ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی (KomalNews): "تا ئێستا نۆ پڕۆژه‌یاسای ئۆپۆزسیۆن ره‌تكراونه‌ته‌وه"
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی (كؤمةلَنيووز)دا سه‌باره‌ت به چالاكی و پڕۆژه‌یاساكانی په‌رله‌مان و سستی و ده‌رنه‌كه‌وتنی په‌رله‌مان وه‌كو پێویست، هۆكاره‌كه‌ی بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به له‌مپه‌ڕی ده‌زانێت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یاساكان، چونكه ده‌ڵێت: «به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كاتێك پڕۆژه‌یاسایه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ڕوات بۆ حكومه‌ت ماوه دیاریی ناكرێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كاروباری په‌رله‌مان كپ بكات»، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له لایه‌ن لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت به چاوێكی حزبیه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت له لایه‌ن لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
+ وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌دای په‌رله‌مان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو؟
ـ به ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان، بێگومان خولی سێیه‌می په‌رله‌مان به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی دووه‌مدا، په‌رله‌مانێكی كارا و چالاكه، توانیویه‌تی بوونی په‌رله‌مان بسه‌لمێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌ماندا، چونكه بێگومان بوونی ئاراسته‌یه‌ك به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه له هه‌ر سێ لیستی (كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو) پێكهاتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه گفتوگۆكان گه‌رموگوڕتر بن له‌ناو په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها مونافه‌سه‌یه‌كی (پێشبڕكێ)ی زۆر هه‌یه بۆ كار و چالاكی سه‌باره‌ت به به‌دواداچوون و كاروباری حكومه‌ت و پێشكه‌شكردنی یاساكان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌كردنی پرسیار بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و یاخود سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان.
+ گله‌یی ئه‌وه ده‌كرێت كه له خوولی سێیه‌می په‌رله‌مان تاوه‌كو ئێستا (33) جار خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكان كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چوار پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ند كراوه، ئه‌مه بۆچی؟
ـ ئه‌و زانیارییه به‌م شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو (65) پڕۆژه‌یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، تاوه‌كو ئێستا (13) سیانزه‌یان په‌سه‌ند كراوه له‌گه‌ڵ نۆ بڕیار، (33) جار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی كراوه له‌گه‌ڵ (11) كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی، (68) پرسیار ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كراوه، (37)ی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام (31)ی وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، سێ پڕۆژه ره‌تكراوه‌ته‌وه، پرۆژه‌یه‌كیان لیستی گۆڕان، پڕۆژه‌یه‌كیان لیستی كۆمه‌ڵ، پڕۆژه‌یه‌كیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراوه.
+ جۆرێك له سستی به‌دیی ده‌كرێت له په‌رله‌مان، ئه‌مه بۆچی؟
ـ بێگومان، ده‌ڵێین به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی دووه‌م چالاكه، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌یتوانی چالاكتر بێ! په‌رله‌مان ده‌یتوانی كاری باشتر و گه‌وره‌تر بكات! ده‌یتوانی ئه‌كتیڤتر بێت بۆ كاروباره‌كان، به‌ڵام ئێمه له ئاستی پێویستدا نایبینین، من ناوی نانێم سستی، به‌ڵكو ده‌ڵێم له ئاستی پێویستدا نییه، ده‌توانرا باشتر و چاكتر بكرێت! ئینجا هۆكاره‌كه‌ی بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه: یه‌كه‌میان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، كه به‌راستی له‌مپه‌ره، له‌مپه‌ری زۆر دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی، له‌به‌ر ئه‌وه من ئه‌و په‌یڕه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ساڵی (1992) هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك بڕگه و مادده‌كانی هه‌موار كراوه، به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نییه، له ئاستی ئه‌مڕۆدا نییه، پێویستی به‌وه هه‌یه كه په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تازه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان چاكتر بڕوات، من یه‌ك نموونه ده‌هێنمه‌وه، كاتێك پڕۆژه‌یاسایه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ڕوات بۆ حكومه‌ت ماوه دیاریی نه‌كراوه كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كاروباری په‌رله‌مان كپ بكات، بۆ نموونه (12) پڕۆژه‌یاسا نێردراوه بۆ حكومه‌ت، تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاره‌كانی په‌رله‌مان وه‌كو پێویست نه‌بێت، هه‌روه‌ها له كاتێك پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌ڕوات بۆ لیژنه‌یه‌ك كات دیاریی نه‌كراوه كه پێویسته ئه‌و لیژنه‌یه له كاتێكی دیاریكراودا راپۆرتی خۆی بنووسێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك مادده و بڕگه‌ی تر وایكردووه په‌رله‌مان كۆت بكات.
