سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى لە دیمانەیەکى گۆڤارى نێوەنددا: "کۆمەڵى ئیسلامى لە بەغدا داواى پۆستى بۆ م. عەلى باپیر نەکردووە"
دیمانەى : ستیڤان شەمزینانى
1-بڕیارە لەمانگی تەمووزی داهاتوو، کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت. دەمانەوێت بزانین ئەم کۆنگرەیە چ گۆڕانێک لە سەرکردایەتی و سیاسەتی "کۆمەڵ"دا دروست دەکات؟. پێتانوایە ئەم کۆنگرەیەی کۆمەڵی ئیسلامی دەتوانێت تا راددەیەکی زۆر گۆڕانی بنەڕەتی لەناو حزبەکەتاندا دروست بکات؟.
و-ئەندامانى سەرکردایەتى بەگشتى هیواخوازى ئەوەن کە کۆمەلى ئیسلامى لەم کۆنگرەیەدا کۆمەلیک گۆرانکارى ریکخراوەیى و شیوازى پەیکەرى سەرکردایەتى و ریکخستنەکان وشیوەى کارکردن و جیاکردنەوەى دەسەلاتەکان و میکانیزمى هەلبژاردن و گۆرانکارى لە شیوەى پەیرەو بەرنامەکاندا بکات بەلام ئەمەش دەکەویتە دەست ئەندامانى کۆنگرە چونگە لە کۆنگرەدا بەپى پەیرەوى ناوخۆى کۆمەل ئەندامانى سەرکردایەتى ومەکتەب سیاسى وەک هەموو ئەندامیکى ترى کۆنگرە وان و پۆستەکانیان نامینیت و هەموو ئەندامیک وەک یەک دەنگ و قورساییان هەیە بۆیە ئەو هیوایانە ئەکەویتە ئەستۆى ئەندامانى کۆنگرە ودەنگى ئەندامان وچالاکى وپرۆژە و پیشنیارەکان ئاراستەى کۆنگرە ورەوتى کۆمەل دیارى دەکەن لەپاش کۆنگرە. وە مەبەست لە کۆنگرە بریتیە لە چاکردنى خالە لاواز و داهینانى نوى بۆ بەهیز کردنى رەوت وکارى کۆمەل گەر ئەو ئەنجامە نەهینینە دى واتە تەنها کۆبونەوەیەکى رۆتینى ئەنجام دراوە و چوار سال کات تیپەرینراوە بێ ئەوەى بتوانین هەنگاویک هەلبگرین لەگەل کات وئاستەکانى ئەمرۆدا بگونجیت.
2-لێرە و لەوێ دەنگۆی ئەوە هەیە، هەر یەک لە ئێوە و مامۆستا نازم لە کۆنگرەی دادێی کۆمەڵ رکابەریی مامۆستا عەلی باپیر دەکەن لەسەر پۆستی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی. ئایا تا چەند ئەو دەنگۆیانە لە راستییەوە نزیکن؟. ئەگەر ئەو دەنگۆیانە راستن تاچەندە شانسی سەرکەوتنتان هەیە بەسەر رکابەرە بەهێزەکەتاندا؟
و- من ماوەیەکى زۆرە بریارم داوە خۆم کاندیدنەکەمەوە لەم کۆنگرەیەدا بۆ پۆستى مەکتەب سیاسى وسەرکردایەتى، وە بۆیەش ئەو مەسەلەیەم راگەیاند تا ببیتە سەرەتایەک بۆ ئەوگۆرانکاریانەى وەک سەرکردایەتى کۆمەل دەمانەویت بەئەنجامى بگەیەنین وبوار بۆ ئەندامانى تر برەخسینین بۆ سەرکردایەتى کردنى کۆمەل، وە سەبارەت بە مامۆستا نازم یان بەریزانى ترى سەرکردایەتى وئەندامان بەشیوەیەکى گشتى مەسەلەى خۆپالاوتن بۆسەرکردایەتى یان بۆ ئەمیرى شاراوە نابیت وزۆر راشکاوانە ئیمە ناوەکان رادەگەینین وبەبریارى سەرکردایەتى لەم کۆنگرەدا خۆ پلاوتن کراوەیە بۆ ئەندامان بەپیى مەرجەکان لە پەیرەو پرۆگرامدا. وە لە کۆنفرانسە مەحلیەکاندا مەسەلەى خۆپالاواتن والا دەکریت و ئەندامان بەشویەکى شەفافانە دەتوانن بزانن کى خۆى دەپالێوێت وە بۆ چ پۆستیک.
