ئارام قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه"
گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا ده‌ستی پێكرد،سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی كاندید ناكه‌نه‌وه
ڕاپۆرتی : هێشوو مه‌جید
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا به پێچه‌وانه‌ی بیروڕا سلبییه‌كان‌و شیكارییه ڕۆژنامه‌وانییه هه‌ڵه‌كان، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ به ئاڕاسته‌ی ئیجابی ڕاده‌گه‌ینن‌و ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌كی ئیعلامی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و سه‌ره‌تای گۆڕانكاری له ناو ئه‌م حزبه‌دا ده‌نگ ئه‌داته‌وه:
ئارام قادر ـ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێش چه‌ند مانگێك ڕایگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری هاتنه پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تاكی گه‌نج خۆی بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندید ناكاته‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رهاویشته سلبی‌و ئیجابییه‌كانی پاش ئه‌م بڕیاره، ئارام قادر ڕایگه‌یاند:
" من بریاری خۆمم گه‌یانده برایانم له‌سه‌ركردایه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه نامه‌وێت كاندیدبكرێمه‌وه به‌ڵام له‌ناوكۆمه‌ڵی ئیسلامییدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له‌كارو چالاكی و سه‌ركردایه‌تی نوێ هه‌ركارێكم پێبسپێرێت به ئه‌وپه‌ری حه‌ماسه‌ته‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌م‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام كه هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسی خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵام نه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه له‌كارو چالاكی ئه‌م خۆكاندیدنه‌كردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه بیت ببێته نه‌ریتێكی جوان‌و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ پێشه‌نگ بێت له چه‌سپاندنیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خوار سه‌ركردایه‌تیش به ڕۆڵی خۆیان هه‌ستن".
له به‌شێكیتری قسه‌كانیشیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی:
" له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام بوار بۆخه‌ڵكیتر له كۆمه‌ڵ بره‌خسێنرێت بۆ كار‌و چالاكی به‌ڵام ئه‌وانه‌ش خۆیان كاندیدناكه‌نه‌وه ده‌بێت چالاكتربن‌و ببنه پاڵپشت بۆ ئه‌و براو خوشكانه‌ی دێنه سه‌ركردایه‌تی چونكه خۆكاندیدنه‌كردنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنه نه‌ك بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی تواناكان و لاوازكردن"
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا له سه‌ر زاری خۆیه‌وه زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆكاندیدنه‌كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له په‌یجی خۆی له فه‌یس بووك ڕاگه‌یاند، له‌و باره‌یه‌وه ڕۆستایی ڕایگه‌یاند "كونگره‌ی كۆمه‌ڵ نزیك بۆته‌وه منیش به فه‌رمی به سه‌ركردایه‌تییم راگه‌یاندووه كه‌وا خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه بۆ خولی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی چونكه باوه‌ڕم وایه دوو خول له‌سه‌ر یه‌ك به‌سه بۆ سه‌ركردایه‌تی منیش 13 ساڵه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییم له‌سه‌ریه‌ك , ده‌بی ڕێگا خۆش بكه‌ین بۆ گوڕانكاری بۆیه ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ سنوورداركردنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌كان تا زیاتر نه‌بێت له دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك ".
كه‌مال حه‌سه‌ن ـ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كێكیتره له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كه بڕیاریداوه له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌دا خۆی كاندید نه‌كاته‌وه، كه‌مال حه‌سه‌ن نه‌یوست به وردی ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م بڕیاره‌ی بدا‌و ڕایگه‌یاند "نامه‌وێ بچمه ورده‌كارییه‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه بدوێم به‌ڵام به گرنگی ده‌زانم كه بتوانین هه‌موو شتێك قۆرخ نه‌كه‌ین ."
كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێِكهاته‌یه‌كی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌و وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ببه‌ستێت‌و به ڕای چاودێرانی سیاسیش ئه‌م كۆنگره‌یه جیاوازتر ئه‌بێت‌و گوڕێكی نوێ به كۆمه‌ڵ ده‌دات.

