ئارام قادر له دیمانه‌یه‌كی ده‌ستوور دا: "ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزیسیۆنی ئیحتیوا نه‌كردووه"
ئارام قادر ده‌ڵێت كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن تایبه‌تمه‌ندی خۆیان پاراستووه‌و له‌ده‌روپشتی گۆڕاندا وننه‌بوون.
ده‌ستوور: ره‌خنه‌ی زۆر له‌ئه‌دای ئۆپۆزیسیۆن ده‌گیرێت، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو، چالاكی‌و جموجۆڵه‌كانتان سنوورداربوون؟
ئارام قادر: به‌پێچه‌وانه‌وه،وو ئۆپۆزیسیۆن به‌هه‌ر سێ لیسته‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئاراسته‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌كارایی‌و چالاكی هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، كاری ئۆپۆزیسیۆن بریتیه له‌چاودێریكردنی كاری حكومه‌ت‌و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتدا، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و جوڵاندنی رای گشتی سه‌باره‌ت به‌و كه‌موكورتیانه‌ی هه‌یه، بێگومان ئێمه‌ش به‌مكاره هه‌ستاوین، له‌به‌رئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینم ئۆپۆزیسیۆن رۆڵێكی به‌رچاوی بینی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركی خۆیان.
ده‌ستوور: ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات زۆر زوو ئیحتیوای كردن، كارته‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هێزیان نه‌ماوه، ئێستا دۆشداماون؟
ئارام قادر: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌هاتوینه‌ته ناو په‌رله‌مان، ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن بریتی بووه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یاسا پێشكه‌شبكات، سه‌باره‌ت به‌باشكردنی بژێوی خه‌ڵك‌و چاككردنی سیستمی سیاسی‌و یاسایی، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یریش بكه‌ین ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی پێشكه‌شكراوه، رێژه‌یه‌كی باشی له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه پێشه‌شكراون، ئه‌گه‌ر سه‌یری گفتوگۆكانی ناو په‌رله‌مان بكه‌یت، ئه‌و گه‌رموگوڕی‌و چالاكی‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه یاساكان‌و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان هه‌یه، ده‌بینین پشكێكی باشی به‌ر ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌وێت، ئۆپۆزیسیۆن داهێنانیكرد له‌وانه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌چنه ناو خه‌ڵك‌و ده‌زگاكان‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌یه، هه‌ڵوێستی ناوازه‌یان پێشكه‌شكردووه، بۆ نمونه لیستی گۆڕان پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، لیستی كۆمه‌ڵ پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌نه پرۆژه بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بریندارانی كیمیاباران بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی بووه‌ته جیی پرسیاری خه‌ڵك، مه‌سه‌له‌ی بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی نایاسایی، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌جوڵێندرێت‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و هه‌وڵده‌دات حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی‌و خێرا جموجۆڵی له‌سه‌ر بكات‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
ده‌ستوور: بۆ نمونه له‌م دواییه‌دا ده‌سه‌ڵات كه‌وته دوو ئابڕوبه‌رییه‌ی (فه‌زیحه) زۆر گه‌وره‌وه ، یه‌كه‌م تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، دووه‌م به‌قاچاخبردنی نه‌وت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتییه كۆن‌و رۆژانه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه دوو ئابڕوبه‌رییه‌ی گه‌وره‌بوون، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن له‌دووره‌وه ته‌ماشاده‌كات، نه‌یتوانی هه‌رایه‌كی گه‌وره بنێته‌وه؟
ئارام قادر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه له‌دووره‌وه نه‌وه‌ستاوین، زۆر له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا مامه‌ڵه‌مانكردووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه له‌په‌رله‌ماندا ئیدانه‌مانكردو‌وه‌و داوامانكردووه په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت به‌زووترین كات له‌و كه‌یسه بكۆڵنه‌وه‌و بكوژانی ئاشكرابكه‌ن. ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن بووه به‌ڕه‌سمی‌و به‌دواداچوونیشمان بۆ كردووه. سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌لی نه‌وتیش یه‌كه‌م هێزێك له‌كوردستاندا باسی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت كرد به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیسته‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بوون، كه له‌ناو په‌رله‌مان‌و میدیاكان‌و رای گشتیدا ئاشكرایانكرد كه‌داهاته‌كانی نه‌وت له‌ساڵی 2009دا نه‌خراونه‌ته سه‌ر خه‌زێنه‌ی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌میدیاكاندا ئه‌م مه‌سه‌له‌یان وروژاند‌و باسیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت‌و پاڵاوگه‌كان كرد، كه‌ئایا مۆڵه‌تیان له‌كوێ وه‌رگرتووه‌و داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ وه‌زاره‌تی دارایی ئاگای له‌م داهاته هه‌یه یان نا؟ هه‌روه‌ها حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵویستی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌لانه چییه، كۆمه‌ڵێك پرسیاری تریشمان وروژاند‌و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا راسته‌وخۆ ئه‌و پرسیارانه‌مان ئاراسته‌ی وه‌زیرانی دارایی‌و سامانه سروشتیه‌كان كرد، به‌رده‌وام له‌ڕێی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ه به‌دواداچوونمان بۆ كردووه، هه‌رگیز له‌دووره‌وه سه‌یری كێشه‌كان ناكه‌ین‌و چووینه‌ته ناو قوڵایی كێشه‌كانه‌وه. داوامانكردووه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ربكرێن‌و هه‌وڵبدرێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێنێته‌دی.