3-جار جار لەرێی میدیاکانەوە بابەتی یەکگرتنی زەمینەی یەکگرتنی ئەو دوو پارتییە ئیسلامییە لە حاڵی حازردا لەبارە بۆ یەکگرتن؟. یان بەدەربڕینێکی تر ئومێد و ئەگەرەکانی پرۆسەی یەکگرتن ئومێد و ئەگەری بەهێزن؟.
و-بەراى من ئەگەرى یەکگرتن زۆر بەهیزە لە نیوان هەموو لایەنە ئیسلامیەکاندا نەک تەنها ئەو دوولایەنە چونکە خالە هاوبەشەکان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن وە خالە ناکۆکیەکان کەپیشتر زۆر زەق وبەهیزبوون کەمتر دەبنەوە، بەلام ئەو یەکگرتنە پیویستى بەمیکانیزمیکى نوێ و واقعیە کە لەگەل ئەمرۆى بارى سیاسیدا بگونجیت واتە پیویستە چوارچیوەیەک بدۆزینەوە کە تایبەت مەندى گروپ و تاکەکان بپاریزیت و لەهەمان کاتدا هیزەکانیش یەکبخات، سەردەمى ئەوە نەماوە کە تایبەت مەندیەکان حسابیان بۆنەکریت و ئازادى راو بیربۆچونەکان فەرامۆش بکریت، بەلکو پیوستە بیر لە چارەسەرى تازە وپرۆژەى تر بکریتەوە جگە لەتوانەوە لەنیو یەکتردا و فەرامۆشکردنى میژوو وبنەماکانى کارى هەر گروپیک.
4-جۆرێک لە شەڕی سارد لەنێوان کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامیدا بوونی هەیە. هەندێک دەڵێن ئەو کێشانە شەخسین لەنێوان بنەماڵەی مەلا عەلی و مامۆستا عەلی باپیردا و بوونەتە کێشەی دوو هێز، بەڵام من پرسیار دەکەم ئەو شەڕە ساردەی نێوان ئێوە و بزووتنەوە بۆچی دەگەڕێتەوە؟. ئایا هیچ پەیوەندیی و دانوستانێکی نوێتان لەگەڵ ئەو بزووتنەوەدا نییە؟.
و- بەلى کۆمەلیک کیشە و ساردى هەبووە لەرابردوودا بەلام خوازیارین ئەو ساردى و بەستەلەکە بتوینریتەوە و پەیوەنیدەکانمان برواتە قۆناغیکى نوى، وە کۆمەلى ئیسلامى کیشەى نیە لەگەل هیچ کەسایەتیکى ئیسلامى ولایەنیکى ئیسلامى کوردستان وە ئیمە پەیوەندیە ئیسلامیەکان و بەرژەوەندى ئیسلامیەکان زۆر گەورەتر دەبینین لەکەسایەتیەکان، لە هەمانکاتدا دەقە شەرعیەکان هەموومان فیردەکات کە دەبیت ریز لەزانایان وبانگخوازان وئەوکەسانە بگرین کە ماندوبون بەکارى ئیسلامیەوە و ژیان وکاتیان لەپیناو خزمەت کردن بەرەوتى ئیسلامى بەخشیوە، وە هەموو کەسایەتیەکان ریز وقورسایى خۆیان هەیە لەناو کارى ئیسلامیدا ونابیت کەسایەتەکان فەرامۆش بکرین وە خواى گەورە دەفەرمویت لەقورئاندا( ولا تنسوا الفچل بینکم) چونکە ئەو کەسایەتیانە بونەتە هۆى پیکهینان وگەورەبونى رابونى ئیسلامى لەکوردستان، وە بەریز مامۆستا عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەلى ئیسلامی زۆر غەم خۆرو بەپەرۆشە بۆ یەکریزى وبرایەتى ئەنجام دان و بەریزیان لەچوارچیوەى سیاسەتى کۆمەل و وبەپرس وراى شورا ومەکتەب سیاسى کارەکانى ئەنجام داوە وە هیواخوازین پەیوەندیەکان بەرەو باشتر وکارا تر بروات. ، وە ئەو کیشانەش لەرابردوو کە هەبووە ئیستا دەتوانریت تەجاوز بکریت لەپیناو خزمەت کردن بەکارى ئیسلامى
