ئارام قادر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نته‌رنێتیدا : خۆكاندیدنه‌كردنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌یه فێر بین كه سیناریۆكانی مێژوو دووباره نه‌بێته‌وه كه دیكتاتۆر بۆ خۆمان دروست بكه‌ین
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان
+ هه‌رمان سۆفی : به‌رێز مامۆستا ئارام له هه‌ندیك له ڕۆزنامه‌و كۆفاره‌كاندا وا بڵاوبوه‌ته‌وه كه جه‌نابت بۆیه خۆت بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌باڵاوتوه‌ته‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وه‌ێت له ماوه‌ی ئه‌م جوار ساڵدا بیلانێكی تۆكمه دابنێت بۆ ده‌ست كرتن به‌سه‌ر كۆمه‌لی ئیسلامی‌دا. ئایا ئه‌مه تا چه‌ند راسته ؟
– من نه له‌به‌رخوێندن و نه‌له‌به‌ر په‌رله‌مان خۆم كانید نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆیه خۆم كاندید نه‌كردوه‌ته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنین بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له‌ناو ئیسلامیه‌كاندا پاوانخوازی نیه له ده‌سه‌ڵاته‌كاندا و پله‌وپایه‌كان بۆ كه‌سانی تایبه‌ت تاپۆ نه‌كراوه‌و بواری ئاڵوگۆرینی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ین، چونكه من له ساڵ ( 1987 ) هه‌ڵبژیراوم به سه‌ركردایه‌تی له ئۆردوگای كامیران له ئێران كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی بۆ خه‌تی دووی كۆمه‌ڵی برایان دامه‌زرا، بۆ یه‌كه‌م جار كه مه‌كته‌ب سیاسی دامه‌زرا له(22-11-1992 ) له‌گه‌ڵ ناو گۆڕینی كۆمه‌ڵی برایان بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رین هه‌ڵبژیرام به مه‌كته‌ب سیاسی كه 23 ساڵ ده‌كات من بوومه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسیی به به‌رده‌وامی، خۆ كاندید نه‌كردنه‌وه‌م هه‌وڵێكی شه‌خسی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نه‌ریتێكی جوان له ناو كۆمه‌ڵ كه سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان خۆبه‌خشانه پۆسته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌ندامانی تر، من خۆم به خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌زانم پێوستم به پلانی تۆكمه‌و كات نیه تا ده‌ست بگرم به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، چونكه ئێمه چه‌ند كه‌سێكی دیار‌و ئاشكرابووین كه هه‌ستاین به نه‌خشه كێشان‌و ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له( 31-5-2001) وه ئێستاش به‌رده‌وامین له به‌هێزكردن‌و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و كاروانه.
+ شاخه‌وان هه‌ورامیی : سه‌ره‌تا ده‌ستی ماندووبوونی مامۆستا ئارام ده‌گوشم كه ساڵانێكی دورو درێژه له‌خزمه‌ت ڕابوونی ئیسلامی‌دا بووه. مامۆستا پێت وایه كاری حزبه ئیسلامیه‌كان له‌بازنه‌یه‌كی داخراودایه، وه‌ك پێویست به‌ره‌و پێشه‌وه ناڕوات و چه‌قی به‌ستووه، ئه‌زموونی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ته‌مه‌نی تۆ له كاری ئیسلامی‌دا هه‌ست به‌چ نه‌قسێك ده‌كه‌یت كه‌له حزبه ئیسلامیه‌كاندا هه‌بێت ناتوانن پێش بكه‌ون؟ پێت باشه گرنگی به‌چی بدرێت تا له‌و چه‌ق به‌ستووییه رزگاریان ببێت؟ رێگری به‌رده‌م ئه‌و كارانه‌ی كه پێویسته حزبێكی ئیسلامی بیانكات چیه تا گۆرانكاری له‌خۆیاندا بكه‌ن؟ ئایا مامۆستا ئه‌و ماوه زۆره‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه ئێستا به‌و شێوه‌یه ئه‌ركه‌كه‌ی نه‌ماوه له‌سه‌رشان وه‌ك كاری حزبی، ئێستا ئاسوده‌یه یان پێشووتر؟
- فه‌تحی یه‌كه‌ن ده‌ڵیت: بانگخواز له‌كاردا بێت ئاسوده‌یه و ماندوو نابێت و گه‌ر كار نه‌كات ماندو ده‌بێت و ئاسوده نیه). من به‌پێی ئه‌م بنه‌ما جوانه ئێستا‌و له ڕابردودا زۆر ئاسوده‌م‌و ماندوش نابم، چونكه به‌رده‌وام له كاردام بۆ خزمه‌تكردنی بانگه‌وازی ئیسلامی و سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام كاركردن مه‌رج نیه ته‌نها له‌گه‌ڵ پله وپایه‌دا بكرێت، خۆ كاندیدنه‌كردنه‌وه‌شم بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كاركردنه تا بیسه‌لمێنین كه ئیسلامیه‌كان تامردن ده‌ست به پۆسته‌كانیانه‌وه ناگرن.
