ئارام قادر له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری شه‌ن) دا: "كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یه‌وێت له‌كۆنگره‌دا گۆڕانكاری بكات و ململانێش نیه له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان"
دیمانه: عه‌لی فه‌تاح مه‌جید . گۆڤاری (شه‌ن):
1/ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا ده‌گوزه‌رێت و وه‌ك ده‌سته‌گه‌ری (تكتل) له‌ناو میدیاكاندا ناده‌برێت، تۆ چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنیت؟ وه هۆكاری ئه‌و ده‌نگۆیانه چیه؟
ئه‌و ده‌نگۆیانه بریتیه له شیته‌لكاری راگه‌یاندنه‌كان كه هه‌ندیك له رۆژنامه‌نوسان پیی هه‌لده‌ستن وه بنمای شیته‌لكاریش بریتیه له‌زانیاری سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لام به‌داخه‌وه زۆریك له رۆژنامه‌نوسنا بی ئه‌وه‌ی خۆیان ماندو بكه‌ن وپه‌یوه‌ندی به‌خاوه‌ن بابه‌ته‌كه‌وه بكه‌ن بۆدلنیابون له شته‌لكاریه‌كانیان راسته‌خۆ بابه‌ته‌كه بلاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش وای كردوه زۆربه‌ی زۆری بابه‌ته‌كان زانستی نین وه یان له‌ده‌م ناحه‌ز ودوژمنی ئه‌و لایه‌نه‌وه قسه وبابه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرتوه كه ئه‌وه به‌هیچ جۆریك راستگۆی رۆژنامموسی ناهیلیت، من نالیم كۆمه‌ل كیشه‌ی نیه یان كه‌مو كورتی نیه به‌لام ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ندیك رۆژنامه‌وگۆڤاردا باس ده‌كرییت راپه‌رین وبزوتنه‌وه كۆنه‌كان وریفۆرم وموحافزكار و پیره‌كان ولاوه‌كان هه‌مووی دوورن له‌راستیه‌وه به‌لام بیربۆچونی جیاواز تیروانینی جۆراو جۆر هه‌یه به‌رانبه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له وباسه‌كان
2/ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌رده‌م كۆنگره‌دایه پێتوایه به‌رگه‌ی ململانێكانی ئه‌م كۆنگره‌یه بگرێت؟
كۆمه‌لی ئیسلامی ده‌یه‌ویت له‌كۆنگره‌دا هه‌ندیك گۆرانكاری بكات وه ململانیش نیه له‌سه‌ره‌گۆرانكاریه‌كان وه‌ململانی نیه له‌سه‌ر پۆسته‌كان تا به‌رگه بگریت به‌لام ئه‌وه واقعه كه پیشبركیی هه‌یه له‌گه‌ل كات وبارودۆخه‌كاندا گه‌ر كۆمه‌لی ئیسلامی كۆمه‌لیك گۆرانكاری له‌سه‌ر میكانیزمی كاری ئیسلامی وتیروانینه‌كان وشیوه‌ی كاركردندا بهینت ده‌بیته پیشه‌نگی كاری ئیسلامی به‌لام گه‌ر گۆرانكاریه‌كان به‌سه‌رخۆیدا نه‌هینت له مه‌یدان دواده‌كه‌ویت وپاشتر هه‌موو به‌یه‌كه‌وه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، نابیت كۆنگره بۆخۆیببه‌ستیت به‌لكو ده‌بیت ئه‌وه‌ی خواستی خه‌لك وداواكاری جه‌ماوه‌ره كۆمه‌ل له‌م كۆنره‌یه‌دا بیكات تا بیكاته په‌یامی گۆرانكاری له كۆمه‌لگه‌دا
3/ له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن؟ یان چی بگۆڕن؟ وه گرنگی ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان له چیدایه؟
گۆرانكاری له‌كۆنگره‌دا به‌ده‌ست ئه‌ندامانه وئه‌وان نه‌خشه‌ی داهاتوودیاری ده‌كه‌ن به‌لام من وه‌ك ئومید وهیوای خۆم له ئه‌ندامانی كۆنگره ئه‌وه‌یه كه بۆبه‌هیزكردنی كۆمه‌ل وداهاتوی كاری ئیسلامی پیویسته ئه‌ندامان كاربكه‌ن بۆ په‌ره پیدانی رۆلی ئافره‌ت وه رۆلیان زیاتر بكریت وكاراتربیت، ده‌بیت ده‌سه‌لاته‌كان جیابكرینه‌وه، وه‌ده‌سه‌لاته‌كان دابه‌ش بكرین، وه‌قۆرخ كردنی ده‌سه‌لاته‌كان سنورداربكریت، ده‌بیت شه‌فافیه‌ت له‌دارایی ورۆتینیاتی ئیداری نه‌یهلریت، ده‌بیت په‌یكه‌ری ریكخستن وگوتاری سیاسی بگۆردریت.
