لیدەکەین بۆ ئەوەى کارەکان بگریتە ئەستۆ .
دەستوور:یەکێک لەو پرنسیپانەى کە ئایینى ئیسلام جەختى لەسەردەکاتەوە شورایە، تاچەند ئەم پرنسیپە لەناو کۆمەلڕ دا بوونى هەیە، گەر لەکۆنگرەى داهاتووى کۆمەلڕ دا ئەمیرى کۆمەلڕ هەڵنە بژێردرایەوە بۆ ئەمیر پێتوایە ئەم گۆرانکاریە هەروا بەئاسانى کۆمەڵى ئیسلامى بتوانێت تێى پەرێنێت؟
و- شورا کردن هەیە وتارادەیەکى باشیش پراکتیک دەکریت  لە ئاستى سەرکدایەتى و مەلەبند ومەکتەبکاندا،بەلام ئەوەى ئیمە دەمانەویت بە ئەنجامى بگەیەنین ئەوەیە شوراکردن بکەینە  کاریکى دامەزراوەیی وفروانترى بکەین، واتە لەچوارچیوەى کەسەکان تیبپەریت و بکریتە دامەزراوەیەکى جیگیر  لە ناو کۆمەلدا،واتە پەیوەست نەبیت بە چەندکەسیکى دیارى کراوە وە وە هەر ئەوانە سەرکردایەتى ومەکتەب سیاسى بن، بەلکو پیوستە  ئالو گۆرى دەسەلات دروست بکریت و سەرکردایەتى و مەکتەب سیاسى و پلەکانى نیو کۆمەل تەرخان نەکریت بۆ چەندکەسیک بەلکو بەپى پەیرەو ئەو ئالوگۆرکردنە پیادەبکریت وە شوراکردنیش فراوان بکریت وئەندامان بەشدارى پیبکرین لە شوراکردن وبیرواراگۆرینەوە وبریارداندا. تەنها  کۆبونەوە وکۆکردنەوەى راکان دانانریت بەشورا.
دەستوور:ئۆپۆزسیۆن تا پێش25/7 ئۆپۆزسیۆنێکى شەرمنانەبوو بەرامبەر بەیەکیەتى و پارتى دواتر گۆران دێت  و فۆرمێکى تر دەدات بە ئۆپۆزسیۆن، ئایا ترسى کۆمەلڕ لەوەى کەببێتە ئۆپۆزسیۆنێکى جدى درێژکراوەى ئەو ترسەنەبوو لەوەى کە دوچارى کارەساتى لەو جۆرەنەبێتەوە کە یەکیەتى بەپاڵپشتى ئەمریکا لە 2003دا بەسەرکۆمەڵیا هێنا لە ئەحمەداوا؟
-و- پیشەکى حەز دەکەم ئەوە بیر خوینەر بهینمەوە لە سالانى رابردوودا گەر سەیرى پرۆتۆکۆلەکانى کۆبونەوەکانى پەرلەمان بکەین دەبینین  لیستى کۆمەل دەنگى نەداوەتە بوجە وە هەلویستى هەبووە لە نا شەفافیەت بون لەبوجە ودیارنەبونى سەرچاوەکان و کەموکورتى لەبوجەدا، وەهەروەها  لەکاتیکدائەنجومەنى حزبە سیا سیەکان  پیک هات کۆمەل بەشیوەیەکى راستەوخۆ تیبنى و رەخنەى خۆى هەبوە  بەرانبەر بەئەدائى حکومەت وە راپۆرتى چوارحزبە کوردستانیەکە کە درایە راى گشتى ئۆپۆزسیۆنیکى واقعى وکرادى دەرخست ، وە یەکەم جار بوو لە کوردستان کە بەرانبەر بەحکومەت حزبەکان رابوەستن  و رەخنەى زەق وراستەوخۆ بگرن ، وەکۆمەل  یەکیک بوو لەهیزە بنەرەتیەکانى ئەو چوارحزبە،  واتە هەرچەندە لە حکومەتیشدا بوین بەلام  بیدەنگ نەبوین لە گەندەلى وکەم وکورتى حکومەت ،ئۆپۆزسیۆن بوون یەک شیوە  وشیوازى نیە و چەندین ئالیەت و میکانیزم هەیە بۆ دەربرینى رەخنە و بەرانگاربونەوەى گەندەلییەکان، وە ئیمە لەپیناو   مل کەچ نەبونمان  وپاشکۆیەتى نەکردن باجى زۆرمان دا لەوانەش بۆردمان کردنى بنکە وبارەگانمان لەخورمال وشەهیدکردنى کۆمەلیک سەرکردە و وکادر وپیشمەرگەى کۆمەل و  داگیرکردنى بارەگانمان وفشارى ئابورى وسیاسى وزیندانى کردنى ئەمیر وسەرکردایەتى وئەندامان ، ئەمانە هەمووى بەشیوەیکى بەردەوام  دووبارە دەبونەوە بەرانبەر بە کۆمەل بەلام خۆشبەختانە  ئەم فشارانە نەیانتوانى کۆمەل  وسەرکردایەتیەکەى  لەسەر بەرنامە وقەناعەتى خۆمان لامان بدات.