كاری ئیسلامیه‌كان من ناڵێم له بازنه‌یه‌كی داخراودان، به‌ڵام به‌م شێوه‌و به‌م ئاقاره كاری ئیسلامییه‌كان پێش ناكه‌وێت و ناتوانین بگه‌ینه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو وه‌ك چه‌ند حزبێكی سیاسی ده‌مێنینه‌وه‌و ناتوانین گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ین، به‌ڕای من حزبه ئسیلامیه‌كان پێویستیان به چه‌ند گۆرنكارییه‌ك هه‌یه له‌وانه:
1- یه‌كخستنی هێزه ئیسلامیه‌كان به میكانیزمێكی نوێ‌و له‌یه‌ك چوارچێوه‌دا، ئه‌م یه‌كخستنه‌ش نه‌ك ته‌نها حزبه ئیسلامیه‌كان له خۆبگریت به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كاری سیاسیش كارده‌كه‌ن له ڕێكخراوی مه‌ده‌نی‌و ته‌ریقه‌ت‌و سه‌له‌فیه‌كان‌و نوسه‌ر‌و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان.
2- گوتاری ئیسلامی بگۆڕین له‌وه‌ی كه ئه‌وشتانه به‌خه‌ڵك بڵێین كه خه‌ڵك پێویستی پێیه‌تی نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان قه‌ناعه‌تمان پێیه‌تی .
3- گۆڕینی میكانیزمی كاركردن له‌ناو خودی حزبه ئیسلامیه‌كان له په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی و شێوه‌ی ڕێكخستن‌و كاری جه‌ماوه‌ری‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان‌و كاری ڕاگه‌یاندن كه پێویستی به چاكسازیه‌كی سه‌رتاپا هه‌یه.
+كاروان محمد : سڵاوی خواتان لێبیَت به‌ڕیَزان، ده‌ستخۆشی ئه‌م گۆشه‌یه‌تان لیَ ده‌كه‌م‌و به‌شیكی تازه‌یه له نێو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بینیومه ، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌ویَت ئاڕاسته‌ی كاك ئارام قادری به‌ڕیَزی بكه‌م ئه‌وه‌یه ، له‌م ماوه‌یه‌دا بیستومه كه به‌ڕیَزیان دوای دوساڵ تیَپه‌ربون به‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ، ده‌ست له پوسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌كریَت و واز له په‌رله‌مانتاری ده‌هینیت و به‌خۆی و ماڵ و منداڵیه‌وه ده‌ڕوات له ولاَتی ئه‌رده‌ن نیشته‌جیَ ده‌بیَت ، هه‌ر ئه‌مشه هۆكاربوه كه خوی هه‌ڵنه‌بژاردۆته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی نویَی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ؟ خوای گه‌وره هه‌مولایه‌كتان موفه‌ق بكات ، ئیشنالله ئه‌وه‌ی كه من باسم كردوه وه‌ها نه‌بیَت چونكه ئه‌م پیاوه كه‌سایه‌تیه‌كی كاریگه‌ره له نیَو رابونی ئیسلامی دا له كوردستان.
- ژیان و بونم له‌گه‌ڵ كاری ئیسلامی‌و چالاكیدایه له كوێدا چالاكی‌و خزمه‌تكردن به كاری ئیسلامی هه‌بێت من له‌وێدا ده‌بم، له په‌رله‌مان یان له ناو حزب، باوه‌ڕم به‌كاركردن بۆ ئیسلام باوه‌ڕبوونمه به بونی ژیان، به‌ڵام باوه‌ڕیشم وایه كه كاری ئیسلامی سنودار نیه له پارته سیاسیه‌كان، به‌ڵكو كاری ئیسلامی هه‌موو ئه‌و كار‌و چالاكیانه ده‌گرێته‌وه كه ژیان پێوستی پێیه‌تی له بواری خێرخوازی‌و خزمه‌تگوزرای‌و ڕاگه‌یاندن‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری و.... هتد، كاندیدنه‌كردنه‌وه‌م په‌یوه‌ست نیه به شوێنی نیشته‌جێبوون‌و خوێندن‌و ماڵ‌و منداڵ‌و سه‌رقاڵی چالاكی په‌رله‌مان، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه فێرببین كه سیناریۆكانی مێژوو دووباره نه‌بێته‌وه كه دیكتاتۆر بۆ خۆمان دروست بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته سیسته‌م‌و ده‌ستورێك هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی ئاڵوگۆر له ده‌سه‌لاَتدا، مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون له ده‌سه‌لاَتدا ملكه‌چ نه‌بێت بۆ ئاره‌زو‌و ویستی تاكه‌كان، به‌ڵكو كاركردن له ده‌سه‌ڵاتدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی‌و ده‌ستورێكی دیار‌و ڕۆشن بێت بۆ سه‌ركرده‌كان‌و بۆ ئه‌ندامان، پره‌نسیپێك هه‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له ناو خودی حزبه ئیسلامیه‌كان، چۆن ئێمه داوای ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات بكه‌ین بۆ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی عێراق‌و كوردستان به‌ڵام له ناو خۆماندا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕۆشن‌و ئاشكرا نه‌بێت. مه‌سه‌له‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون ئه‌وه من خۆم به ئازاد ده‌بینم له كوێ نیشته‌جێ ده‌بم‌و چی ده‌خوێنم ، ئه‌وانه تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو مرۆڤێكه‌و نابێت كه‌س ده‌ست وه‌ربداته ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان، لێره‌دا پێویسته ئاماژه بكه‌م كه پێویسته ئێمه گۆڕانكاری بهێنین به‌سه‌ر چه‌مكی ئه‌ندام بوون‌و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندام‌و حزب له حزبێكی ئیسلامی، پێوسته چه‌مكی حزبایه‌تی‌و ئه‌ندام بوون له چوارچێوه كلاسیكیه‌كه‌ی ڕزگار بكرێت كه جاران ئه‌ندام كوڕی حزب بوو، حزب بۆی هه‌بوو ده‌ست وه‌ربداته شێوه‌ی ژیان‌و هه‌ڵبژاردنی خێزان‌و شوێنی نیشته‌جێبوون‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌سه، وای لێ هاتبوو ئه‌و ئه‌ندامه ئیراده‌و ئازادی له‌ده‌ست بدات ، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی سروشتی ژیانی ئازادی مرۆڤ‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئه‌ومه‌رج وسروشتی په‌یوه‌ندیه‌دا بێت كه له په‌یڕه‌ودا هاتووه‌و نابێت حزب‌و كاری حزبی تێكه‌ڵ بكرێت به ژیانی تایبه‌تی مرۆڤ، تا ئه‌ندامان به‌ئازادیی بیربكه‌نه‌وه‌و ئیراده‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن و سه‌ربه‌ستییان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی شێوازی ژیان كه ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی گرنگی په‌روه‌ده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه.
+ كوردیك: سلام علیكم سه ره تا ڕێز‌و خوشه ویستیم هه یه بوَ كاك ئارام برسیاره كه‌ی من سه باره‌ت به بابه تیكه كه له كوفاری ململانێ بڵاو كرایه‌وه ده ڵیت كاك ئارام ناوی خوی و باوكی گوڕیوه واته له ئه سڵا ئارام قادر نیه ئایه وایه ئه كه ر وایه هوكه ی جیه؟ دووباره ریزم بوت هه یه هیوای سه ركه وتنت بۆ ده خوازم
- من ناوم نه‌گۆڕیوه به‌ڵكو نازناوم هه‌یه ناوم ( ایوب نعمت قادر) نازناوه‌كه‌شم ( ئارام قادر) كه له( 1987) له كاتی ئاواره‌ییدا‌و له ئێران ئه‌و نازناوه‌م بۆ هه‌ڵبژێراوه له‌لایه‌ن حزبه‌وه هه‌ر به‌و نازناوه‌وه كارم كردوه، ئه‌وه‌ش شاراوانییه‌و له پێگه‌كه‌مدا و له په‌یجی فه‌یس بوكدا بڵاومكردوه‌ته‌وه دیاره نوسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ی ململانێ تا ئێستا نازانێ جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ناو و نازناو.
+ ژیار ته‌نیا: سڵاو ماندوو نه‌بیت مامۆستا ئارام خوای گه‌وره توفیقت بدات ته‌نها برسیاریَكم هه‌یه بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه ببیت به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ یان هه‌ر حزبیَكی ئیسلامی یان خۆت بۆ ئاماده كردووه ئه‌م بابه‌ته زۆر برسیاری له سه‌ره له نیَو رابوونی ئیسلامی‌دا تكا ده‌كه‌م به جدی وڵام به‌ره‌وه وڵامیكی باوه‌ر پیَ هێنه‌ر
- ئه‌وه دیدو بیر‌و بۆچونی من نیه به‌ڵكو زۆرجار خه‌یاڵ یان ته‌حلیلی سیاسی هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه، ئه‌وه‌نده‌ی من مه‌به‌ستم له سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئیسلامی‌و شێوه‌ی‌و میكانیزمه بۆكاری ئیسلامی ئه‌وه‌نده بیر له كه‌سایه‌تیه‌كان ناكه‌مه‌وه چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی دیدو بۆچونی منه كه به پێویستی ده‌زانم كاری ئیسلامی بڕواته مه‌یدانی كاری دامه‌زراوه‌یی و له جوغزی تاكه كه‌سی ڕزگار بكرێت له‌كاری دامه‌زراوه‌یدا زیاتر جه‌خت له شێوه‌و میكانیزم‌و به‌رنامه‌كان ده‌كرێته‌وه نه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كان.