ده‌ستوور: ئایا چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ده‌رفه‌تی له‌وه باشتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك روونبكه‌نه‌وه؟
ئارام قادر: بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارده‌ی ئۆپۆزیسیۆنبوون له‌كوردستاندا له‌سه‌ره‌تایدایه، هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه‌و پێشنیاز‌و پرۆژه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌چاوێكی گومانه‌وه سه‌یرده‌كرێن‌و هه‌وڵده‌درێت له‌بارببرێن، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونی دیاره، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین، چونكه دیاره‌ی ئۆپۆزیسیۆنبوون‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا له‌كوردستاندا تازه‌یه‌و سه‌رتایه‌تی، هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنبوون تازه‌یه‌و پێویستمان به‌ئه‌زموونێكی تازه‌تر‌و هه‌نگاویتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بزانێت ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن چییه‌و چۆن ئۆپۆزیسیۆنبوون ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش به‌خۆیدا بچێته‌وه بزانێت چۆن سه‌یری ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات، چونكه ئێمه به‌لامانه‌وه وایه كه‌هه‌مشیه ئۆپۆزیسیۆن له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان‌و خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه ئۆپۆزیسیۆن هه‌میشه حكومه‌ت چالاك ده‌كات‌و ئه‌دای حكومه‌ت به‌هێزده‌كات، بێگومان ئه‌مانه‌ش له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌ستوور: ده‌ڵێن خێرایی ئه‌و ئیحتیواكردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌ماندا هێنده زۆره، ئۆپۆزیسیۆن بۆخۆی تووشی سه‌رسوڕمان هاتووه، وایكردووه كه‌ئۆپۆزیسیۆن نازانێت چۆن به‌ره‌كانی تری ململانێ به‌كاربهێنێت؟
ئارام قادر: ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزیسیۆنی ئیحتیوارنه‌كردووه له‌واقیعدا پێچه‌وانه‌یه، چونكه به‌رده‌وام ئۆپۆزیسیۆن خه‌ریكی كاروچالاكی‌و ئاراسته‌ی خۆیه‌تی، ئێستاش كه له‌پشووی په‌رله‌مانداین، په‌رله‌مانتاره‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو لیژنه‌كانی خۆیاندا سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌و راپۆرتی لیژنه‌كانن، ئه‌وه به‌قسه‌یه‌كی دوور له‌ڕاستی ده‌زانم كه‌ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزیسیۆنی ئیحتیواكردبێت‌و نه‌یهێشتبێت به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستێت، دیارده‌یه‌كی سروشتیشه كاتێك زۆرینه‌و كه‌مینه هه‌بێت‌و زۆرینه ده‌سه‌ڵاتبێت‌و كه‌مینه‌ش ئۆپۆزیسیۆن، ململانێی سیاسی هه‌یه له‌نێوانیاندا، كه‌مینه هه‌وڵده‌دات زۆرترین فرسه‌ت بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتیانی بسه‌لمێنێت كه‌دڵسۆزی هاووڵاتیانه، كه‌بتوانێت ببێته خزمه‌تكار بۆ هاووڵاتیان، به‌هه‌مان شێوه‌ش لیستی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌رنامانه‌ی هه‌یه‌تی جێبه‌جێیبكات‌و ئه‌و بیرۆكانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ هاووڵاتیانی بسه‌لمێنێت.