5-ئیحسانی مەلا عەلی لە زۆرێک لە دیمانە و چاوپێکەوتنەکانیدا مامۆستا عەلی باپیر بە سیخوڕی بەعس تۆمەتبار دەکات و پێیوایە ئەو شەڕی دەسەڵاتی لەگەڵ مەلا عەلی عەبدولعەزیزی باوکی کردووە. ئێوە چ وەڵام و رایەکتان لەسەر لێدوانە بەردەوامەکانی ئیحسانی مەلا عەلی هەیە لە دژی کۆمەڵ و خودی عەلی باپیر؟
و- ئیمە هەموو ئەو پروپاگەندە وقسانەى بەرانبەر بەمامۆستا عەلى باپیر کراوە هەموویمان بە شیوەى راستەوخۆء فەرمى وەلام داوەتەوە و رەتى دەکەینەوە و دوورن لەراستیەوە چونکە بەکردارى ئەوە سەلمینرا ومامۆستا بۆماوەى 22 مانگ لەزیندانەکانى ئەمەریکادا بە چەندین تۆمەتى ناقلۆلا وبى سەر بەر لەسەر راپۆرتە چەواشە کاریەکان زیندانى کراو بەلام لەکۆتایدا دەرکەوت هەموو ئەو هەوال و راپۆرتانە دوورن لەراستیەوە وبنەماى زانستیان نیە.
6-مەلا کرێکار بەردەوام هێرشی ئاگرین دەکات سەر کۆمەڵ و یەکگرتوو بەتایبەت م.عەلی باپیر. بۆ من جێگەی پرسیارە بۆچی مەلا کرێکار زیاد لە حزبە عەلمانییەکان هێرش دەکاتە سەر ئەو دوو حزبە ئیسلامییە؟. ئێوە چ وەڵامێکتان هەیە بۆ مەلا کرێکار بەتایبەت کە بەم دواییانە لە میدیاکانەوە زۆر هێرشی توندی کردە سەر ئێوە؟
و- وەلامى ئیمە بۆ ئەو جۆرە هیرشانە ئەوەیە ئیمە بەلامانەوە رەخنە ورەخنە لەخۆگرتن کارَیکى تەندروست و سودبەخشە بۆ رەوتى ئیسلامى و ئیسلامیەکان ، وە پیوستە ئیمە لە رەوتى ئیسلامیدا بە جورئەتەوە دان بەهەلە وکەم وکورتیەکاندا بنین و دەست نیشانى خالە بەهیز و ئیجابیەکان بکەین وسوربین لەسەر بەردەوام بون وجى بەجى کردنى ئەوخالانە، وە بۆ ئەومەبەستەش کۆبونەوەى فروان وکۆنفرانس بەستن و وکۆنگرەى تایبەت بە بارودۆخى رەوتى ئیسلامى و کۆبونەوە لەنیوان رەوتە جیاواز وبیربۆچوە جیاوازەکان باشتیرن چارەسەرە، بۆ ئەوەى بەشیوەیەکى راستەوخۆ و بى پەردە ئیمە گفتوگۆ بکەین لەنیوان خۆماندا و رەخنە و رەخنەگرتن لەخۆ بەشیوەیەکى کردارى بچەسپینین، وە ئەم کارەش هەموو لایەک رزگاردەکات لە بەدگومانى و زانیاریە چەواشیەکاریەکان ، بەلام تەشهیرکردرن وناوزراندن لە ناو دەزگاکانى راگەیاندن وکەنالە جۆر بەجۆرەکانى میدیا هیچ خزمەت بەکار ورەوتى ئیسلامى ناکات وە برایەتى ئیسلامى و حالەتى ئیسلامى ئیستاش ئەوە دەخوازیت وکۆمەلى ئیسلامیش ئەوە بە زەمینە سازى و سەرەتاییەک دەزانیت بۆ تیگەشتن لە یەکتر وبەهیز کردنى برایەتى و یەکریزى نیوان ئیسلامیەکان.