+ ده‌شنی: سڵاو بۆ ماندوو بوونی جه‌ند ساڵه‌تان له خزمه‌تی ڕابوونی ئیسلامی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویَ ببرسم زۆر جار ده‌بیستم و زۆریشم بیناخۆشه كه لیَتان ببرسم كوایه به‌ریَزت سه‌ركردایه‌تی نه‌هزه‌كان ده‌كه‌یت له ناو كۆمه‌ڵ و تۆیت هۆكاری بوونی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌هزه و بزووتنه‌وه له نیَو كۆمه‌ڵ ڕوونكرده‌نه‌وه‌ت بۆ ئه‌و قسه یه جیه و وه هۆكاری ڕۆشتنیشت بۆ ده‌ره‌وه جی بوو ؟ئایا ڕاسته تۆ تۆرای و مامۆستا علی باپیر به دواتدا هات و كه‌راندیه‌وه؟
_ من مه‌كته‌ب سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووم بۆ( 9 ) ساڵ نه‌ك ته‌نها باڵێكی نێو كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له سه‌ره‌تادا له هاوپه‌یمانی نه‌هزه‌كان و خه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر پێكهات و ڕاگه‌یه‌نرا، پاشان بیلایه‌نه‌كان هاتنه نێو كۆمه‌ڵ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه واقعی پێك هاته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه، نه‌ك من دروستم كردبێت، وه‌من باوه‌ڕم به خه‌ت و ته‌كتول نه‌ماوه له‌نێو حزبه ئیسلامیه‌كاندا و ئه‌و دیارده‌یه له‌كاتی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوندا هه‌بوو قۆناغێكی ڕابردوو بووه و كۆتایی هاتووه، هاوكێشه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان له گۆرپانی سیاسی كوردستاندا وا ده‌خوازێت كه هێزه‌كان بكرێنه یه‌ك هێز و تواناكان یه‌ك بخرێن نه‌ك یه‌ك حزبیش پارچه پارچه بكرێت.
+ باوكی عه‌بدوللا كاك ئارام هه‌ندێك وا تصور ده‌كه‌ن كه تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی معیشه‌تان مسوكه‌ر كردووه بۆیه خۆتان كێشاوه‌ته‌وه له سه‌ركردایه‌تی حزب . وه ئایا بۆ خولێكی تر ئاماده‌ن خۆ هه‌لبزێرنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی ؟
- بۆ زانیاری به‌رێزت و براو خوشكانی تریش ئێستا له كۆمه‌ڵدا ته‌نها ژیانی په‌رله‌مانتاره‌كان مسۆگه‌ر نیه، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌موو سه‌ركردایه‌تی موچه‌ی خانه‌نشینی یان موچه‌ی متفرغی بۆ براوه‌ته‌وه و موچه‌ی مسۆگه‌ری له لای حكومه‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بزانن كه په‌رله‌مانتاریش نه‌بومایه موچه‌ی حكومه‌تم هه‌رده‌بوو، پاشان من خۆم كانیدنه‌كردوه‌ته‌وه نه‌ك خۆم بكشێنمه‌وه، چونكه له‌كاتێكدا خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له كار‌و چالاكی به شێوه‌ی گه‌رمو گوڕتر و خۆم ناكشێنمه‌وه له حزب، چونكه من له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیم و خۆم به خاوه‌نی ڕابردوو ئیستای كۆمه‌ڵ ده‌زانم، خۆ كاندید نه‌كردنه‌وه ته‌نها بۆخۆم نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك خستمه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی، پرۆژه‌كه‌شم ئه‌وه‌بوو كه‌هه‌موو خولیكی كۆنگره( 5-6) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی به خۆبه‌خشانه خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه پڕ سود بوو بۆكۆمه‌ڵ له‌لایه‌كه‌وه بۆ بواركردنه‌وه بۆ لاوان و خه‌ڵكی تری كۆمه‌ڵ كه ببنه سه‌ركردایه‌تی و ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌ینرێت، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌یته‌وه نه‌خشه‌یه‌كان بۆ دابرنێت‌و ئه‌ركیان بۆده‌ست نیشان بكرێت بۆ خۆ پێگه‌یاندن و ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌كادیمی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن به زانسته شه‌رعیه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا، چونكه به‌ڵگه‌نه‌ویسته زۆربه‌ی ئه‌و برا و خوشكانه‌ی ئێستا سه‌رقافڵه‌ی كاری ئیسلامین، كاری ئیسلامی له كوردستان له‌سه‌ر شانی ئه‌وان دروست بووه، هیچ بوارێكیان نه‌بووه بۆ خۆپیگه‌یاندن و خۆ فیركردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێستا بارودۆخه‌كه ئاساییه ده‌توانرێت سود له‌م كاته وه‌ربگیریت بۆ به‌هێزكردنی كادر و سه‌ركرده كۆنه‌كان و پێگه‌یاندنی كادر‌و سه‌ركرده‌ی نوێ.