دەستوور: گەرموعامەلەو هەڵوێستى یەکیەتى و پارتى بەرامبەر بەئۆپۆزسیۆن لە کوردستان نەگۆرا ، ئێوە وەک کۆمەلڕ تاچەند هاوهەڵوێست دەبن لەگەلڕ هاوپەیمانى لە بەغدا؟
و- ئۆپۆزسیۆن دیاردەیەکى تازەیەلەکوردستان و تا رادەیەک حزبە دەسەلاتەکان نەیانتوانیوە ئەو دیاردەیە قەبول بکەن وەهەمیشە وابیردەکەنەوە کە قسە ورەخنەکانى ئۆپۆزسیۆن واتە دوژمنیایەتى واتە لەباربرنى  ئەزمونى کوردستان بەلام  بەپیچەوانەوە ئۆپزسیۆن بنەمایەکى گرنگە بۆبەهیز کردنى رەوتى سیاسى هەموو دەسەلاتەکان، وهۆکاریکە بۆریگرتن لەتوندوتیژى و ریگرە لە سەرهەلدانى ئالۆزى و بارى نایاسایى لە دەولەتدا، بۆیەدەبیت هەردووحزبى دەسەلات زۆر بە ئاسایى دیاردەیى ئۆپۆزسیۆن  وململانیى سیاسى ناو پەرلەمان قەبول بکەن چونکە چەندین سالە  سیستەمى سیاسى لە کوردستان باس لە سیستەمى دیموکراسى دەکەن وباس لە راى ئازاد ومافى کەمینە و دین ومەزهەب دەکریت ئەمەش واقعى  سیاسى کوردستانە پیویستە گوى لە رەخنە وتیبنیەکان بگیریت و بە شیوەیەکى ئیجابى مامەلە لەگەل دیاردەى ئۆپۆزسیۆن بکات ، چونکە یەکیک لە بنەماکانى سیستەمى دیموکراسى بونى ئۆپۆزسیۆنە، وە بۆ مەسەلەى  یەک هەلویست بون لە بەغداد  بەخۆشحالیەوە ئەو مەترسیە تیپەرینراو هەموو کوتلە سەرکوتوەکان گەشتنە ریکەوتن وپەیرەوکارنامەى نیوخۆ دانرواە  وبریارە بە یەک هەلویستى ویەک دەنگى بروینە بەغداد بۆپیکهینانى حکومەت بەلام ئەوەى کەماوە تا چەند بتوانریت ئەو ریکەوتن وکارنامەیە لە واقعى کرداریدا جى بەجى بکریت  وەجى بەجى کردن وپابەندبون بە وریکەتنامەیە زەمانەتى بەردەوام بونى هاوهەولیست بونى کوتلە کوردیەکانە لە بەغداد.