ده‌ستوور: سه‌رباری ئه‌وانه‌ش تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتروو، خه‌ریكه ونده‌بن له‌ده‌ورو پشتی گۆڕاندا، دوای ئه‌وان كه‌وتوون‌و خۆیان پرۆژه‌ی جدیان نییه له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی؟
ئارام قادر: نه گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ونده‌كات، هه‌روه‌ها هێزو بوونی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووش كه‌هێزێكی ریشه‌داری ناو ساحه‌ی سیاسی كوردستانن، له‌ده‌وروپشتی هیچ هێزێكی تردا وننابن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، هه‌رسێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو و گۆڕان رێژه‌یه‌ك له‌كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، بێگومان به‌پرس‌وراو بڕیاری یه‌كتری بڕیاریانداوه كه له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتیدا لیستی ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دروستبكه‌ن، له‌به‌ر پاراستنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، تا ئه‌و هه‌ڵوێسته بنوێنن، پرس‌وڕای پێشتر هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا‌و كه‌سیان نایه‌وێت ئه‌ویتر داپۆشێت یان ئه‌ویتر فه‌رامۆشبكات، ئه‌و سێ لیسته به‌یه‌ك ئاراسته كارده‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش ئاراسته‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو كوردستاندا، به‌ڵام بۆ به‌غداد له‌سه‌ر ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان به‌یه‌ك ئاراسته چوینه‌ته به‌غداد، له‌زۆرێك له‌كاروباره‌كانماندا پروس‌وڕا هه‌یه له‌نێوانماندا، چونكه هه‌رسێكمان یه‌ك ئاراسته‌ی ئۆپۆزیسیۆنین، به‌ڵام له‌زۆر هه‌وڵوێستیشدا یه‌كگرتوو یان گۆڕان یان كۆمه‌ڵ، هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه، بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی ئۆتۆمبێله‌كان گۆڕان هه‌ڵوێستێكی هه‌یه، كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستێكی تری هه‌یه‌و یه‌كگرتووش هه‌ڵوێستی خۆی هه‌یه، مانای ئه‌وه‌نییه دژ به‌یه‌ك بین، نه‌خێر هه‌رسێكمان یه‌ك ئاراسته‌مان هه‌یه، ئه‌ویش ئۆپۆزیسیۆنبوون له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر لیسته‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
ده‌ستوور: كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو، له‌په‌رله‌مان‌و مزگه‌وته‌كاندا قه‌تیسماون، چالاكی بچوك‌و سنووردارتان هه‌یه، له‌كاتێكدا له‌خولی پێشوودا، له‌چوارچێوه‌ی چوار حیزبه‌كه‌دا كاریگه‌ری زیاترتان هه‌بوو؟
ئارام قادر: ئه‌و قسه‌یه زۆر سه‌یره، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م خوله‌دا كه‌خولی سێیه‌مه‌و به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو به‌لیستی ئۆپۆزیسیۆن، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و چالاكانه له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵوێستیان بینیوه، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی باش پێشكه‌شكراوه‌و له‌ناو په‌رله‌ماندا كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ تۆماركراوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگمان زیاتربووه‌و له‌ڕووی هه‌ڵوێستی سیاسیه‌وه هه‌ردوو حیزبه‌كه پێگه‌یان به‌هێزتربووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و دوو حیزبه ئێستا دیارترن‌و خه‌ڵك هه‌ڵوێستیان به‌دیار ده‌زانێت، چونكه له‌خولی پێشووی په‌رله‌ماندا هه‌ردوو حیزب له‌ناو حكومه‌تدا بوون، راسته ره‌خنه‌یان له‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تدا به‌شداربوون، نه‌توانراوه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی راشكاوانه بێنه مه‌یدان‌و كاری خۆیان بكه‌ن.