+ زانا: سلاو بۆچی ئیستا بلاوكراوەی نوێت نیە؟
_ له‌به‌ر سه‌رقاڵی به‌كاری سیاسی و ئیداریه‌وه كه‌متر ده‌رفتم هه‌یه بۆ نوسینی كتێب به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ بوونی بوار هه‌ر به‌رده‌وامم دوا بڵاوكراوه و نوسینم بریتیه له بڵاوكراوه‌یه‌كی پرۆژه‌ی تیشك به‌ناوی په‌یوه‌ندی نیوان ئیسلام و سیاسه‌ت كه نوسینێكی ئه‌كادیمیه سه‌باره‌ت به پرسی په‌یوه‌ندی ئیسلام و سیاسه‌ت كه له ساڵی (2008) له چاپ دراوه هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له ڕۆژنامه‌و گۆڤار و پێگه‌كاندا بیر‌و ڕاو بابه‌ته‌كانم بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
+ ئازاد :هۆی جیه له‌هه‌موو ئۆركانه‌كانی كۆمه‌ڵدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له باراستنی عه‌داله‌ت له‌ڕووی كاركردن و بیدانی موجه و هتد... كه‌جی داواده‌كه‌ن ئه‌و حكومه‌ته فراوانه كۆتایی به نه‌بوونی عه‌داله‌ت بهینیت و كه‌موكوری نه‌هیلیت.
- من ده‌ڵیم سه‌ركه‌وتو بووین تاڕاده‌یه‌ك به‌ڵام ناته‌واویمان هه‌بووه له داهێنانی میكانیزمی نوێ بۆ به‌رپاكردنی دادگه‌ری و كاركردنی كاروباری ئیداری له‌ناو ئۆرگانه‌كاندا.
+ ئاكۆ: ماوه‌یه‌كه له ناو ریزی ئیسلامییه‌كاندا به تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامیی باس له جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازو سیاسیه‌ت ده‌كرێت؟ به بڕوای كاك ئارام: 1ـ ئه‌و بانگه‌شه‌یه چه‌ندێك له‌گه‌ڵ رۆحی ئیسلامدا ده‌گونجێت؟ 2- پێشبینی ده‌كه‌یت هاوشێوه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سه‌رهه‌ڵبدات؟ 3- ده‌بێت ئیسلامییه‌كان له جیاتی ئه‌و بانگه‌شه‌یه چی بكه‌ن؟
- بانگه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بانگه‌واز من له‌گه‌ڵیدا نیم و ڕام له‌و جوداكارییه نیه، به‌ڵام پێویسته جوداكاری بكرێت له جیاكردنه‌وه‌ی كار و پسپۆریه‌كان له‌نێو ئه‌ندامانی حزبدا و ئۆرگانی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌و پسپۆریانه و هه‌ركه‌س و ئۆرگانێك به‌پێی تایه‌بتمه‌ندی و بواری خۆی كاربكات، بۆ نمونه زانایانی ئیسلامی پێویسته پسپۆری له بواری خۆیاندا په‌یدابكه‌ن و زانایان و خه‌ڵكی ئه‌كادیمی له بواری زانسته شه‌رعیه‌كان په‌روه‌دره بكه‌ن و رۆڵی مزگه‌وت بگێڕنه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و په‌روه‌رده و فێركدنی قورئان، بانگخوازان پێوسته له بواری خۆیاندا كاربكه‌ن و بانگه‌واز بكه‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌ر و میدیاكان بكه‌نه بڵندگۆی بانگه‌وازی ئیسلامی، ئه‌وبراوخوشكانه‌ی له بواری سیاسی‌دا به توانان له بواری خۆیاندا ڕۆل ببینن و سیاسه‌تی ئیسلامی پیاده بكه‌ن، به‌ڵام ناكرێت و نابێت زانایانی ئیسلامی به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان زانیاری ئیسلامیان پێیه بێنه ناو مه‌یدانی كاری سیاسی وبیانه‌وێت ببنه پێشه‌نگی كاری سیاسی و بیانه‌وێت له سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌ی كاری سیایدا بن، هه‌روه‌ها برایانی بانگخواز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌وریان كۆده‌بێته‌وه و ده‌بنه خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر ناڕه‌وایه گه‌ر ململانێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی پسپۆرن له‌بواری سیاسی‌دا و بیانه‌وێت له مه‌یدانی سیاسیش‌دا وته‌بێژی كاروباری سیاسی بن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی قاڵبوون به كاروباری سیاسیه‌وه و ئه‌زمونی زۆریان په‌یداكردوه پێویست ناكات ڕۆڵی بانگخواز و زانایانی ئیسلامیش ببینیت، ئه‌م تێكه‌ڵ كردنه كاڵ وكرچی و كه‌م ئه‌زمونی دروست ده‌كات و هه‌روه‌ها شكست به پرۆژه‌ی ئیسلامیش ده‌هێنێت، بۆیه پێویسته ئێمه بزاڤێكی ئیسلامی گشتگربین به‌ڵام له‌ناو خودی حزبه‌كه‌دا پسپۆری‌و تایبه‌تمه‌ندیمان هه‌بێت بۆ هه‌موو بواره‌كان و هه‌ركه‌س و ئۆرگانێك كاری خۆی بكات و ده‌ست تیوه‌ردان و تیكه‌لاَوكردن نه‌بێت له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئیسلامی‌دا.