دەستوور: مەرجى ئێوە وەک کۆمەلڕ چیە بۆ یەکیەتى و پارتى بۆ ئەوەى لەبەغدا هاوهەڵوێستبن لەگەلڕ یاندا؟ئایاوەک هەرسآ لایەنەکەى ئۆپۆزسیۆن گوتارێکى یەکگرتووتان هەیە بەرامبەر بە یەکیەتى و پارتى، لەکاتێک دا ئۆپۆزسیۆن خاوەنى یەک لەسەرسێى کورسیەکانى یەکیەتى و پارتین؟
و- مەرجى ئیمە بریتى بوو لەپرۆژەیەک کە لەلایەن نوینەرى کۆمەلى ئیسلامیەوە پیشکەش کراوە لە چوارچیوەى بەرنامەى نیو خۆى ریکەوتنامەکە کە پیشکەش کرابوو وەهەروەها لایەنەکانى تریش پرۆژە وتیبینى خۆیان هەبوو وەبۆداواجار گەشتوەنەتە یەک دەر ئەنجام ولەهەمومووپرۆژەکان یەک پرۆزەى هاوبەش نوسراوە کە کۆمەلیک مەرج وداواکارى کۆمەلى ئیسلامى لە چوارچیوەى ئەو کارنامەیەدا جیگیر کراوە.
دەستوور: ئێوە وەک کۆمەڵ هەڵوێستتان بەرامبەر سەرۆکى هەرێم چیە پاش تێپەربوونى 9 مانگ بەسەر سەرۆکایەتى دا ؟ ئایا پێتان وایە توانیبێتى لە سەرۆکى پارتیەوە ببآ بە سەرۆکى هەرێم و بەرۆلڕ و ئەرکى خۆى هەستێت؟
و-  من پیشنیاریکم هەیە بۆ پەرلەمانى کوردستان و بە نیازم پیشکەشى بکەم لەکاتى گفتوگۆکردن لەسەر پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمان ئەویش ئەوەیە هەرکەسایەتیکى کوردستان پۆستى پەرلەمانتارى یان وەزیر یان سەرۆکى هەریم یان سەرۆکى وەزیران وەبرگریت تابەردەوامبونى ئە وکەسە لە پۆستەکەیدا لەپلەى حزبیەکەى دەست لەکاربکیشیتەوە ئەمەش یەکیکە لەو هۆکاروفاکتەرانەى کە دەتوانین  دەسەلاتى حکومەت وحزب لیک جودا بکریتەوە وەهەروەها کۆنترۆلى حزب بەسەردەسەلاتەوە کز ببیت، وە بۆ ئەوەى بەشیویەکى یاسایى وکردارى بسەلینریت کە ئەونوینەرانە نوینەرى هەموو خەلکى کوردستانن نەک نوینەرى حزبەکانى خۆیانن چونکە  ئیمە نابیت کەم وکورتیەکە  تەنها بۆ کەموکورتی کەسایەتیەکە بگەرینینەوە ،بەلکو کەموکوتى یاسایى و دەستورى هەیە لەکوردستان کە پیویستە چارەسەر بکریت ،  وە بى گومان گەر کاک مەسعود یەک لاببیتەوە بۆ سەرۆکایەتى هەریم باشتر وبەفراونتر دەتوانێت خزمەت  بە حکومەتى هەریم بکات وئەوەش لەم قۆناغەدا پیوستیەکى نەتەوەییە  وگەر لەکاتى رابردودا  لەبەر زەورەتى خەباتى شاخ و جیگیر نەبونى بارودۆخى کوردستان پوویستى کردبیت وەک سەرۆکى حزب بمینیتەوەبەلام ئیستا  کورد بەرەو دەولەت بون دەروات و کۆمەلیک مەترسى لەبەردەم ئەزمونى کوردستانداهەیە و مەبەستیش لەدروست بونى حزب و رەوتە سیاسیەکان بۆدروست کردنى دەولەت و پیکهینانى نەتەوەیە کەواتە  بارودۆخى سیاسى  وەواقعى  کوردستان و بارودۆخى حزبى وادەخوازیت کە  کاک مەسعود خۆى یەکلا بکاتەوەبۆ سەرۆکایەتى  کردنى هەریم .
 www.destur.net