+ باشه كه‌واته ئێوه ناتوانن كات دیاریی بكه‌ن؟
ـ ناتوانین، چونكه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌وه دیاریی نه‌كراوه یانی ده‌ستنیشان نه‌كراوه كاتێكی دیاریكراو، كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه حكومه‌ت ئازاده، ده‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه، ده‌تواتنێت وه‌ڵام نه‌داته‌وه، یان وه‌ڵام باداته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، لیژنه‌كانیش لیژنه‌ی وا هه‌یه خێرا راپۆرت سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساكه‌ی ده‌نووسێت، لیژنه‌ی واش هه‌یه به كاتێكی زۆر درێژخایه‌ن، خاڵی دووه‌میش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یتوانی په‌رله‌مان چاكتر كار بكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كان بدات، چونكه ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر له‌به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیار بدات كۆبونه‌وه‌ی چڕتر و كۆبونه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، بێگومان په‌رله‌مان كاراتر و چاكتر ده‌بێت.
+ ژماره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كردووه چه‌نده؟
ـ ئێمه (12) پڕۆژه یاسامان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه جگه له كۆمه‌ڵێك یاداشتنامه و كۆمه‌لێك سكاڵا كه هی هاووڵاتیانه ناردوومانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
+ لیستی كوردستانی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاچه‌ند رێگربوون له به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێوه پێشكه‌شتان كردووه، دواتر ره‌ت كراوه‌ته‌وه؟
ـ من نایڵێم فڵان كه‌س رێگر بووه، به‌ڵام وایده‌بینم ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه نه‌ك به ته‌نیا لیستی كۆمه‌ڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌راستی به لایه‌نێكی حزبیی سه‌یر ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه تا چه‌ند خزمه‌ت به هاووڵاتیان ده‌كات، به‌داخه‌وه به دیدێكی حزبییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت، تا ئێستا نۆ پڕۆژه‌یاسای ئۆپۆزسیۆن ره‌تكراوه‌ته‌وه، دوانیشیان دواخراوه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه ره‌وانه‌ی لیژنه‌مان كردووه، هیوادارین به گیانێكی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه سه‌یری بكه‌ن.
+ به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی ئاسك هه‌رسێ لیستی ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانیوه رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕن له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌ڵكو زیاتر رۆڵی دژایه‌تی و شه‌ڕانگێزییان بینیوه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
ـ خۆی وه‌ڵامه‌كه له راپۆرته‌كه‌ی ئاسكدایه، به‌ڵێ ئێمه دژایاتی گه‌نده‌ڵیمان كردووه، دژایه‌تی كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌تمان كردووه، دژایاتی ئه‌و كاروباره نایاساییانه‌مان كردووه كه روو نه‌دات، ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه، خۆ ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه نییه خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆن شه‌رانگێز نییه، ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌موو دنیا وایه كه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتییه‌كان بخاته روو، هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و هاووڵاتیاندایه پێشكه‌شی بكات، هه‌وڵ ده‌دات چاودێریی ئه‌دای حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته جۆربه‌جۆره‌كان بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌كو لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵساوین، به‌ڵام له كاتێكدا پرۆژه‌یاسایه‌ك یان كارێك ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات لیستی زۆرینه به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه یاخود ره‌تی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر لیستی زۆرینه، نه‌ك ئۆپۆزسیۆن.