+ سامان: من پیشه‌کی ئه‌و هه‌لویسته‌ت به‌رز ئه‌نرخینم که خۆت کاندید نه‌کرده‌وه بۆپۆستی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ل، چونکه مرۆڤ ئه‌توانی خزمه‌تی گه‌وره بکات به بی ئه‌وه‌ی له پۆستا بیت .به‌ریز کاک ئارام ئیوه ره‌نگی پرته‌قالیتان هه‌لبژارد ئایا ئه‌تانه‌وی به‌و خه‌ته گه‌وریه لاأله‌ألاألله که هه‌مو ئالاکه داپۆشیت بنوسنه‌وه یان به خه‌تیکی وردتر بنوسیت که جوانیه‌ک ئه‌دات به ئالاکه‌تان.........
_ سه‌باره‌ت به ئاڵا و جۆری خه‌ت و نوسینه‌كه‌ی ئه‌وه دراوه‌ته لیژنه‌یه‌كی پسپۆر وله لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه په‌سه‌ند ده‌كریت .
+ ریبوارهه‌رته‌لی: ئایا بۆچی ئیوه داوای ئال وگۆری ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن بۆ حكومه‌ت و له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌تانه‌ویت له ماوه‌یه‌كه‌وه بۆماوه‌یه‌كی تر حزب وكه‌سه‌كان گۆرانكارییان به‌سه‌ردا بیت به‌لام بۆناو حزب ئه‌و بیرۆكه‌یه قه‌بول ناكه‌ن و پراكتیكی ناكه‌ن
- من خۆم ڕام له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدایه له ناوحزب، ئه‌و ئاڵ‌وگۆره‌ش بكرێته سیسته‌م له سه‌ركردایه‌تیه‌وه بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌كان، له‌كۆنگره‌شدا چه‌ند ده‌نگێكی كه‌م جیاوازی هه‌بوو واته ده‌نگێكی زۆریش هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون ئه‌و برگه‌یه په‌سه‌ند بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه له كۆنگره بواری ته‌واو نه‌بوو بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له بابه‌ته گرنگه‌كان تا ده‌نگدانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بێت .
+شیراز- ئێران: ئایا گه‌ر ئۆرگانیكتان هه‌بیت زۆربه‌ی پیاوان بیت ئیوه وه‌ك كۆمه‌ل قه‌بولی ده‌كه‌ن به‌رپرسی ئه‌و ئۆرگانه ئافره‌ت بیت به‌لام نه‌ك ئۆرگانه‌كه ئافره‌تان بیت به‌لكو ئۆرگانی كارا بیت و به‌ره‌پرسه‌كه‌ی ئافره‌ت داده‌نین؟
- من لێره‌دا رای خۆم ده‌ڵێم به‌ڵی به‌لامه‌وه ئاساییه له ناوكۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا ئۆرگانێك هه‌بێت ئه‌ندامانی پیاو بن و به‌رپرسه‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، بنه‌ماكانی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه ئافره‌ت ده‌توانێت ته‌واوی پۆسته‌كان وه‌ربگرێت ته‌نها پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت ئه‌وه‌شیان مشتومڕی زانایانی له‌سه‌ره .
+ئاسۆ – به‌ریتانیا : به‌ریز كاك ئارام رات چیه له‌سه‌ر یه‌ك خستنی هیزه ئیسلامیه‌كان وه ئایا جه‌نابتان هیچ میكانیزمیك له‌به‌رده‌ستداندابه بۆیه‌كخستنی توانا ئیسلامیه‌كان له‌كوردستان
- هیچ ڕێگه و رێبازێك نه‌ماوه بۆ سه‌ركه‌وتن جگه له یه‌كخستنی هێزه ئیسلامیه‌كان له‌كوردستان، به ته‌نها ڕَگه چاره‌ی ده‌بینم بۆ گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام نه‌ك به‌مانای توانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌وارانه‌ی ئێستا كه هه‌ن، به‌ڵكو به یه‌كخستنی هێزو تواناكان له‌گه‌ڵ پاراستنی قه‌واره‌كانیان ئه‌ویش به دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وخاڵه هاوبه‌شانه و كه‌متركردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكیه‌كان به نه‌خشه و پلانێكی دریژخایه‌ن .
+ ئه‌حمه‌د: به‌ریز كاك ئارام- ئایا پرۆسه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌ره‌لمانی كوردستان سه‌ه‌ركه‌وتو ده‌بیت به‌رانبنره به و عه‌قلیه‌ته دكتاتۆریه‌ی له ناو كوردستاندا هه‌یه چونكه ئۆپۆزسۆن له هه‌ل و مه‌رجیكدا سه‌ه‌ركه‌وتوده‌بیت كه بارودۆخیكی دیموكراسی چه‌سپینراو هه‌بیت- واهه‌ست ده‌كریت ئۆپۆزسیۆنی كوردستان به شیوازیكی غه‌ربی ده‌یه‌وت مامه‌له له كوردستان بكات.