ده‌ستوور: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن ئیسلامییه‌مان هه‌میشه له‌كاته چاره‌نووسسازه‌كاندا سازشده‌كه‌ن، به‌دوای ده‌ستكه‌وتنی كه‌م‌و بچوكه‌وه‌ن، چی ده‌ڵێیت؟
ئارام قادر: له‌كاتێكدا قه‌سه‌ده‌كرێت و نمونه بهێنرێته‌وه به‌هه‌ڵوێستێك، به‌ڵام ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی مێژووی ئه‌و دوو حیزبه‌ن، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و داكۆكیكردن له‌ئه‌زموونی كوردستان، هه‌رچه‌نده له‌كوردستاندا زۆر سته‌می سیاسی‌و ئابووری له‌و دوو حیزبه‌و ئۆپۆزیسیۆن ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ئه‌زموونه نه‌ته‌وه‌یی‌و داكۆكیكردن له‌ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌یمان، ئێمه به‌شداریمان له‌ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانه‌كاندا كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێم سازشمان له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌كردووه تاببه‌نه خاڵێك به‌سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌وه.
ده‌ستوور: ئێوه هه‌میشه ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی دۆخێكی گونجاوترن، كه‌یاسای بودجه‌و حیزبه‌كان‌و شتی وا هه‌بێت، دۆخه‌كه‌ش وا بڕوات به‌و كورسیانه‌ی هه‌تانه، پێناچێت ئه‌و یاسایانه په‌سه‌ندبكرێن، كه‌واته چاوه‌ڕێی چین، ده‌ڵێن رۆحی ریسككردن‌و موجازه‌فه‌كردنتان نییه؟ یه‌كێتی‌و پارتی دڵنیابوونه‌ته‌وه لێتان، بۆیه به‌جدیش به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانتانه‌وه نایه‌ن.
ئارام قادر: بێگومان پارتی‌و یه‌كێتیش مافی خۆیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌بات‌و به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌یه، هیچ كاتێك كه‌س داوای لێنه‌كردوون به‌ده‌م داوای لیسته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بێن، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكه‌ین، بێگومان ئه‌وان به‌ئاراسته‌یه‌ك ئیشده‌كه‌ن‌و ئێمه‌ش به‌ئاراسته‌یه‌كیتر ئیشده‌كه‌ین، ئه‌وه سروشتی ململانێی سیاسیه، نه ئێمه چاوه‌ڕێده‌كه‌ین به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه بێن‌و خواساته‌كانی ئێمه جێبه‌جیبكه‌ن، نه ئێمه‌ش به‌هه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌وان كاربكه‌ین، ئێمه كه‌ئۆپۆزیسیۆنین ئه‌ركمان بریتیه له‌چاودێریكردنی ئه‌ركی حكومه‌ت‌و ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌پرۆژه‌و ئه‌ركی حكومه‌تدا هه‌یه بۆ رای گشتی‌و میدیاكان، هه‌ریه‌كه بیرۆكه‌و تێڕوانینی خۆی هه‌یه‌و چاوه‌ڕێی لایه‌نه‌كه‌ی تر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشه‌كه‌شیده‌كه‌ین ئومێده‌وارین په‌سه‌ندبكرێن‌و ببنه یاسا، چونكه ئه‌مه به‌س سه‌ركه‌وتن نییه بۆ ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنه بۆ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شیده‌كات په‌یوه‌ندی به‌حیزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، كاتێك پرۆژه‌یه‌كی لیستی ئۆپۆزیسیۆن په‌سه‌ند‌ده‌كرێت‌و ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستدێنێت، نابێت بوترێت ئه‌مه ده‌ستكه‌وته بۆ ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستكه‌وته بۆ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها كاتێك لیستی ده‌سه‌ڵات پرۆژه یاسایه‌ك پێشه‌كه‌شده‌كات، له‌به‌ر تێڕوانینی حیزبی‌و سیاسی ره‌تده‌كرێته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات زۆرینه‌یه زیانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نییه بۆ لیستی ئۆپۆزیسیۆن بێت، به‌ڵكو هاووڵاتیان‌و سیستمی سیاسی كوردستان زیانی لێده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و پرۆژه یاسایانه به‌قازانجی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حكومه‌ت كۆتاییدێت‌و ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسا‌و ره‌خنه‌كانمان.


سازدانی: گۆران وه‌هاب