4/ وه‌ك باسده‌كرێت كێشه‌ی ده‌سته‌گه‌ری ناو كۆمه‌ڵ به تایبه‌ت له گه‌رمیان له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه، ئه‌مه تا چه‌ند راسته و هۆكاره‌كانی چین؟
ئاشكرایه كه هیچ حزب وپارت ولایه‌نیك بی كیشه و گرفت نیه به‌لام مه‌سه‌له‌ی گه‌رمیان كیشه‌كه بریتی بووه له چۆنیه‌تی مامه‌له له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر وه چۆنیه‌تی كار له‌ناو گه‌رمیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ل خه‌لك واته هیچ په‌یوه‌ستیه‌كی نه‌بوه به ده‌سته‌گه‌ری وه كیشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه به‌ره وكۆتایی ومالئاوایی ده‌روات.
5/ له‌م كۆنگره‌یه‌دا چی رێگره له به‌رده‌م خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی م.عه‌لی باپیر؟
هیچ ریگریه‌ك نیه وه‌مامۆستا وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانی تری كۆنگره ئازاده له‌وه‌ی خۆی كانید بكاته‌وه یان نا
6/ وه‌ك ده‌وترێت هه‌ڵبژاردنی (م.عه‌لی باپیر) بۆ په‌ڕله‌مانی به‌غدا بۆ دورخستنه‌وه‌ی بووه له كوردستان ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
رۆشتنی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆبه‌هیزكردنی كۆمه‌لی ئیسلامیه له‌رووی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه ، رۆشتنی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆچاكتر كردنی پیگه‌ی سیاسی كۆمه‌لی ئیسلامیه، وه به‌غداد زۆردوورنیه له‌هه‌ولیر وسلیمانیه‌وه تا دوور بخریته‌وه به فرۆكه سه‌عاتیك نابیت مامۆستا 22 مانگ له زیندان بووه‌ئاگای له ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌بوو وه‌هیچ ده‌نگ وباسی كۆمه‌لی له‌لا نه‌بوو كه حزبه‌كه‌ی چی لیهاتوه كه‌هاته ده‌ره‌وه بینی حزبه‌كه‌ی به‌هیزتر بوو پیشكه‌وتوتر بوو ه ئیمه له كۆمه‌ل بۆفرسه‌ت ناگه‌رین له‌درووخستنه‌وه‌ی مامۆستا نه ئیستا نه له‌رابردودا
7/ ده‌نگۆیه‌كیتر هه‌یه گوایه ده‌تانه‌وێت وه‌ك وێنه‌یه‌ك (م.عه‌لی باپیر) به ئه‌میری بهێڵنه‌وه و له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له كوردستان رای بماڵن، چیت له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه هه‌یه
بۆچونیكی زۆردووره له راستیه‌وه چونكه مامۆستا خۆی كیشه نیه تا پیویست به‌دوورخستنه‌وه‌بكات مامۆستا عه‌لی باپیر خالیكی به‌هیزی كۆمه‌لی ئیسلامیه‌ومه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاته‌كانیش تا ئیستا په‌یوه‌ست بوه به په‌یره‌وی ناوخۆی كۆمه‌له‌وه وه‌ئه‌وگۆرانكاریانه‌ش كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ل خواستیان له‌سه‌ره یه‌تی مه‌سه‌له‌ی شه‌ری ده‌سه‌لاتی ئه‌میر وپیشه‌وانیه به‌لكو سیسته‌می كاری ئیسلامیه میكانیزی كاری ئیسلامیه گوتاری سیاسیه په‌یكه‌ری ریكخستن وشیوه‌ی ریكخستنه‌كانه وه شیوه‌ی گۆرینی ده‌سه‌لاته‌كانه وه هه‌ولدان بۆدروست كردنی شه‌فافیه‌تی سیاسی ودارایی
8/ گرفتی نێوان (نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌ی رابردوو) له‌ناو كۆمه‌ڵدا چیه؟