- پرۆسه‌ی ئۆپۆزسیۆن زۆر سودی هه‌بووه بۆ كوردستان، چ وه‌ك حكومه‌ت یان وه‌ك نه‌ته‌وه و ئه‌زمونی سیاسی، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوولای ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش گۆرانكاری به‌سه‌ر مامه‌ڵه و شێوه‌ی جموجوڵیاندا بهێنن له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زمونی سیاسی كوردستان و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش، چونكه ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆنبوون تازه‌یه، له ده‌سه‌ڵات وایه ئۆپۆزسیۆن دوژمنه و له ئۆپۆزسیۆنیش وایه ده‌سه‌ڵات داگیركاره، به‌ڵام هه‌ردوو بۆچونه كه هه‌ڵه‌یه و ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت چاكتر خزمه‌ت بكات و ده‌یه‌وێت به‌رنامه‌ی باشتر پیاده بكات له ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌سه‌ڵاتیش كه‌موكورتی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه له كاروباریدا، واته هه‌ردوولا كوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن و كه‌س خاوه‌ن ماڵ نیه و ئه‌وی تر میوان. ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆڕی ده‌ور و شوێنی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆن له سه‌نگه‌ره به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات له داهاتوودا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش ده‌بێت سروشتی بێت و به‌لامانه‌وه ئاسایی بێت، نه‌ك به‌هه‌ردوولاو پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد و ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مان له‌بار ببه‌ین.
+ كامه‌ران- سوید : ده‌ست خۆشیتان لی ده‌كه‌ین بۆ پرۆزه‌ی بردنی بریندارانی كیمیاباران بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم به‌لام ئایا ئه‌و پرۆزه‌یه بۆ احراجكردنی حكومه‌ت وپه‌ره‌لمناتارنی لیستی زۆرینه نه‌بوو یان بۆموزایه‌ده‌ی هه‌لبزاردننه‌بووه؟
- پرۆژه‌ی ناردنی بریندارانی كیمیابارانی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌ركی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كارێكی خۆبه‌خشانه‌ی خزمه‌ت گوزرارییه، له‌پێناو ئه‌وه‌دا كردومانه تا بسه‌لمێت ئێمه كه په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵین له خزمه‌ت هاوڵاتیانداین به‌بی جیاوازی، هه‌روه‌ها ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یامی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بسه‌له‌مێنین، ئه‌م پرۆژه‌یه نه بۆ موزایه‌ده‌یه نه‌بۆ ئیحراجكردنی هیچ لایه‌نێك، چونكه چاكه و چاكه‌كاری خۆبه‌خشیه . گه‌ر هه‌ر لیستێكی تر هه‌ركارێكی خزمه‌تگوزاری بكات ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین وخۆشحاڵ ده‌بین چونكه له خزمه‌ت چین و تویژه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌بێت .
+شه‌یدا – سلیمانی : به‌ریز كاك ئارام ئایا بۆچی له‌كۆنگره ئه‌وبرگه‌یه په‌سه‌ندنه‌كرا كه مانه‌وه له‌سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌ب سیاسی بۆدووخول زیاتر نه‌بیت وه ئایا رای خۆت چیه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه؟
- وه‌لاَمی هه‌مان پرسیارم داوه‌ته‌وه بۆ به‌رێز ڕێبوار هه‌رته‌لی
+ كاردۆ محمد- كركوك ئایا ئیسلامیه‌كان به‌م شیوه وشیوازه كاره‌ی ئیستا ده‌گه‌نه ده‌سه‌لات كه ده‌سه‌لات له ئیسلامدا ئامانجیكی ئیستراتتیجیه؟
- كاردۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌شم داوه‌ته‌وه
+ ئه‌له‌ند هه‌ریری: سلام علیكم سه ره تا ریزو خوشه ویستیم هه یه بو دكتۆر ئارامی به‌ڕێز برسیاره كه ی من سه باره به بابه تیكه كه هندێك له موسلمانان ئێستا تێ كه‌وتوون بێ ئاگان لێ كه ئایا مووچه‌كه‌یان حه‌رامه یا حه‌لاله ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له بانكه حكومیه‌كان كار ئه‌كه‌ن چونكه نیزامی بانكی وولاته‌كه‌مان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان نیزامه كه به‌ریتانیا سالی 1945له عیراق دای ناوه ئایا مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی بانك ئه‌چیته ریزی حه‌رام و شوبهاته‌كانه‌وه چونكه بانكه‌كان توفیر و ریبای تیایه ئایا بۆ ئیوه پرۆژه یاسایك پیشكه‌ش ناكه‌ن بۆ گۆرینی ئه‌و سیسته‌م و یاسایه ده‌ربازكردنی بانكه‌كانیش له‌لایه‌كی تر له تووش بوونی افلاس و هه‌ره‌سی داهاتوو كه بانكه‌كانی بیانی تێ ی كه‌وتوون