7-کۆمەڵی ئیسلامی لەهەڵبژاردنی 7-3-2010 توانی ژمارەیەکی باش دەنگ و دوو کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت، بەڵام هەندێک چاودێری سیاسیی و تەنانەت کەسانی وەک د.فایەق گوڵپی پێیانوایە کۆمەڵ لەدوی ئەم هەڵبژاردنەوە زۆر زیاتر لەهەموو کاتێک موجامەلەی تاڵەبانی و یەکێتی دەکات، ئەویش بۆئەوەی لەحکوومەتی داهاتوودا پۆستێک بە عەلی باپیر بدرێت. ئێوە خۆتان لەبەرامبەر ئەم روانگەیەدا چی دەڵێن؟.
و- نەخیر ئیمە داواى پۆستمان بۆ مامۆستا عەلى باپیر نەکردوە وە مەسەلەى یۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوینەرانى عیراق کە باسى لیوە کراوە لە زۆریک لە کەنالەکانى راگەیاندن پیشنیارى لیستێکى براوەى کوردستان بوو وەچەند لیستیکى تریش پشتگیریان کردوە ، بەلام پیشمان وایە مامۆستا شایستەیە بۆ هەر پۆستیک کە خزمەت بەدۆزى کورد بکات لەبەغداد وە مەسە لەى سەردانەکانى کۆمەلى ئیسلامى لە پاش هەلبژاردنەکانى 7-3 لە چوارچیوەى موبادەرەیەکى کۆمەلى ئیسلامى بوو بۆ ریگرتن لەسەرهەلدانى کیشەیەکى سیاسى لە کوردستان کەسەرى دەکیشا بۆ ئالۆز بونى بارى سیاسى کوردستان و زیان گەیاندن بەپرۆسەى کورد لەبەغداد ئیمە لە سۆنگەى دلسۆزیمان بۆدۆزى کورد ئەو سەردانانەمان کردووە نەک موجامەلى حزبى وشەخێسى بۆخۆمان وە خزمەت کردن بەنەتەوە ومیللەتى کورد بە بەشیک لەپەیامى ئیسلامی دەزانین کە ئەرکى ئیمەیە بەرگرى بکەین لە نەتەوە و میللەتى خۆمان با بیربۆچونەکانیش جیاواز بن،
8- دوا پرسیارم ئەوەیە: ئێوە وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، بیرتان لەوە نەکردۆتە لەگەڵ یەکگرتوو و گۆڕان فراکسیۆنێکی ئۆپۆزیسیۆنی بەهێز دروست بکەن؟. بۆ هەنگاوێکی لەو چەشنە سەرنج و مەرجەکانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی چین؟.
و- ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى کوردستان بوەتە یەک ئاراستە با لە سێ حزب ورەوتى جیا دروست بوبیت چونکە ئامانجەکان یەک ئاراستەیە کە خۆى بینیوەتەوە لەخزمەت کردن بەهاوولاتى کوردستان و چاودیرى کردنى حکومەت وبونەپردى پەیوەندى نیوان میللەت ودەسەلاتەکان ودروست کردنى شەفافیەت لەسامان وسیاسەت ودەسەلاتدا ئەمەش بەکرداى لە هەلویستەکان و کارى رۆژانەى هەرسێ لیستى ئۆپۆزسیۆن دەبینریت وبەردەوامە بە شیوەیەکى واقعى وکردارى ئەوەش پیویست بەمەرج وپرۆتۆکۆل ناکات.