گرفتی كۆمه‌ل له‌وه‌دا نیه نه‌وه‌ی نوی ونه‌وه‌ی كۆن چونكه هه‌ندیك نه‌وه‌ی كۆنیشه ئیستا خوین گه‌رمه وده‌یه‌ویت گۆرانكاری بكات وهه‌ندیك نه‌وه‌ی نونیش هه‌یه ده‌یویت له‌سه‌ره‌ره‌وتی رابردوو برۆین مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به تیروانین وچۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و راده‌ی رۆشنبیری و سیاسیه‌وه هه‌یه نه‌ك نه‌وه‌ی نوی وكۆن وه نه‌ك ته‌نها له‌ناوكۆمه‌ل به‌لكو هه‌موو ئیسلامیه‌كان له كوردستان پیوستیان به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیدی هه‌یه بۆدۆزینه‌وه‌ی میكانیزمیكی نویی كاكردن كه له‌ئاست پیوستی و خواسته‌كانی ئه‌مرۆدا بیت
9/ پێتوانیه چونی (م.عه‌لی باپیر) بۆ به‌غدا و به‌جێهێشتنی كۆمه‌ڵی ئسلامی له كوردستان سیناریۆكانی (ی.ن.ك) دوباره ده‌بێته‌وه و به گرفت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵ كۆتایی بێت؟
نه‌خیر دووحاله‌تی زۆر جیاوازن له یه‌كه‌وه وه مه‌سه‌له‌ی یه‌كیتی نیشتمانی مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌دووری مام جه‌لال به‌لك وپه‌یوه‌ندی به دووری بیركدنه‌وه‌ی نیوان ئه‌ندامن وسه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی هه‌بوو وه كیشه‌ی بیركردنه‌وه وشیوه‌ی كار و سیسته‌می حزبایه‌تی پارت وریكرخاوه سیاسیه‌كان لیك هه‌لده‌وه‌شینیت نه‌ك دووری جه‌سته‌یی و جگرافی ، وه‌ك ووتم به‌غداد زۆر له‌وه‌نزیك تره تابواری ئه‌و هه‌موو كیشانه بدات بۆ كۆمه‌لیش به‌هه‌مان شیوه رۆشتنی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌توانریت بكریته خالی به‌هیزكردنی كۆمه‌ل و كیشه‌ش له‌هه‌رحزبیكدارووده‌دات وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی كه ته‌نها قه‌ناعه‌تی خۆمان بخوینینه‌وه وقه‌ناعه‌تی ئه‌ندامانی ناوحزب وازلیبهینریت وه قه‌ناعه‌تی جه‌ماوه‌ر پشتگوی بخریت وه روداوه‌كانی ده‌وربه‌ر فه‌رامۆش بكریت حزب پارچه‌یه‌كه له‌جه‌ماوه‌ر ناتوانریت لێی داببریت بۆیه پیویسته له‌گه‌ل ره‌وتی گۆرانكاریه‌كانی ناوجه‌ماوه‌ره‌وحزب گۆرانكاری له‌ناوحزبدا روربدات من ده‌لیم گه‌ركۆمه‌ل گۆرانكاری به‌سه‌رخۆماندانه‌یهینین و پرۆزه وبه‌رنامه‌ی تازه‌مان پی نه‌بیت خه‌لكی كۆمه‌ل و ئیسلامیه‌كانی ده‌وروبه‌ر بی ئومیدده‌كه‌ین وله‌ره‌وتی كۆمه‌لگا وسیایه‌ت دواده‌كه‌وین
10/ مانگی 3 (عبدالستار) كه وته‌بێژی كۆمه‌ڵه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوودا كه ته‌نها (م.عه‌لی باپیر) كاندیده و كه‌سیتر له‌ناو كۆمه‌ڵدا شایسته‌ی ئه‌میری نیه، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌نیه بۆ بونی مونافس یان كاندیدێك بۆ ركابه‌رایه‌تی كردنی ئه‌میر؟
هه‌موو كه‌سیك ئازاده چۆن گوزارشته‌كان ده‌خاته روو به‌لام سه‌باره‌ت به كی كاندیده بۆسه‌ركردایه‌تی وكی كاندیده بۆ مه‌كته‌ب سیاسی وكی كاندید بیت بۆ ئه‌میرایه‌تی ئه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه ریكده‌خریت له‌سه‌ر بنمای په‌یره‌وی ناوخۆ وه سانسۆر له‌سه‌ر كه‌س نیه بۆ خۆكاندیكردن بۆ سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌میریی به‌پی په‌یره‌و خۆ وه مامۆستا عه‌لی باپیر خۆی گوزارشتی له‌وه كردوه كه ئاره‌زومه‌نده ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببیت گه‌ر كۆمه‌ل بواری بدات.