- سه‌باره‌ت به موچه‌ی كارمه‌ندان كه ئایا موچه‌كه‌یان حه‌لاَله یان حه‌رامه، پرسیاره‌كه‌ت ئاڕاسته‌ی زانایه‌كی شه‌رعناس بكه به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای بانقه‌كه‌كان به‌ڵی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رقاڵی دانانی پرۆژه‌یه‌كین بۆ بانكه ئه‌هلیه‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و بانقانه له ناو كوردستان و په‌یوه‌ندیان به هاوڵاتیان و حكومه‌ته‌وه له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه به‌رده‌سه‌ت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
+ كاردۆ محمد- كركوك : ئایا ئیسلامیه‌كان به‌م شیوه وشیوازه كاره‌ی ئیستا ده‌گه‌نه ده‌سه‌لات كه ده‌سه‌لات له ئیسلامدا ئامانجیكی ئیستراتتیجیه؟
- به‌م شێوه و شێوازه ئیسلامیه‌كان به‌رده‌وام بن له كار و گۆڕانكاری نه‌هێنن به‌سه‌ر خۆیاندا دڵنیام له‌وه‌ی ناگه‌نه ده‌سه‌ڵات، پێویسته گۆڕانكاری له سیسته‌می نێوخۆی حزبیدا بكرێت، پێویسته گۆڕانكاری له گوتاری سیاسی‌دا بهێنریت، پێویسته گۆڕانكاری له شێوه‌ی رێكخستن و بانگه‌وازدا بكرێت، پێویسته میكانیزمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی بگۆڕدریت، هێزه ئیسلامیه‌كان و ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان به‌شێوازێك كۆبكرێنه‌وه كه ململانێَی سیاسی بكات له‌گه‌ڵ هێزه ته‌قلیده‌كانی كوردستان.
+تارا- هه‌له‌بجه :ئایا رات هه‌یه له‌گه‌ل جیاوازی موچه‌ی نیوان زن و پیاو كه ئیستا له كۆمه‌لدا پیاده‌ده‌كریت ؟
- له‌گه‌ڵ یه‌ك خستنی موچه‌ی ژن و پیاودام له ناوكۆمه‌ڵ و له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ، چونكه ئه‌و موچه‌یه له‌به‌رانبه‌ر كارێكی دیاری كراودا ده‌كرێت، نه‌ك له‌به‌ر ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیاریه‌تی بژێوی ژیان، نه‌ك له‌به‌ر پله‌ی به‌رپرسیاریه‌تی له ناو خێزانی‌دا، بۆ به‌رپاكردنی دادگه‌ری بۆ موچه پێوسته ژماره‌ی منداڵ و ئاستی بژێوی و شوێنی جوگرافی ڕه‌چاوبكرێت.
+ محمد- نه‌رویج: ئایا رات چیه له‌گه‌ل لیككردنه‌وه‌ی ناوی ئیسلامی له حزب؟ واته حزب به‌ناویكی تره‌وه بیت به‌بانگراوندیكی ئیسلامی بیت؟
- په‌یوه‌ستبوونی زاراوه‌ی ئیسلامی به‌حزبێكی دیاری كراوه‌وه په‌یوه‌سه‌ته به بارودۆخی ئه‌و وڵات و شوێنه‌ی ئه‌و حزبه‌ی تێدایه، هه‌ندێك شوێن وا ده‌خوازێت كه ئه‌و زاراوه‌ی پێوه بێت، وه‌ك یه‌مه‌ن و ئوردن و كوردستان، به‌ڵام هه‌ندیك شوێن وا ده‌خوازێت ئه‌و زاراوه‌ی پێوه‌ی نه‌بێت وه‌ك میسر و توركیا و تونس، ئه‌وه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌و وڵاته رێگری ده‌كات له پێكهێنانی حزب به‌ناوی دینه‌وه یان له‌به‌ر ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه، گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌زمونه‌دا ده‌بینین له یه‌مه‌ن زاراوه‌ی ئیسلامیش به‌حزبه‌كه‌وه هه‌یه وگه‌شتونه‌ته ده‌سه‌ڵات وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی ئیسلامی، له توركیا زاراوه‌ی ئیسلامی په‌یوه‌ست نیه به حزبه‌كه‌وه و گه‌شتونه‌ته ده‌سه‌ڵات، كه‌واته كێشه‌كه له‌وه‌دا نیه گه‌ر زاراوه‌ی ئیسلامی پێوه بێت رێگره بۆ گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات و گه‌ر پێوه‌ی نه‌بێت ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌ینه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆك و شێوه‌ی كار و گوتاری سیاسی و هه‌ڵوێسته‌كان كاریگه‌ری زیاتره، ناوه‌ڕۆك گرنگتره تا ناو و شێوه‌ی ده‌ره‌كی حزبه‌كه.

